نووسینی : رزگار باهیر
١… ڕۆژه … شارۆچکه‌یه … ده‌ره‌وه‌یه
شارۆچکه‌یه‌ك ده‌بینرێ له ژێر ڕێژنه‌ی بۆردومانی کۆمه‌ڵێك ته‌یاره‌دا . شارۆچکه‌که دووکه‌ڵێکی زۆر خه‌ستی سپی له چه‌ند لایه‌که‌وه لێهه‌ڵده‌سێت، له چه‌ند کوچه‌و شه‌قامێكدا خه‌ڵکی ده‌بینین که‌وتوون ،به‌تاك وبه‌کۆمه‌ڵ جار جاره خه‌ڵك به‌برینداری ده‌بینین ، هه‌ندێکیان خه‌ریکه بینین به‌ته‌وای له‌ده‌ست ده‌ده‌ن هه‌ندێکیان پێستیان سوور بۆته‌وه‌و بڵقیان کردووه . له‌به‌رده‌م ده‌رگایه‌کی کراوه‌دا منداڵێك ده‌بینین که‌ته‌مه‌نی پێنچ ساڵانه له‌سه‌ر پشت که‌وتووه‌و گیانی له‌ده‌ست داوه . له‌چه‌ند شوێنێکی تری جیاوازدا خه‌ڵك به‌سه‌ر تراکتۆر وله ناو ئۆتۆمۆبیلدا گیانیان له‌ده‌ستداوه . له‌نێوه‌ندی ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌دا لهکۆڵانێکدا منداڵێکی سێ ساڵان نیشان ده‌درێ بهدیاردایکییهوه ده‌گری وادیاره دایکی ژیانی له‌ده‌ستداوه . هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رکه‌وتن و کوشتن و له‌ناوبردنه به‌ته‌نها مرۆڤه‌کانی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵکو سروشت و گیانله‌به‌ره‌کانی تریشی گرتۆته‌وه‌و به‌گشتی
٢ … ڕۆژه … شارۆچکه‌یه … ناوه‌وه‌یه.
له‌نێو ماڵه‌کاندا له‌ناوه‌وه. کامێراچهند گرتهیهکمان نیشان ده‌دات که‌چۆن خه‌ڵکی بێ‌تاوان به‌غازی کیمیاوی ژیانیان له‌ده‌ست داوه هه‌رله‌ژووری دانیشتن و ژووری نووستن و چێشتخانه‌و ژێرزه‌مین و حه‌وشه‌و به‌رهه‌یوان ، به‌هه‌مان شێوه په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ و گیان له‌به‌ره‌کانی تریش بێبه‌ش نین له‌م تهراژیدیایه. له‌هه‌مان کاتدا خه‌ڵکی بریندار نیشان ده‌درێ چۆن له‌دوا چرکه ساتی ژیانیاندا به‌ده‌ست ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن .
٣… شه‌وه … سروشته … ده‌ره‌وه‌یه .
دووکه‌ڵ وهه‌وری ڕه‌ش وورده وورده به‌رده‌می مانگ به‌ته‌واوه‌تی ده‌گرن وئاسمان به‌جارێك تاریك ده‌بێت، واته کادر رەش ده‌بێت .
٤ … ڕۆژه … ڕێگه‌و بانه … ده‌ره‌وه‌یه .
ڕێگه‌و بانه ، ئۆتۆمۆبێلێكی ته‌کسی دێته کادره‌وه له‌ڕێگه‌یه‌کی دوور له‌شارو به‌کۆمه‌ڵێك نه‌فه‌ره‌وه . نه‌فه‌ره‌کان پێكهاتوون له ژن و پیاوێکی پیری ته‌مه‌ن (٦٠) شه‌ست ساڵان، له‌گه‌ڵ فه‌رهادی ته‌مه‌ن (٣٢) ساڵ وهه‌ڵاڵه‌ی کچی که (٥) ساڵانه بووکێکی قژ درێژی له‌باوه‌شدایه. له‌گه‌ڵ شۆفێره‌که‌ی که‌سه‌رگه‌رمی لێخورینه . پاش که‌مێك نزیك ده‌بنه‌وه له بازگه‌یه‌کی پشکنینی ده‌سه‌ڵات ،که چه‌ند سه‌ربازێکی به پۆشاکی ڕه‌سمی سه‌ربازی و چه‌که‌وه لێیه ، له‌گه‌ڵ یه‌ك سه‌ربازی تر به پۆشاکی کوردییه‌وه . له‌ناوه‌ڕاستی ڕێگاکه‌دا چواریان وه‌ستاون ورێگا به‌هه‌موو شتێك ده‌گرن که‌له‌وێوه بڕوات. سه‌ربازه‌کانی تر به‌چوارده‌وری بینای بازگه‌که‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه . پاش وه‌ستاندنی ته‌کسییه‌که سه‌ربازێکی ده‌ره‌جه‌داری ده‌مووچاو مڕو مۆچ له ژوورێکی بازگه‌که‌وه دێته ده‌رێ و ده‌چێت بۆلایان به‌تووڕه‌یی به‌زمانی عه‌ره‌بی پرسیاریان لێده‌کات ..
سه‌رباز /
بۆکۆێ ده‌چن ؟
شۆفێر /
قووربان بۆ هه‌ڵبجه ده‌چین .
سه‌رباز /
دیاره ئێوه له‌م ووڵاتە ناژین ده‌نا
ده‌تانزانی ڕێگا نییه بۆ هه‌ڵه‌بجه .
ناسنامهکانتانم به‌نێ و دابه‌زن ده‌ی
، سندوقی دواوه‌ش بکه‌ره‌وه .
نه‌فه‌ره‌کان داده‌به‌زن و ناسنامه‌کانیان ده‌ده‌ن به‌ده‌ست سه‌ربازه ده‌ره‌جه داره‌که‌وه یه‌کێکی تر له‌سه‌ربازه‌کان سه‌یری که‌لووپه‌لی ناو سندوقی ئۆتۆمۆبیله‌که ده‌کات زۆر به‌ناشرینی ئه‌م دیوو ئهودیوویان ده‌کات تاده‌گات سهرکیسهیهکی عه‌لاگه‌ی نایلۆن کهکۆمهڵێك شتی وێنه‌کێشی و تۆپێکی تێدایه و ده‌ریده‌هێنێ ، سه‌رنجی سه‌ربازه ده‌ره‌جه‌داره‌که ڕاده‌کێشی هه‌ر بۆیه به ئیشاره‌ت داوای کیسه‌که ده‌کات و پاشان سه‌یری پێناسه‌کان ده‌کات تائه‌وکاته چاوی له‌سه‌ر فه‌رهاد سه‌قامگیر ده‌بێت .
سه‌رباز /
تۆ مامۆستای چ وانه‌یه‌کی ؟
فه‌رهاد /
وانه‌ی وێنه نه‌خشاندن .
سه‌رباز /
که‌واته وێنه‌ی پاڵه‌وانی نهتهوهیمانت
سه‌رۆك سه‌دام حسێنت نه‌خشاندووه ؟
فه‌رهاد /
نه‌خێر به‌ڕێزم .
له‌م کاته‌دا سه‌ربازه‌که شتی کیسه عه‌لاگه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه ، سه‌ربازی دهرجهدار سه‌یری ده‌کات وتیوپێك که ڕه‌نگی سووری تێدایه له سه‌ربازه‌که‌ی وه‌رده‌گرێ و سه‌ره‌که‌ی ده‌کاته‌وه‌و ده‌ستی پێدا ده‌نێ تاته‌واوی ڕه‌نگه سووره‌که ده‌که‌وێته سه‌رزه‌وی پاشان فڕێی ده‌دات و ده‌ست بۆ تۆپه‌که ده‌بات .له‌م کاته‌دا هه‌ڵاڵه بووکه شووشه‌که‌ی له‌ترسا لێده‌که‌وێته سه‌ر زه‌وی .
سه‌رباز /
دیاره مامۆستا ی وه‌رزشی نه‌ك
وێنه .
فه‌رهاد /
ئه‌و تۆپه‌م بۆکوڕه‌که‌م کڕیوه .
سه‌ربازی ده‌ره‌جه‌دار به‌قه‌شمه‌ری پێهاتنه‌وه سه‌ر ده‌له‌قێنێ و سه‌یرێکی ده‌کات .
سه‌رباز /
ده‌ی مامۆستا باده‌ست به‌یاری
بکه‌ین . بڕۆ بیهێنه‌وه .
سه‌ربازی ده‌ره‌جه‌دار به‌هه‌موو هێزی یه‌ك شه‌قی به‌هێز له تۆپه‌که ده‌دات چاوی کامێرا دوای تۆپەکە دەکەوێت .
٥ …ڕۆژه … یاریگایه‌که … ده‌ره‌وه‌یه .
یاریگایه . فتبۆڵێكی یاری تۆپی شه‌ق دێته کادره‌وه دیاره زۆر به‌هێز شه‌قی لێدراوه به‌ره‌و ڕووی گۆڵچی نێو گۆڵه‌که ده‌چێت که ناوی به‌ڕێزه‌و ته‌مه‌نی (٢١) ساڵانه ، هه‌ر بۆیه به‌رێزی گۆڵچیش خۆی بۆ ههڵدهداو زۆر به‌جوانی ده‌یگرێ و یاریکه‌ره‌کانی هاوڕێی چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له یاری کردن و ڕاهێنان .
٦ … ڕۆژه … مۆنۆمێنتە … ناوه‌وه‌یه .
ناو مۆنۆمێنته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه . کۆمه‌ڵیك وێنه‌ی فۆتۆگرافی تهراژیدیاکهی هه‌ڵه‌بجه نیشان ده‌درێت له‌گه‌ڵ خشته‌ی ناوی (٥٠٠٠)هه‌زار قوربانی ئه‌و کاره‌ساته . پاشان نیشاندانی په‌یکه‌رو پانۆراما ، به‌درێژایی نیشاندانی بابه‌تی ناو مۆنۆمێنته‌که که‌سێكی به‌رپرسی مۆنۆمێنته‌که بۆ کۆمه‌ڵێك قووتابی زانکۆ سه‌باره‌ت به دڕنده‌یی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام حسێن و کاره‌ساته‌کانی که‌به‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌دا هاتووە ده‌دوێ . له‌نێوه‌ندی قووتابیه‌کاندا هه‌ڵاڵه ی ته‌مه‌ن (٢٣) ساڵان و ئاواتی ته‌مه‌ن ( ٢٢) ساڵان به‌یه‌که‌وه نیشان ده‌درێن زۆر به گرنگی پێدانه‌وه گوێیان گرتووه ، به‌تایبه‌تی هه‌ڵاڵه زۆر به‌په‌رۆشه‌وه سه‌یری لیستی ناوی شه‌هیده‌کان ده‌کات و ده‌یانخوێنێته‌وه چاوه‌کانی پڕ له فرمێسك بوون .
٧… ئیواره‌یه … ماڵی زاهیرە … ناوه‌وه‌یه .
ماڵی زاهیرە . زاهیری باوکی بهڕێزکە ته‌مه‌نی (٦٣) ساڵە له‌سه‌ر سفره‌ی نانخواردن دانیشتووه و چاوه‌ڕێی نان ده‌کات . دایکی به‌ڕێزیش که ناوی نازداره‌و ته‌مه‌نی (٥٦) ساڵه خه‌ریکی نان دانانه له‌سه‌ر سفره‌که له گه‌ڵ شلێری کچی که‌ئه‌ویش ته‌مه‌نی (١٩) ساڵه. له‌م کاته‌دا به‌ڕێز خۆی به‌ژووری نانخواردندا ده‌کات دیاره ده‌ست ودهمووچاوی شتووه و ده‌ستێکی به‌له‌فاف پێچراوه .
نازدار /
ئه‌وه خێرە به‌ڕێز گیان دیسانه‌وه
ده‌ستت چییه‌تی ؟
به‌ڕێز /
هیچ نییه دایه گیان .
زاهیر /
ئێ ئه‌و هه‌ر وانه‌بووه … نازانم
ئێوه شه‌ڕده‌که‌ن یان یاری .
به‌ڕێز /
ده‌تۆ جارێ وه‌ره سهیرمانکه
ئه‌وسا ده‌زانی چی ده‌که‌ین…
هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه هەینی یاریمان
له‌گه‌ڵ یانەیەکی زۆر به‌هێزدا هه‌یه .
زاهیر /
وابڕوات هه‌ر ده‌بێت بێم بزانم ئێوه چی
ده‌که‌ن . به‌ڵام تۆده‌ستت کۆڵه‌واره .
به‌ڕێز /
ئه‌وه هیچ نییه .. تۆزێ ده‌ستم ئازاری
گەیشتووە تا ئەو کاتە چاك ده‌بمەوە .
شلێر /
دایه کاکه ئاوات نایه‌ته‌وه ؟
نازدار /
چۆن نایه‌ته‌وه.! خۆ هه‌ر خۆی نه‌چووه.
شلێر /
بۆ کوێ چووە دایه ؟
نازدار /
له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا چوون بۆ هه‌ڵەبجه .
ده‌نگی ده‌رگای ده‌ره‌وه دێت دیاره ئاواته گه‌ڕاوه‌ته‌وه ، شلێر له‌په‌نجه‌ره‌ی نانخواردنەکهوه سه‌یری ده‌رگای ده‌ره‌وه ده‌کات .
شلێر /
ئه‌وه کاکه ئاواتیش هاته‌وه .
٨… ڕۆژه … ماڵی ههڵاڵهیه … ناوه‌وه‌یه .
ژووری وێنه‌کێشانه . باوکی هه‌ڵاڵه که فه‌رهادی ناوه ئێستا ته‌مه‌نی (٥٤) ساڵه خه‌ریکی وێنه کێشانه به قه‌ڵه‌م ڕه‌ساس واته (ته‌ختیت ) سکێچ ده‌کات . له‌م کاته‌دا هه‌ڵاڵه‌ی کچی که‌ئێستا قووتابی زانکۆیه خۆی ده‌کات به‌ژوورداو کووپێك چای به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و دێته ژوورێ ده‌ی داته ده‌ستی باوکی . ده‌مووچاوی هه‌ڵاڵه دوودڵییه‌کی تێدا به‌دی ده‌کرێ بیر له‌شتێك ده‌کاته‌وه پاش تۆزێك وه‌ستان ده‌ست ده‌کات به پرسیار .
هه‌ڵاڵه /
باوکه حه‌زده‌که‌م شتێکت پێ‌بڵێم .
فه‌رهاد /
کچم من هه‌رده‌م پێم گووتوی هیچ
شتێك له‌دڵی خۆتا مه‌هێڵه‌وه ..من
هه‌موو ژیانم تۆی ، قسه‌بکه .
هه‌ڵاڵه /
باشه بۆ شتم لێده‌شاریته‌وه خۆ من
منداڵ نیم .
فه‌رهارد /
ئه‌وه تۆ ده‌ڵێیت چی …. ته‌نها
تروسکهیهك بۆمن تۆیت …
تۆش ده‌ڵێیت شتم لێده‌شاریته‌وه
… من به بۆن وهه‌ناسه‌ی تۆ
ده‌ژیم …ده‌ی که‌واته پێم بڵێ
بزانم چیم له دڵی خۆم شاردۆته‌وه .
له‌م کاته‌دا زه‌نگی ته‌له‌فۆن لێده‌درێ هه‌ربۆیه هه‌ڵاڵه ته‌له‌فۆنه‌که هه‌ڵده‌گرێ و وەڵام دەداتەوە .
هه‌ڵاڵه /
به‌ڵێ … ئۆو شادهگیان تۆی یه‌ك
ده‌قه له‌ژووره‌که‌ی باوکمم تادهچمه
هۆڵه‌که له‌وێوه قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م .
هه‌ڵاڵه ته‌له‌فۆنه‌که داده‌خات و سه‌یرێکی باوکی ده‌کات . باوکیشی خه‌نده‌یه‌کی بۆ ده‌کات .هه‌ڵاڵه هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ده‌ره‌وه .
٩… ڕۆژه … بازاڕه … ده‌ره‌وه‌یه .
بازاڕه . شاخه‌وانی ته‌مه‌ن (٢٦) ساڵ دێته نێو کادرهوهو نزیك ده‌بێته‌وه له دووکانێك که که‌لووپه‌لی منداڵان ده‌فرۆشێت . یاریەکی وورچ سه‌رنجی شاخه‌وان ڕاده‌کێشێت ، هه‌ربۆیه نزیك ده‌بێته‌وه له جامخانه‌ی دووکانه‌که و پاشان خۆی ده‌کات به‌ژووردا .
١٠…ڕۆژه … نه‌خۆشخانه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
نه‌خۆشخانه‌یه . ئاوات و نازداری دایکی لهپێپلیکانهکانی قاوشه‌کان دێنه خوارەوەو به‌ره‌و ده‌رگای ده‌ره‌وه ده‌ڕۆن له‌م کاته‌دا شاخه‌وانی تەمەن (٢٦) ساڵان دێته کادرهوهو وورچێکی گه‌وره‌ی منداڵانه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌ره‌و ژووره‌وه هه‌نگاو ده‌نێت وچاوی به ئاوات و دایکی ده‌که‌وێ .
شاخه‌وان /
چۆنی دایه گیان .. ئه‌ی تۆچۆنی
کاکه ئاوات… خۆشکور باشن ،
ئه‌وه خێرە چی ی ده‌که‌ن لێره ؟
ئاوات /
من باشم ئه‌ی تۆ چۆنی ..
نازدار /
کاکه شاخه گیان ئه‌ی تۆ چۆنی
باشی شوکر .. بڵێم چی کوڕم
ئه‌ی نازانی هه‌تا ئێستاش ده‌بێت
سییه‌کانم بۆ بشۆن .. ئهوغازی
کیمیاوییه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌مرین
لێمان نابێته‌وه … ده‌ك خوا له‌وه
لاترت به‌رێ سه‌دام حسێن ….
پێم بڵێ چنور و سکه‌که‌ی چۆنه ؟
شاخه‌وان /
له‌ڕاستیدا له پێرێوه لێره‌یه ، تائێستا
خله نه‌هاتۆته ده‌رێ ئیتر ئه‌مڕۆ دوا
واده‌یه‌تی بۆ لەدایك بوونی .
نازدار /
ده‌ی خواگه‌وره‌یه ئینشائه‌لڵا هه‌ر
ئه‌مڕۆ به‌سه‌لامه‌تی له‌دایك ده‌بێت.
ئاوات /
به‌وهیوایه‌ی به‌زووترین کات ببیت به
باوك . دیاره ئه‌م ورچه جوانه‌شت بۆ
به‌به کڕیوه . ده‌ی شاخهگیانبا لەکاتت
نه‌گرین تۆش سه‌رت قاڵه . به‌ڵام دوانیوه‌ڕۆ
دێمه‌وه بۆ لاتان .
پاش خواحافیزی شاخه‌وان بۆ ژوره‌وه دەروات ، ئاوات و دایکیشی به‌ره‌و ده‌ره‌وه هه‌نگاو ده‌نێن .
١١… رۆژه … ماڵی فەرهادە … ناوه‌وه‌یه .
ماڵی فەرهادە ژووری دانیشتن . هه‌ڵاڵه به ته‌له‌فۆن بەردەوامە لەگفتووگۆ لەگەڵ شاداندا . لەم کاتەدا فەرهادی باوکی هەڵاڵە دیتە ژوورەوە .
هەڵاڵە /
باشە باش دێم … دە باشە.. ڕۆژباش .
فه‌رهاد /
بێ قەزابی لەکەیەکەوە لەودیو چاوەڕێتم .
پێت نه‌ووتم چیم لێشاردوویتهوه ؟
هه‌ڵاڵه /
باوکه‌گیان هیچ نییه وازی لێبێنه .
فه‌رهاد /
که‌واته شتێکم لێشاردویتهوهکە ده‌ڵێیت
وازی لێبێنه … له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هەرپێم
بڵێیی .
هه‌ڵاڵه /
باوکه گیان پێت ده‌ڵێم ، به‌ڵام ئێستا
زۆر په‌له‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی شاده‌ی هاوڕێم
له کتێبخانه‌ی گشتی چاوه‌ڕوانمه.ده‌بێت
بڕۆم .
فه‌رهاد /
بێقه‌زابیت ئه‌مڕۆ زانکۆت نه‌بوو وادهچیته
ده‌رێ … به‌هه‌رحاڵ ئێستا وازت لێدەهێنم
به‌ڵام دواتر ده‌بێت پێم بڵێیی .
١٢… ڕۆژه … نه‌خۆشخانه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
نه‌خۆشخانه‌یه . شاخه‌وان و وورچەکەی که بۆ به‌به کەی هێنابوو له‌سه‌ریه‌ك کورسی له پاڵ یه‌کتردا دانیشتوون ، شاخه‌وان چاوه‌ڕوانی پێوه دیاره‌و جار جاره‌ش سه‌یری وورچهکهی پاڵی ده‌کات و بۆی پێده‌که‌نێت .
١٣… ڕۆژه … کتێبخانه‌ی گشتییه … ناوه‌وه‌یه .
هۆڵی دانیشتنی کتێبخانه‌یه . شادانی ته‌مه‌ن(٢٦)ساڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵاڵه‌ی هاوڕێی دانیشتوون و چه‌ند کتێبێك له‌سه‌ر مێزه‌که له‌به‌رده‌ستی شاداندایه.
شادان /
هه‌ڵاڵه گیان هێشتا بابه‌تمان که‌مه،
هه‌ر له‌کتێب وفیلم نوسراوی تر. من
زۆر سوودم له‌و که‌سانه وه‌رگرتووه
که خۆیان له ناو ڕوداوه‌کاندا بوون و
ئێستا له ژیاندان .من نامه‌وێت چیرۆك
جێی واقع بگرێته‌وه .
هه‌ڵاڵه /
تۆسه‌یری جوله‌که‌کان بکه چۆن له شه‌ڕی
جیهانی دووه‌مدا به‌کۆمه‌ڵ له‌ناوبران .
به‌ڵام له‌پاشان چۆن کردیان بە به‌ڵگه‌نامه و کتێب و
فیلمی دیکۆمێنت دژی ئه‌ڵمانییه‌کان .
شادان /
ڕاسته هۆڵۆکۆست بووه په‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره
به‌نێوچاوانی ئه‌ڵمانییه‌کان ، هه‌ر بۆیه
تائێستاش ڕژێمی ئه‌ڵمانی باجی ئه‌و
تاوانە بە جوولەکەکان دەدەن.
هه‌ڵاڵه /
به‌وهیوایه‌ی شاده گیان بابه‌ته‌که‌ی تۆش
ببێته بابه‌تێکی دیکۆمێنتی بههێزکه له‌دوای
خۆی چه‌نده‌ها فیلم و بابه‌تی به‌دوادا بێت .
شادان /
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ده‌ستم داوه‌ته قه‌ڵه‌م خۆم
به‌قه‌رزار باری هه‌موو شه‌هیدانی
کوردستان و به‌تایبه‌تی شه‌هیدان هه‌ڵه‌بجه
ده‌زانم .هه‌ربۆیه ده‌مه‌وێت ڕاستی ڕووداوه‌کان
بێنمه ناو نووسینه‌کانمه‌وه .
هه‌ڵاله /
من وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك چه‌ند جارێ
هه‌ڵه‌بجه‌م بینیوه . به‌ڵام بۆیه‌که‌م جاردوێنێ
ئه‌و مۆنۆمێنتهم له‌گه‌ل هاوڕێکانم بینی هه‌ستم
کرد ئێمه غه‌درێکی گه‌وره‌مان لێکراوه‌و
وه‌ك پێویست ئاوڕمان لێنه‌دراوه‌ته‌وه .
ده‌نا هیچی که‌متر نییه له تاوانی هۆلۆکۆس و
هیرۆشیما . به‌هه‌رحاڵ من په‌له‌مه ده‌بێ
بڕۆم .
شادان /
بۆکوێ ده‌ڕۆیت من له گه‌رمه‌ی
قسهکردندام .
هه‌ڵاڵه /
تۆ ڕاست ده‌که‌ی به‌ڵام ده‌بێت بچم بۆ
نه‌خۆشخانه بۆلای چنوری هاوڕێم وده‌مێکه
چاوەرێێ منداڵێکه… ده‌زانی دەڵێت چی ؟
ههرمنداڵم بێت ناوی ده‌نێم هه‌ڵه‌بجه .
شادان /
ئه‌وه‌تا خۆی به‌قه‌رزارباری هه‌ڵه‌بجه ده‌زانێ .
ده‌بێت چی وایلێکردبێت وا ناوی منداڵه‌که‌ی
به‌ناوی هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌نێت ؟
هه‌ڵاڵه /
چرۆ هه‌موو خێزانه‌که‌ی به کیمیاییەکه شه‌هید
بوون . به‌ته‌نها خۆی به برینداری ده‌رچووه و
پورێکی فریای که‌وتووه.
شادان /
هه‌ڵاڵه ده‌کرێ منیش بێم .. ده‌مه‌وێ به
ته‌واوه‌تی تێکه‌ڵاوی خۆیان وخه‌ون و
و ئازارهکانیانبم .ده‌بێت نزیك بوونه‌وه‌ی ته‌واو دروست ببێت تاکو غهدرله مێژووش نه‌که‌ین .
هه‌ڵاڵه /
من ئهوندەی تر دڵخۆش ده‌بم که‌تۆ وابیر
ده‌که‌یته‌وه … هه‌ر بۆیه ده‌ڵێم چاوه‌ڕوانی
بابه‌تێکی زۆر به‌پێزو به‌سوودت لێده‌که‌م .
١٤… ڕۆژه … نه‌خۆشخانه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
نه‌خۆشخانه‌یه . شادان و هه‌ڵاڵه نیشان ده‌درێ به‌ره‌و ژووری منداڵ بوون ده‌چن . له‌به‌رده‌م ژووری نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌سه‌ر کورسییه‌ك ورچه گه‌وره‌که‌ی ئاوات به‌ته‌نها دانراوه ، سه‌رنجی شادان وههڵاڵه ڕاده‌کێشێ پاش که‌مێك وه‌ستان، شاخەوانی مێردی چنور له ده‌رگای ژووری نهشتهرگهرییەکە دێته ده‌رێ، به ده‌موچاوییه‌وه خه‌مێکی گه‌وره ده‌بینرێ .له‌م کاته‌دا هه‌ڵاڵه شاخه‌وان ده‌بینێ و زۆربهپهرۆشهوه ده‌چێت بۆلای .
هه‌ڵاڵه /
کاك شاخه‌وان خێرە واپهشۆکاوی ؟
خۆشکور چنور سه‌لامه‌ته ؟
شادانیش به‌په‌له دێته‌لای هه‌ڵاڵه‌و شاخه‌وانه‌وه و به‌په‌رۆشه‌وه گوێیان لێده‌گرێت .
شاخه‌وان به‌چاوێکی پڕ فرمێسك ودهموو چاوێکی غه‌مگین وه‌ڵام ده‌داته‌وه
شاخه‌وان /
چنور سه‌لامه‌ته … به‌ڵام منداڵه‌که‌مان
ده‌موچاو و قاچێکی شێواوه .
هه‌ڵاڵه /
ئه‌ی به‌داخه‌وه … باشه بۆ.. خۆ ئێوه
هیچ کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستیتان نییه ؟
شاخه‌وان /
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دکتۆر ووتی ….
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه منداڵه‌که‌تان
ته‌ندروست نه‌بێت … ئه‌ویش به‌هۆی
ئه‌وه‌ی که‌کاتی خۆی چنور له‌هه‌ڵه‌بجه
به وکیمیاییه نه‌عله‌تییه بریندار بووه .
شادان /
ئه‌مه‌ش کاره‌ساتێکی تری کیمیاییهکهیه .
شادان و هه‌ڵاڵه زۆر بێتاقه‌ت ده‌بن . له‌م کاته‌دا ئاوات ده‌رده‌که‌وێت و دێت بۆلایان و ده‌که‌وێته گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان .
١٥… شه‌وه … ماڵی ههڵاڵهیه … ناوه‌وه‌یه .
ژووری وێنەکێشانە. فه‌رهاد خه‌ریکی وێنه کێشانه پاش که‌مێك وازده‌هێنێ وده‌چێته لای په‌نچه‌ره‌ی ژووره‌که‌یی و جگه‌ره‌یه‌ك داده‌گیرسێنێ و سه‌یری ده‌ره‌وه ده‌کات . ئه‌ستێره‌کانی ئاسمان وه‌ك گڵۆپێك داگیرساون و ده‌دره‌وشێنه‌وه ، هه‌ربۆیه سه‌رنجی فه‌رهاد ڕاده‌کێشن بهرهوخهیالێکی پڕ ئه‌ندێشه . پاش چه‌ند قومێك له جگه‌ره‌که‌ی ده‌که‌وێته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناخی خۆیدا .
مه‌نه‌لۆجی فه‌رهاد /
بۆیه‌که‌مین جاره واسه‌یرم بکات و
به‌م شێوه تێڕامانه‌وه پرسیارم لێ بکات.
ده‌بێت چیم لێشاردبێتهوه …ها … تۆبڵێی
وابێ.. نا.. نا .. نازانم هیچم لێنەشاردۆتهوه؟
ئه‌ی باشه بۆ وا پرسیاری لێکردم ئه‌گه‌ر
لێمنهشاردۆتهوه ؟. ها.. ده‌بێت شتێك هه‌بێ
ئه‌م ئێواره‌یه‌ش به‌هۆی چنوری هاوڕێیه‌وه
زۆر سه‌غڵه‌ت بوو ….. نه‌ده‌کرا منیش
زۆری لێبکه‌م ، به‌ڵام به‌ڕاستی له‌خۆم
به‌گومانم. ژیان خۆی به‌شێکی گه‌وره‌ی
نهێنییه هه‌ر له حه‌قیقه‌تی ناخی مرۆڤه‌کان
هه‌تا کوشتن ودزین و پێکه‌وه ژیان .
هه‌ر مرۆڤێك بگریت ده‌ریایه‌که له نه‌بینراو
نه‌ووتراو نهێنی سه‌یر … تۆبڵێیت ژیان
به‌نهێنی و شاراوه‌کانی باشتر گوزه‌ر بکات
یان به پێچه‌وانه‌وه ؟
تۆبڵێی ئه‌و شته چی بێت په‌یوه‌ندی بهههڵاڵهوه
بێت من لێمشاردبێتهوه ؟ خۆشم نازانم ….
١٦… ڕۆژه … یاریگایه … ده‌ره‌وه‌یه .
یاریگایه . دوو یانەی ده‌رجه یه‌ك یاری ده‌که‌ن . به‌ڕێزیش گۆڵچی یانەی سۆلاڤه که یه‌کێکه له‌و دوو یانەیه … بینه‌رانیش له جێگه‌ی دانیشتن هات وهاواریانه وهه‌ریه‌که‌و هانده‌ری یانەکهی خۆیه‌تی . به‌گشتی یارییه‌که گه‌رمییه‌کی زۆری پێوه دیاره . له‌م کاته‌دا زاهیری باوکی به‌ڕێز خۆیده‌کات به‌نێو یاریگاداو ده‌چێته نێو بینه‌ران و له‌لایانه‌وه داده‌نیشێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ دانیشتوان هانده‌ری چ لایه کن. یاری به‌رده‌وامه‌و بینه‌رانیش به‌هه‌مان شێوه له‌هات وهاواری خۆیان به‌رده‌وامن . چه‌ند جارێك به‌ڕێز شوتی به‌هێزی بۆ لێده‌ده‌ن به‌ڵام تۆپه‌که به جوانی ده‌گرێته‌وه و سه‌رنجی باوکی بۆخۆی ڕاده‌کێشێت . پاش که‌مێك یانەی سۆلاڤ گۆڵ له‌لایه‌که‌ی تر ده‌کات وحساب ده‌کرێ بینه‌رانی هانده‌ری یانەی گۆڵکه‌ر هاواری خۆشی ده‌که‌ن . به‌ڵام بینه‌رانی یانەی گۆڵ لێکراو ده‌ست ده‌که‌ن به‌بۆڵه‌بۆڵ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌پاڵ زاهیری باوکی به‌ڕێزدا دانیشتوون ، یه‌کێك له بینه‌ره سه‌رشێت وگه‌نجه‌کانی پاڵ زاهیر که‌ناوی له‌تیف زه‌ڵاته‌یه و ته‌مه‌نی (٢١) ساڵ ده‌بێت دایم بۆڵه‌ی دێت، پرسیار لهزاهیر ده‌کات به بۆڵه بۆڵه‌وه .
زه‌ڵاته /
توو سه‌ری خۆت حاجی ئه‌وه ئۆفساید
نه‌بوو ؟
زاهیر /
ئۆفسیدهو مۆفسیده نازانم کوڕم .. به‌خوا
گۆڵ له‌وه جوانتر نابێت .
زه‌ڵاته /
هه‌ی له حاجی خهشاش .. تۆ چوزانی .
له‌تیف زه‌ڵاته یهکسهربۆکسێك ده‌سره‌وێنێته زاهیری به‌دبه‌خت که‌هیچ شاره‌زاییه‌کی له‌یاری نییه‌و یه‌که‌مین جاره دێت بۆ سه‌یرکردنی یاری ئه‌ویش به‌هۆی به‌ڕێزی کوڕییه‌وه. بۆکسه‌که به‌ته‌واوه‌تی ده‌یدات بهدهمووچاویداو ده‌که‌وێته نێو خه‌ڵکه‌که‌و ده‌بێته هات وهاوار .
١٧… ڕۆژه …کافتریای زانکۆیه … ناوه‌وه‌یه . کافتریای زانکۆیه . به‌به‌رده‌وامی قووتابی دێنه ژووره‌و ده‌ڕۆن ،واته جوڵه‌یه‌کی به‌رده‌وام بهکافتریاکهوه دیاره .
له‌سه‌ر یه‌کێك له کورسی و مێزه‌کان ئاوات و هه‌ڵاڵه دانیشتوون چای ده‌خۆنه‌وه‌و خه‌ریکی گفتووگۆن .
هه‌ڵاڵه /
به‌ڕاستی ئه‌وه پرسیارێکی گه‌وره‌یه تا
ئێستا من وتۆوهك هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك له خۆمان
نه‌کردووه . شه‌وی دوێنێ شه‌و من هه‌ر بیرم
لێکردۆته‌وه .
ئاوات /
سه‌یرکه ههرلهئێستهوه ده‌بێت بگرین بۆ
داهاتوومان ، ئه‌وه زیندووترین نموونه چنورو
شاخهوانە. منداڵێکی که‌مئه‌ندام به‌رهه‌میانه .
کێ ئاگای له ئازاری ئێمه‌یه؟
ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستی و ژیانمان وه‌ك
مرۆڤی ئاسایی نییه، هه‌ر ڕۆژه‌ی چیرۆکێکی
تازه‌ی ئه‌و کیمیابارهنه دەبینین ودەبیستین .
هه‌ڵاڵه /
تازه ئێمه له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانە بین
بێبه‌ش نابین له‌و ئازاره‌ی که‌له ڕابووردودا
چه‌شتومانه به‌ده‌ست ڕژێمی به‌عسه‌وه .
ئاوات /
ئێسته‌ش که‌س نییه ئەو برینانەمان ساڕ‌ێژ بکات ،
هه‌ر له‌خۆمانه‌وه تا دەرەوەی ئەم ووڵاتەش.
تائێستاش چه‌نده‌مان نه‌خۆش وکەمئەندامن
به‌ده‌ست برینه‌کانیانه‌وه ده‌ناڵێنن .
ئه‌وه‌تا من و تۆکه به‌جه‌سته‌ش ساغین که‌چی له
ناخدا گیرۆدەی ئازارێکی گەورەین .
له‌کاتی ئه‌م گفتوگۆیه‌دا قووم له چاکانیان ده‌ده‌ن . به‌به‌رده‌وامی جوڵه‌و هاتوچۆی قوتابیان گه‌رموگوڕییه‌ك ده‌دات به کافتریاکه .
هه‌ڵاڵه /
ده‌کرێ ماکی ئه‌و بۆردمانه نامرۆڤانه‌یه
زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تر بێت که‌من وتۆ لێوه‌ی
ده‌دوێین ….ترس ژیانی داگیر کردووین .
ترس لەبوونمان ترس لەجێگەوژیانمان
ترس لە ئێستا‌و داهاتوومان .
ئاوات /
که‌واته چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌و نییه ؟
هه‌ڵاڵه /
تائێستا نه‌خێر، به‌ڵام به‌بڕوای من ده‌کرێ
خۆشه‌ویستی ئازاره‌کانمان بلاوێنێته‌وه و
شنە هەوایەکی فێنك بێت بۆدەرونمان .
ئاوات /
هەڵاڵەکەم خۆشەویستی تۆ داگیری کردووم.
من ناتوانم بیر لەهیچ شتێکی تر بکەمەوە
کەتۆم لێ دوربخاتەوە .
هەڵاڵە /
منیش وەك تۆم ، خۆزگە خۆشەویستیت
وەك وێنەیەکی فۆتۆگراف بوایەو لەمێشکم
دەرمبێنایەو بمدڕانایەو لەکۆڵ ترسی داهاتوو
بوومایەتەوە . بەڵام ئەوە بۆمن کە هاوئازارو
لێتێگەیشتنتم مەحاڵە چونکە خۆشمدەوێیت ئاواتم .
ئاوات /
دەبێت هەربەرەنگاری داهاتوومان ببینەوە هەر
چەندە تاڵ بێت .
هەڵاڵە /
ڕاستە ، هەرچەندە ناخۆشی بەشێکی گەورەی
ژیانمانی داگیرکردووە . بەڵام ژیان هەرخۆشە
لەبەر ئەوەی خۆشەویستی و ئاوات بەردەوامە .
١٨… شەوە …ماڵی بەڕێزە … ژوورەوەیە .
ژووری دانیشتنە . زاهیر باوکی بەڕێز لاچاوی شین بۆتەوە لەسەر دۆشەکەڵەیەك دانیشتووە . نازدار دایکی بەڕێز میوە دێنێ لەبەردەم زاهیر دا دایدەنێت پاشان ئاوات و بەڕێز دێنە ژوورەوەو سڵاودەکەن دیارە تازە هاتوونەتەوە ،هەریەکەیان لەسەر کورسیەك دادەنیشن .
نازدار /
بەخێر بێنەوە کوڕەکانم .
زاهیر /
عەجایب بەیەکەوە گەڕانەوە ؟
ئاوات /
لەکاکم بپرسە ؟
بەڕێز /
بەخوا ئەگەر ئەم گرت خۆم دەمزانی
چیم لێدەکرد .
زاهیر /
ئەوە کوڕم باسی چیدەکەیت ؟
ئاوات /
باش بوو هیوای برادەری تەلەفۆنی
بۆ کردم ووتی بە بەڕێزیان گووتوە
ئەوکەسە کێیە کە بۆکسەکەی داوە لە
باوکت. هەربۆیە جەنابی بەدوایدا دەگەڕێ
منیش بەپەلە گەیشتمە لای لەگەڵیا بووم
تا ئێستا .
زاهیر /
بابەگیان من تێگەیشتم ئەوەی بۆیاری
بێ یان بۆسەیری بەبێ شتێکی
ناخۆش ناگەڕێتەوە . پاشان کێ دەڵێت
ئەوکەسە ئەوە ؟
بەڕێز /
باوکە تۆخۆت نەتگووت هاوڕێکانی
بانگیان کردووە بە زەڵاتە . ئەوە خۆی
لەڕاستیدا ناوی لەتیف زەڵاتەیە . ئیتر
چۆن نازانم کێیە .
نازدار/
کوڕم بۆخاتری خوا خەڵك لە شەڕ ڕا
دەکات تۆ بۆشەڕ دەگەڕێیت . ئەمە کەی
ڕاستە .
بەڕێز /
ئەوەنیە ئەو هەتیوە باوکمی کۆڵەوار
کردووە خۆ دەبوایە بیزانیایە ئەوە
گەورەیەو ڕیش سپییە .
ئاوات /
ئەوە ئەونەفام بوو نەیزانی ؟ ئەی
تۆش وەك ئەو شەڕو لێدان وەڵامت بێت
جیاوازیت چییە ؟
زاهیر /
کوڕم ئاواتی برات زۆر ڕاست دەکات .
بەڕێز /
من هەردەبێت بیگرم .
ئاوات /
من لەگەڵ ئەوەدام بیبینیت ،بەڵام
قسەی لەگەڵ بکە تێبگەیەنە کەشتێکی
خراپی کردووە ،جارێکی تر هەڵە
بەرامبەر هیچ کەسێك نەکات ،ئەگەر هەر
سووربوو لەسەر هەڵەی خۆی وداوای
لێبووردنی نەکرد ئەوا شکاتی پۆلیسی
لێدەکەین .
نازدار /
ئەمە ڕاستە .
زاهیر /
کوڕم ئاواتی برات ڕاست دەکات.
ئێمە لەوەتی هەین شەڕ هەر بەشەڕ وەڵام
دەدەینەوە بەڵام بەخوا تا ئێستا بەرهەمی
نەبووە.
نازدار/
بابە گیان ئەوان ڕاست دەکەن ، تۆش
ئەوەندە کەلەڕەق مەبە کوڕم لەکەلی
شەیتان وەرە خوارەوە .
لەم کاتەدا شلێرخۆی دەکات بەژوورداو یەکسەر پرسیاریان لێدەکات …..
شلێر /
ئەرێ ئەودەنگە دەنگە چییە ؟
زاهیر/
ڕاست دەکەی.. هیچ نییە کچم تۆبڕۆ
بەلای خوێندنەکەی خۆتەوە تۆزێ
قسەی خۆمان هەیە.
شلێرسەرێك بادەدات و بە قسەی باوکی دەکات ودەچێتە دەرەوەو دەرگایان لێ دادەخات .
بەڕێز /
بەڵام باوکە من هەردەبێت بیبینم .
زاهیر /
باشە باوکە گیان بەڵام بەبێ شەڕ .
ئاوات /
باوکم ڕاست دەکات … بەگفتووگۆ .
بەڕێز /
باشە باش … بەگفتووگۆ .
١٩ … ڕۆژە … ماڵی هەڵاڵەیە … ناوەوەیە .
ماڵی هەڵاڵەیە ژووری نانخواردنە . هەڵاڵە خەریکی نان وچا دانانی بەیانیە . لەم کاتەدا فەرهادی باوکی هەڵاڵە دێتە ژوورەو لەسەر کورسییەك دادەنیشێ .
فەرهاد /
بەیانیت باش کچەکەم .
هەڵاڵە /
بەیانیت باش بابە گیان .
هەڵاڵە دادەنیشێ و دەست دەکات بەچا تێکردن بۆ هەردووکیا ن …
فەرهاد /
هەڵاڵە گیان ئەم بەیانییە دەموچاوت
کراوەو ڕوخۆشە …. بەڕاستی
پێمخۆشە ئاوا دەتبینم .
هەڵاڵە /
لەتۆوە فێری بێتاقەتی بووم ، بەڵام سەرەڕای
ئەوەش لەتۆ زۆر باشترم .
وەك پێم ووتی ئەو منداڵە ی چنور و شاخە
زۆر ئازاری دام . ئەوە ئازاری ئێستا‌و
داهاتوومانە .
لەم کاتەدا فەرهاد چاکەی کە هەڵاڵە بۆی دانابوو دەست دەکات بەتێكدانی
پاشان دەست دەبات بۆ نان وبەر چاییەکە .
فەرهاد /
ئەوە ڕاستە .من لە تۆ زیاتر ئازارم چەشتووە
، بۆیە هەردەم هەست بەو غەمباریەم
دەکەی ….گرنك ئەوەیە من بەبەردەوامی
وێنە دەکەم و تۆش ڕوناکی وێنەکانمی.
دەی کچە جوانەکەم ئێستا کاتی ئەوە هاتووە
پێمبڵێیت چیم لێشاردویتەوە ؟
هەڵاڵە قومێك لە چاکەی دەدات و وەك ئەوەی حەزنەکات باسی بکات وایە .
هەڵاڵە /
من ئەو ڕۆژە دەمویست باسیبکەم ، بەڵام
ئێستا حەز ناکەم باسی ئەو بابەتە بکەم .
فەرهاد /
کچم ئەو بابەتەی لاتە بەحسابی تۆ
نەمدرکانووە ، بۆتە گرێیەکی زۆر گەورە
لەلام … لەبەر ئەوە تکا دەکەم پێم بڵیی
با دەروونم کەمێك ئاسوودە بێت .
هەڵاڵە دەیەوێت هەڵسێت بەڵام باوکی ناهێڵێت و دایدەنیشێنێتەوە و لەگەڵ نانخواردن دەست دەکەنەوە بە گفتووگۆ .
فەرهاد /
کچم تۆ کەسێکی خوێندەوارو ڕۆشنبیری
حەزدەکەم بەڕوونی لەگەڵم گفتووگۆ بکەی
دوای ئەوانەش من هەردەم خۆم بەنزیکترین
هاوڕێت زانیوە ، هەر بۆیە هاوسەرێکیشم
نەهێناوە بۆ ئەوەی … بۆ تەنها چرکەیەکیش
کەسێك نەکەوێتە نێوانمان … ئێستا تۆ دەتەوێ
شتێکم لێبشاریتەوە کە پەیوەندی بەمنەوە هەیە.
هەڵاڵە /
بابە گیان مادام ئەو بابەتە ئەوەندە بێتاقەتی
کردووی پێتدەڵێم ، بەڵام خۆزیا بیرت لەوە
دەکردەوە ژیانی خۆت کەمێك دەگۆڕی .
فەرهاد/
کچم چەند جارێکی تر پێم گووتویت باسی
مەسەلەی ژنهێنان مەکە .دەزانم ئەمجارە
بە شێوەیەکی تر پێمدەڵێیت . بەهەرحاڵ
بابێینەوە سەربابەتەکەی خۆمان .
هەڵاڵە /
ئەو ڕۆژەی کە لەگەڵ قووتابییەکانی هاوڕێم
چووین بۆ مۆنۆمێنتەکەی هەڵەبجە من یەکسەر
سەیری لیستی ناوی شەهیدەکانم کرد و ناوی
دایکمم دۆزییەوە بەڵام ….
فەرهاد/
بەڵام چی ؟
هەڵاڵە /
بەڵام ناوی هیوای برامی تیا نەبوو.
بووە پرسیار لام ؟
فەرهاد /
هیوا …. ها …. هیوای برات …..
ڕاست دەکەی دەبووایە زووتر بۆم باس
بکردیتایە . بەڵام ئێستا بەناچاری بۆت
باست دەکەم .
کاتی خۆی کەتۆ نەخۆش بوویت ودایکت
تەندروستی زۆر باش نەبوو هەر بۆیە
دایکت و هیوامان لەهەڵەبجە جێهێشت و
من وتۆ بەرەو شاری سلێمانی هاتین.
پاشان کەگەڕاینەوە نەیانهێشت بچینەوە
هەڵەبجە. منیش تۆم بردەوە ماڵی خاڵت
کەئەوان لە شاری سلێمانی دەژیا ن
یەکسەر بۆ شەوەکەی بەپێ و لەڕێگەی
قاچاخەوە گەڕامەوە بۆ هەڵەبجە بەڵام چیم
بینی شارێك لەخوێن . شارێك لەبێدەنگی
شارێك هەموو خەڵکەکەی وزیندەوەرەکانی
پێکەوە لە خەوێکی بەردەوامی قوڵدا
بوون ،هەرچی مەیت بوو سەیرم کرد
لە دایکتەوە تا خزم و دراوسێ و پیرو
گەنج و منداڵ بەتەنها هیوای براتیان
تیا نەبوو، هەر لەو ڕۆژەوە بە هۆش و
جەستەو بوونمەوە بەبەردەوامی بەدوایدا
دەگەڕێم .. دایم ئەو پرسیارە لەخۆم دەکەم
تۆبڵێی هیوا ئێستا بژی ؟ ئەی ئەگەر بژی
لەکوێبێ ؟ تۆبڵێی تا لەژیاندام بیدۆزمەوە ؟
هەڵاڵە /
ئەی باشە بابە بۆ تائێستا پێت نەگووتوم ؟
فەرهاد /
لەبەرئەوەی تۆش لەگەڵ چاوەڕوانی و
دڵەڕاوێکێ و بیرکردنەوەو ئازاری
دەرونی نەژیت .
هەڵاڵە هەڵدەسێ وباوەش بەباوکیدا دەکات ودەست دەکات بەگریان .
٢٠ … ڕۆژە … مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیە … ناوەوەیە .
مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیە . کامێرا لیستی ناوەکانی شەهیدانی هەڵەبجە نیشان دەدات لەلایەن شادانەوە بە کامێرایەکی فۆتۆگراف لە چەند لایەکەوە وێنەی دەگرێ .
٢١ … ڕۆژە … یاریگای تۆپ تۆپێیە … دەرەوەیە .
یاریگای تۆپ تۆپێیە . کۆمەڵێك یاریکەر کە جلی وەرزشیان لەبەردایەو خەریکی مەشق و ڕاکردنن ، لە نێویانادا بەڕێزیش خەریکی ڕاکردن و گفتووگۆیە لەگەڵ ( ئارام)ی تەمەن (٢١) ساڵی هاوڕێی .
ئارام /
کوڕی خاڵەکەم گووتی ئەوە لەگەڕەکی
ئێمەیە و زۆر سەر بە گۆبەنە رۆژ نییە
بەزمێك نەقەومێنێ .
بەڕێز /
ئێ کەواتە دەتوانین بیدۆزینەوە ؟
ئارام /
ئا …ئا .. ووتی سبەی وەرە بۆ ماڵەوە
ئەو کاتە ئەو پیاوە بەرزەت نیشان دەدەم .
پاشان خۆم لەگەڵتا دێم بۆ ئەوەی وەك
زەڵاتە تێکەڵاوت نەکا .
بەڕێز /
مەمنونم …. باشە ناوەکەشی لەناوی
ئینسان ناکات .
دەست بەپێکەنین دەکەن و بەردەوامن لەسەر مەشق کردن ……
٢٢ … شەوە … ماڵی هەڵاڵەیە … ناوەوەیە .
ماڵی هەڵاڵەیە ژووری فەرهاد . فەرهاد سەرقاڵی سکێچ کردنی گەنجێکە زۆر بە خۆشەویستی وگەرمیەوە دەیکات .
٢٣ … ڕۆژە … زانکۆیە … دەرەوەیە .
حەوشەی زانکۆیە . قووتابیان دێن و دەچن تا ئەوکاتەی هەڵاڵە و ئاوات دەردەکەون هەریەکەو جانتاو پەرتووکی خۆی لەبن دەستە و بە گفتووگۆوە دێنە کادرەوە .
هەڵاڵە /
ئەی باشە باوکم ؟
ئاوات /
باوکت باوکی منە ، بەتایبەتی ئەویش
کە کەسێکی ڕۆشنبیرو دڵسۆزە .
هەر شوێنکی پێخۆش بوو ئەوە ئازادە
،وەیان ئێمە لەلای ئەو دەبین .
هەڵاڵەو ئاوات بەردەوامن لە پیاسەکردن لە نێو حەوشەی زانکۆ‌دا .
هەڵاڵە /
بەڵام من هەر حەزدەکەم باوکمم
لەگەڵ بێت . ئەو بۆنی ژیانی بە
منەوە ناوە .
ئاوات /
هەڵاڵەکەم تۆ چۆنت پێخۆش بێت
وادەکەین … باشە ناکرێ باسی من ،
یان منی پێبناسێنی خۆ ئەو کەسێکی
کراوەیە ، پاشان ئەمساڵ کە تەوامان
کرد‌و دەرچووین من دێم بۆداواکردنت .
هەڵاڵە /
بۆ نا… باوکم خۆی جارێك بۆی گێڕامە
کە بەخۆشەویستی دایکمی هێناوە … شتێکم بیر کەوتەوە باوکم
ووتی شێرزاد حەسەنی نوسەرو
هاوڕێم بۆی گێڕاومەتەوە .
باوکی بانگی شێرزاد دەکات دەڵێت
کوڕێك هاتۆتە داوای خوشکەکەت
تۆ دەڵێیت چی ؟
شێرزاد حەسەنیش دەڵێت ئەی خوشکەکەم
دەڵێت چی؟
باوکی دەڵێت خوشکەکەت دەڵێت خۆشم دەوێ
شووی پێدەکەم . شێرزادیش دەڵێت دەکەواتە
پیرۆزی بێت . باوکی تووڕە دەبێت دەڵێت
هەی لەم گەوادی عەیارە بیست وچوارە دەڵێت پیرۆزی بێت .لای خۆی هەر ئێستا
ڕاکات بچێ فەلاقەی خوشکەکەی بکات .
شێرزادیش دەڵێت باشە باوکە ئەی خۆشی
نەوێت ڕقی لێیبێت .. تۆ دیوتە ڕقت لەکەسێك
بێت و بتەوێ ژیانی لەگەڵدا بەسەربەری .
بۆیە شتێکی باشە خۆشی بوێت .
دەست دەکەن بەپێکەنین و لەلەسەر کورسیەکی درێژ پێکەو دادەنیشن و
بەردەوام دەبن لە گفتووگۆکەیان .
هەڵاڵە /
دوای ئەوانەش باوکم منی زۆر خۆش
دەوێت ،لە ژیانمدا زۆر بەدەگمەن
قسەی شکاندووم .
ئاوات /
ئەم باسانە زۆر خۆشە .
هەڵاڵە /
ئێستە سەرقاڵی تابلۆ کردنە خۆی باسی
کرد. بەم نزیکانە بەتەمای پێشانگایەکە
بیکاتەوە . ئەو کاتە دەتبەم لە پێشانگاکە
پێتدەناسێنم .
ئاوات /
بیرۆکەیەکی زۆر چاکە .
٢٤ … ڕۆژە … کۆڵانە … دەروەیە .
کۆڵانە . ئۆتۆمۆبیلێکی سپی لەبەردەم سوچێکی باخی کۆڵانەکەدا وەستاوە . ئارام و ئاکۆی تەمەن (٢٠) ساڵی کوڕی خاڵی ئارامی تێدایە. دیارە سەرقاڵی چاودێری کردنی کەسێکن .
ئاکۆ /
زۆربەی ڕۆژ بەلای ئەم باخەدا دەچێت
بۆ سەر جادەکەو لەوێوە سواری پاس
دەبێت .
ئارام /
باشە بۆ لێرەوە ؟
ئاکۆ /
لەوەدەچێت حەزی لە کچێکی ئەم
گەڕەکە کردبێت و عاشقی بوو بێت .
ئارام /
ئەی قوڕ بەسەر ئەوەی حەز لە کوڕی
وادەکات.هەرچەندە عەشق ئەوەنازانێ .
ئاکۆ /
بەڵام ئارام ئەم هەتیوە زۆر سەرسەرییە وەڵاهی وازی لێبێنن زۆر چاکە ، دوای توشی بەزمێکتان دەکات .
ئارام / قابیلە لێمان ببێت بەڕامبۆ .
ئاکۆ /
شەڵا ڕامبۆ بوایەو قسەی لەگەڵ دا بکرایە … ئەمە خۆرییە .
ئارام /
ئێمەش قسەی لەگەڵ دەکەین ، بزانین
بۆ …
لەم کاتەدا ئاکۆ قسە بە ئارام دەبڕێ و لەتیف زەڵاتە دەبینی لەو سەری کۆڵانەکەوە دەردەکەوێ .
ئاکۆ /
ئارام ئائەوە لەتیف زەڵاتەیە بەرەو ئێرە وە دێت .
ئارام /
ئەم فس فس پاڵەوانەیە . باشە
ئەمە لەکوێ دەوام دەکات ؟
ئاکۆ /
بڕوات بێت نازانم … هەردەمەی
لە شوێنێکە .
ئارام سلف لێدەدات و ئۆتۆمۆبیلەکە دەکەوێتە ئیش و بەلای زەڵاتەدا دەڕۆن .
٢٥ … شەوە … ماڵی هەڵاڵەیە … ناوەوەیە .
ژووری دانیشتنە . هەڵاڵە تەلەفۆنی بەدەستەوەیەو خەریکی قسەکردنە لەگەڵ یەکێك دا ، فەرهادیش ڕۆژنامەیەکی بەدەستەوەیەو خەریکی خوێندنەوەیە .
هەڵاڵە /
ئاخر هی ئەوەیە تۆ لەڕۆژنامەیت و
بەبەردەوامی ئاگاداری هەواڵەکانی.
بەڵێ …. لەو بڕوایەشدا نیم باوکیشم
ئاگادار بێت . …. زۆر چاکە هەرئێستا
بە باوکم دەڵێم …. دەی باشە بەقووربان
دواتر قسەدەکەین. کاتێکی خۆش بۆ تۆش .
هەڵاڵە تەلەفۆنەکە دادەخات وبەرەو کوورسییەکەی لای باوکی دێت . باوکیشی ڕۆژنامەکە دادەنێ و عەینەکەکەی لەچاو دادەگرێ و سەیری هەڵاڵە دەکات .
فەرهاد /
چییە کچم ؟
هەڵاڵە /
بابە هیچ شتێکی تازە هەیە ؟
فەرهاد /
هیچ شتێکم نەبیستووە .. بەڵام سەبارەت
بەچی کچم ؟
هەڵاڵە /
ئێستا شادان شتێکی پێ ووتم دەکرێ بۆ ئێمە
ببێتە مایەی گەورەترین خۆشی .
فەرهاد /
چییە کچم دەقسە بکە ..
هەڵاڵە /
ئەم ئێوارەیە هەواڵێکی تازەیان بۆ
ڕۆژنامەکەی شادان ناردووە بۆبڵاو
کردنەوە . هەواڵەکە کوڕێکی گەنج
لە ئێرانەوە هاتۆتەوە دەڵێت من خەڵکی
هەڵەبجەم لەساڵی (١٩٨٨) لە کیمیا
بارانەکەوە کەوتوومەتە ئێران و لەوێ
گەورەیان کردووم . ئێستاش گەڕاوەتەوە
بەدوای کەس وکاریدا دەگەڕێت .
فەرهاد /
ئای کە تەراژیدیایەکی ناخۆش و خۆشە .
هەڵاڵە /
مەبەست خۆش و ناخۆشی چییە ؟
فەرهاد /
خۆشە بۆ ئەوکوڕە و کەسوکاری کەیەکتری
دەبیننەوە ، ناخۆشە کەچەند ساڵە دەربەدەرەو
لەنازی دایك وباوك و نیشتمان بەدوورە .
هەڵاڵە /
بەوهیوایەی ئەوکوڕە براکەم بێت .
فەرهاد /
گەورەترین خۆزگەو ئاواتمە ، پارچەیەکم
بەزیندوی بدۆزمەوە .
هەڵاڵە /
بابە گیان ژیان زۆر شتی سەرسوڕهێنەری
تێدایە .
فەرهاد /
زۆر ڕاستە … بەوهیوایەی ئەو بێت وبتوانم
ئەوەندەی ماوم بەچاوانم پەروەردەی بکەم .
کچم هەر ئێستا تەلەفۆن بۆ شادانی هاوڕێت
بکە بزانین لە کوێیە .
هەڵاڵە /
بەسەرچاو هەرئێستا .
هەڵاڵە دەچێت بۆ لای تەلەفۆنەکەو دەست دەکات بەتەلەفۆن کردن.
٢٦ … ڕۆژە … کۆڵانە … دەرەوەیە .
کۆڵانە . لەکۆڵانێکی پاندا لەتیف زەڵاتە بەدەر دەکەوێ لەسەرخۆ دەڕوات و تەزبیحێکی بەدەستەوەیە و یاری پێدەکات . لەم کاتەدا ئۆتۆمۆبیلێکی سپی بەدەردەکەوێت کە ئارام و بەڕێزی تێدان ، نزیك دەبنەوە لە لەتیف زەڵاتەو دەوەستن یەکسەر بەڕێز لەلای سەکنەوە دادەبەزێت و دەچێتە بەردەم زەڵاتە پاشان ئارامیش دادەبەزێت ، زەڵاتە چاوی زەق دەبێت و دەیەوێت قسە بکات بەڵام بەڕێز دەست دەکات بەقسەکردن .
بەڕێز /
من کوڕی ئەو کابرا پیرەی ئەو رۆژەم
کە جەنابت لەکاتی یارییەکەدا لێدابوو .
زەڵاتە /
دەتەوێ بڵێی چی ؟
بەڕێز /
دەمەوێ بڵێم بەزووترین کات بچۆ داوای
لێبووردنی لێبکە ، دەنا شکاتی پۆلیست
لێدەکەین .
زەڵاتە /
ئاوا …. !
ئارام /
بەڵێ ئاوا … ئەمجارەش ئاوا قسەت لەگەڵ
دەکەین ،کەڕەتێکی تر هەر خۆت نازانی
چۆن چارەت دەکەین .
زەڵاتە /
وادیارە زۆر خراپ لەخەو هەڵساون ؟
زەڵاتە دەست دادەهێنێتەوە بۆ بەڕێز بەڵام ئارام دەستی دەگرێ و بەڕێزیش دەکەوێتە سەروچاوی بەبۆکس ،پاشان بەهەردووکیان تەختی زەوی دەکەن بەتێهەڵدان تا بەتەوای دەکەوێت .
بەڕێز /
بۆخوا پێت دەڵێین ،ئەم جارە هەڵە
بکەیت وەك تۆپ بەهەموو تیپەکەمان
تۆپ تۆپێنت پێدەکەین . ئیتر خوێنی خۆت
لەسەر خۆت .
ئارام و بەڕێز سواری ئۆتۆمۆبیلەکەیان دەبن و دەڕۆ ن ، لەم کاتەدا چەند کەسێك پەیدا دەبن و دەست دەخەنە بنباڵی زەڵاتەو هەڵی دەسێننەوە . زەڵاتە سەرو چاوی هەموی خوێنە . کوڕێکی مێرد منداڵ تەمەنی (١٦) ساڵان بەپەلە دێت بۆ لای لەتیف زەڵاتە .
کوڕ /
خاڵە ئەوە ژمارەی سەیارەکەیانە لەسەر
دەستم نووسیومە .
زەڵاتە /
پێویست بەژمارە ناکات خۆم چاك
دەیاناسم .
٢٧ … ڕۆژە … خەستەخانیە … ناوەوەیە .
خەستەخانەیە بەشی خوێن وەرگرتن . چەندکەسێك دانیشتوون چاوەڕوانی ناوخوێندنەوەن، لەولاشەوە دوو سستەرخوێن وەردەگرن لەخەڵك . لەم کاتەدا ناوی فەرهاد دەخوێنرێتەوە دەچێتە بەردەم یەکێك لەسستەرەکان بۆ خوێندان .
٢٨… شەوە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە .
ژووری میوانە . بەڕێز چەکوش و بزمارێکی بەدەستەوەیەو شلێری خوشکیشی تابلۆیەك . سەیری دیواری ژوورەکە دەکەن .
شلێر /
کاکە بەڕێز ئەم لایە جوانە و بەرامبەر
دەرگاکەیە و هیچیشی پێدا هەڵنەواسراوە .
بەڕێز /
ئادەی باسەیرێکی بکەم …. ممم جوانە با قسەی تۆ بێت شلەگیان ، هەرئێستا
بزمارەکەی بۆ هەڵدەواسم .
بەڕێز دەست دەکات بەبزمار داکوتین بەچەکوشەکەی دەستی . دایکیان دێتە ژوورێ .
نازدار /
ئەرێ بۆوا پەلەتانە با بەیانی بووایە.
شلێر /
ئاخر بەیانی من لێرەنیم ، کاکە بەڕێزیش
هەرلەخۆیەوە هەڵیدەواسێ بەدیوارەکەدا .
بەڕێز /
مانای وایە من نەمدەزانی بەکام لادا
هەڵیبواسم .
نازدار /
ڕاست دەکات …. شلێر ووردەو حسابی
بۆدەکات .
شلێر /
ئەی وایە …. ئێمە هەروا بەزەوقین .
دەست دەکەن بەپێکەنین بەڕێز یەك دوو چەکوشی تر دەوەشێنێ و دێت تابلۆکە لە شلێری خوشکی وەردەگرێ و دەست دەکات بەهەڵواسین ، لەم کاتەدا ئاوات خۆی دەکات بەژووردا .
شلێر /
یەك تۆز بۆلای منەوە … ئادەی .مممم
زۆرچاکە کاکە بەڕێز دەستکاری مەکە .
ئاوات /
ئەم تابلۆ جوانە کێ هێناوییەتی ؟
بەڕێز /
برات هێناوێتی .
نازدار /
بەڕاستی جوانە .. ئافەرم کوڕم ئادەی
شلێر بڕۆ بزانە باوکت نوێژەکەی
تەواو کردووە بانگی بکەی .
شلێر /
دەبووەستە بایەك تۆز سەیری بکەم .
شلێر بەبۆڵە بۆڵ دەچێتە دەرەوەی ژوورەکە بەدوای باوکی‌دا . بەڕێزیش زۆر دڵی خۆشەو پۆزی پێوە لێدەدات .
ئاوات /
باشە ئەمە لەکەیەوە تۆ حەزت لە
لەتابلۆو وێنە بووە ؟ ئەوەتی تۆ
هەیت حەزت لەیاری وفتبۆڵ بووە .
بەڕێز /
نازانم …. بەبەردەوامی یاری دەکەم
بەڵام من زۆر ئارەزووی وێنە کردن و
سەیرکردنی تابلۆ دەکەم … تەنانەت
لە قووتابخانەش لە وێنەکردندا زۆر
باش بوو دایم مامۆستای وێنە دەرەجەی
زۆر باشی بۆ دادەنام .
نازدار /
ئەی ئەمە بەچەند کڕیت کوڕم ؟
بەڕێز /
براکەی ئارامی هاوڕێم وێنەکێشە هەربۆیە
پێشانگای کردبۆوە، چووین بۆسەیرکردنی
بەڕاستی من ئەم تابلۆیەم زۆر پێ جوان بوو .
ئیتر دوێنێ پێشانگاکەی تەواوبوو سەیردەکەم
ئەمڕۆ ئارام تابلۆکەی بۆ هێناوم ، هەرچەندە
ووتم نابێت ئارام گیان من مەبەستم ئەوە نەبوو
بەڵام ڕازی نەبوو .
ئاوات /
منیش هاوڕێیەکم هەیە باوکی وێنەکێشە
بڕیار وایە لەم ماوەیەدا پێشانگا بکاتەوە
هەرکە کردیەوە پەیمان بێت بەیەکەوە بچین .
هەروەها حەزیش دەکەم بەهاوڕێکەمت
بناسێنم .
لەم کاتەدا زاهیرو دێتە ژوورەو دەست دەکات بەسەیر کردنی تابلۆکە .
٢٩ … شەوە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە .
ژووری وێنەکێشانی فەرهادە . فەرهاد خەریکی وێنەکردنە و هەڵالە بەپەرداخێك چاوە دێت بۆلای و پەرداخەکە دەداتە دەستی باوکی .
فەرهاد /
لەجێی خۆیدا بوو ئەم چایە کچەکەم .
هەڵاڵە /
نۆشی گیانت بێت بابە گیان … بابە ئەوە
تەلەفیزیۆن بڵاوی کردەوە کاتژمێر
(١٠)ی تەواو بەرنامەیەك هەیە لە
سەر(عەلی) ئەو گەنجەی گەڕاوەتەوە .
فەرهاد /
ئەمڕۆ پاش ئەوەی خوێنەکەیان گرتم ووتیان
بەرنامەیەك دروست دەکەن بەئامادە بوونی
عەلی ، ئەوەی لە ئێوە حەز بکات ئامادە بێت
لەستۆدیۆ دەتوانێ، بەڵام نەیان گووت بۆ ئەمشەوە .
دوای ئەوەش ژمارە تەلەفۆنیان لێوەرگرتم .
من زۆر حەزم دەکرد ئامادە بم بۆ ئەوەی
زووتر چاوم بەعەلی بکەوێت ، بەڵام بۆ
من ئاگادار نیم نازانم ؟
هەڵاڵە /
بابە منیش زۆر حەزدەکەم زوو بیبینم .
باشە بابە ئەگەر ئەنجامی پشکنینی
(دی ، ئێن، ئا ) کە دەرچوو ئەوە برامە
چی دەکەی ؟
فەرهاد /
لەئامێزی دەگرم ، هاواردەکەم ، ماچی
دەکەم ، ئازاری ئەو هەموو ساڵانە لە باوەش
دەگرم ودەگریم، تێر تێر هەناسەکانی هەڵدەمژم
تا بەتەواوی سییەکانم پڕ دەبێت لەهەناسەی و
بۆخۆم بۆیەکەم جار بە ئاسوودەی دەخەوم .
هەڵاڵە /
نا بابە گیان نا خەوی ، هەرباوەش بەیەکدا
دەکەین وماچی یەکتری دەکەین وهەڵدەپەڕین .
٣٠ … شەوە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە .
ژووری میوانە . زاهیرو نازدارو ئاوات دانیشتوون وبەڕێزیش بە پێوەیە . لەم کاتەدا شلێر خۆی دەکات بەژووردا و ڕووی دەمی دەکاتە هەموویان .
شلێر /
بەپەلە وەرنە ئەودیو تەلەفیزیۆن کوڕە
هەلەبجەییەکە پیشاندەدات کە لەئێرانەوە
گەڕاوەتەوە .
نازدار /
بەڕاستە .. ؟
زاهیر /
ئەمەش ئازارێکی ترە ….. بابڕۆین
سەیری بکەین .
نازدارو زاهیر سەیر یەکتری دەکەن و وەك ئەوەی شتێك ڕوویدا بێت . هەموو هەڵدەسن دەڕۆن بۆ ژووری تەلەفیزیۆنەکە .
٣١ … شەوە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە .
ژووری دانیشتنە .فەرهادو هەڵاڵە لەسەر کورسی دانیشتوون وسەیری تەلەفیزیۆن دەکەن . کاتێك ئەم دیمەنە دەست پێدەکات ، چاوی کامێرا لەسەرشاشەی تەلەفیزیۆنە . بێژەرێکی تەمەن (٢٨) ساڵان چاوپێکەوتن لەگەڵ (عەلی) تەمەن (٢١) ساڵان دەکات . ئەوگەنجەی لەئێرانەوە هاتۆتەوەو دەڵێت من هەڵەبجەیم و بەدوای کەس وکارما دەگەڕێم . هەروەها چەند کەسێکی تریش دانیشتوون ،وەك خەڵکی هەڵەبجە یی و ئەوکەسانەی کە کوڕیان دیار نییە .لەوانە مامۆستا (فەخرەدین) کەتەمەنی (٦٢) ساڵانە لەگەڵ کاك (ئیبراهیم )تەمەنی (٤٤) ساڵانە ، هەروەها لەگەڵ گێلاس خان کەتەمەنی (٥٢) ساڵانە لەگەڵ کاك ستار تەمەنی (٢٨) ساڵانە لەگەڵ مامۆستا (عەلی) تەمە نی (٣٢) ساڵانە و لەگەڵ باجی (مەلیح) کە تەمەنی (٦٨) ساڵانە هەموویان چاویان بڕیوەتە (عەلی ) ولە ناخیانەوە هیوا و خۆزگەیان ئەوەیە کوڕ یان برای ئەوان بێت .
بێژەر /
بینەرانی خۆشەویست وەك لەسەرەتای
بەرنامەکەدا بۆمان باسکردن .عەلی
پاشماوەو قووربانی دڕندەیی دەستی
ڕژێمی بەعسە . ئەو ڕژێمەی لەیەك
شوێندا (٥٠٠٠)هەزار مرۆڤی بێ
تاوانی بەغازی کیمیایی کوشت .
زۆرێکیشی بێ لانەو دەربەدەر کرد .
عەلیش یەکێکە لەو منداڵانەی
وون بوووەو (٢١) ساڵە لەغوربەتدا
دوور لەنازی دایك وباوك وکەس و
کار‌و نیشتمانی ژیانی لە چاوەڕوانی دا
بەسەربردووە .
هەر بۆیە حەز دەکەین عەلی خۆی بۆمان
بدوێت و باسی تەراژیدیای خۆی و هەڵەبجەمان
بۆ بکات ، تائەوکاتەی گەیشتە ئەوەی کە
بیر لەوەبکاتەوە پاش ساڵانێکی زۆر لە
غوربەتا بگەڕێتەوە بۆنیشمانی خۆی .
عەلی جلوبەرگی کوردی لەبەردایەو بەزمانی فارسی دێتە ئاخافتن . واتە هەموو ڕستەکانی عەلی فارسییە . بۆئەوەی بینەران تێبگەن ، بێژەرێکی تر تەنها گوێمان لەدەنگی دەبێت کە هەموو قسەکانی عەلیمان بۆ دەکات بەکوردی .
عەلی /
بسم اللە الرحمن الرحیم . بەناوی خوای
گەورەو میهرەبانەوە . خۆشەویستانم
من تەمەنم زۆر بچووك بووە لەبەرئەوە
هیچ شتێكم نەدەزانی لەسەرڕووداوەکەو
لەسەر ژیانم . بەڵام بەهۆی ئەودایك و
باوکەی کاتی خۆی منیان لەنەخۆشخانە
هەڵگرتۆتەوەو بەخێویان کردووم ،کە
ووردە ووردە گەورە بووم تێ‌یان گەیاندم
کەمن کوردم و دایك و باوکی ڕاستی خۆم
ئەگەر مابێتن ودەرچووبن لەو کارەساتەی
هەڵەبجە ئەوا لە کوردوستانن . بەڕاستی
لێتان ناشارمەوە ناشتوانم هەرگیز
خۆشەویستی وبەتەنگەوە هاتن ودڵسۆزی
ئەو دایك وباوکەش لەیادکەم کەمنیان گەیاندە
ئەم تەمەنەو بگەڕێمەوە بۆ نیشتمانی دایك .
بەڵام دایم لەبیر کردنەوەی ئەوەدابووم چۆن
بگەڕێمەوە کوردستان . هەر بۆیە لەڕێگەی
کۆمپیتەرەوە چەند جارێ پەیوەندیم کرد
بەوەزیری مافی مرۆڤەوە دواجار لە شاری
تاران بینیم ئەویش کار ئاسانی بۆ کردم .
بێژەر /
تۆ کەئێستا بەجنسیەو دەفتەر نفوس خەڵکی
ئێرانی و ناوت عەلییە، بەڵام لەبنەڕەتدا خەڵکی
کوردستانی. چۆن ئێران ڕازیبوون بەوەی
کەتۆ بەڕەسمی بگەڕێیتەوە ؟
عەلی /
من تائێستا ،خاوەنی نەدەفتەرنفوسم نەجنسیە .
تەنها کارتێکی زەردم هەیەو بەس . هەربۆیە
ناتوانم لەزانکۆش دەوام بکەم .
کامێرا دەچێتە سەر دەموچاوی فەرهاد کە لەگەڵ هەڵاڵەی کچی دانیشتوون سەیری تەلەفیزیۆن دەکەن ،فەرهاد سەر دەلەقێنێت و دەست بەدەمووچاویدا دێنێ وهەناسەیەکی سارد دەداتەوە .
** تێبینی /دەکرێ بۆ ئەم دیمەنی چاوپێکەوتنەی علی سوود لەبەرنامە ی کەناڵە تەلەفیزیۆنییەکان وەرگیرێ وەك خۆی کەهەیە و گیراوە .
٣٢ … شەوە … ماڵی زاهیرە … ناوەوە .
ژووری دانیشتنە . هەموو ئەندامی خێزانەکە پێکەوە سەیر تەلەفیزیۆن دەکەن وگوێیان لەبەسەرهاتی (عەلی) گرتووە . دەمووچاویان غەمباری پێوە دیارە . لەتەلەفیزیۆندا مامۆستا (فەخرەدین ) قسە دەکات .
فەخرەدین /
من هەردەم ووتوومە لەژێر سایەی
ڕژێمی بەعسدا ،ناکرێ منداڵ بەسانایی
پەروەردەبکەیت . هەربۆیەدەمگووت
با کوڕەکەمان نیشانەیەك بکەین ، بەڵام
ماڵەوەمان ڕازی نەبوون .
بێژەر /
مامۆستا فەخرەدین دەڵێن بەڕێزتان
ئەوەندە گەڕاون ، تاکو کەڕەتێك منداڵی
خزمێکی خۆتان دۆزیوەتەوە بۆ کەس و
کارەکەی .
فەخرەدین /
بەڵێ ئەوە زۆر ڕاستە . چەند جارێکیش
چوومەتە ئێران و شارەکانی لای
خۆمان و دەوروبەری گەڕاوم . بەڵام
بێسوود بووە .
بێژەر /
باشە مامۆستا هەستت چیت پێدەڵێ ؟
فەخرەدین /
ناتوانم هیچ بڵێم … ئاواتەخوازم
کوڕم بێت . بەڵام ئەگەر واش نەبوو
هەر دڵخۆشم بەوەی کەخێزانێکی
چاوەڕوان دڵخۆش دەبێت .
٣٣ … شەوە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە .
ژووری دانیشتنە . فەرهادو هەڵاڵە بەردەوامن لەسەیرکردنی تەلەفیزیۆن . لەم کاتەدا گێلاس خان دەدوێ .
گێلاس /
ئەگەر ئێوە سەیر ستاری برام بکەن
هەر شێوەی لەودەچێت . بۆیە من زۆر
دڵم بۆ ئەوە دەچێت عەلی کوڕی ئێمە
بێت . فەحسەکەش ڕاستی قسەکانم
دەسەلمێنێت .
بێژەر /
بەوهیوایەی هەریەك لە ئێوەو لەوانەی
منداڵیان دیار نییە بەزووترین کات شاد
بنەوە بەمنداڵەکانتان و لەوەزیاتر لە
چاوەڕوانیدا نەبن .
کامێرا لەتەلەفیزیۆنەکەوە دەگەڕێتەوە بۆ لای هەڵاڵە و باوکی کەلەسە قەنەفەیەك دانیشتوون .
هەڵاڵە /
بابە تۆبڵێی عەلی ،هیواکەی ئێمە بێت ؟
فەرهاد /
ئاواتە خوازم ئەوە براکەت بێت ،
بەڵام عەقڵ وخەیاڵم ئەگەر بەهەڵەدا
نەیانبردبم ئەوە کوڕەکەی من نییە .
٣٤ … شەوە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە .
ژوری خەوتنە. زاهیر و نازدار لەژێر پێخەفی خۆیاندا پاڵکەوتوون ، بەڵام زاهیر هەر ئەم دیوو ئەو دیویەتی و خەوی لێناکەوێ ، هەربۆیە هەڵدەسێ و جگەرەیەك دادەگیرسێنێت ، نازداریش پێخەفەکە لەسەر دەمووچاوی لادەبات .
نازدار /
منیش خەوم لێناکەوێت ، ئەم ئازارەی
من و تۆ هەمانە ،برینێکە هەموو کات
دەکولێتەوە .
زاهیر /
شەڵڵا برینێك بووایەو جار جارێك
بکولایەتەوە . من ناخم بەبەردەوامی
دەسوتێ … بەتایبەت کەیەکێك دەبینم
بەدوای منداڵەکەیدا وێڵە ئیتر خۆمم
لەبەرچاو دەکەوێ .
زاهیر نەفەسێکی قووڵ لە جگەرەکەی دەستی دەدات ……………….
نازانم چی بکەم ؟ نازانم بە خۆم بڵێم
چی ؟ خوایە ئەرگەر غەدرم کردووە
بەکڵپەی ناخی خۆم بمسووتێنە .
نازدار /
ئێمەش جەرگ سووتاوین ، ئێمەش
قوربانی ئەم ووڵاتەین ، هیچ شتێك
بەدەست ئێمە نەبووە .
زاهیر /
باشە ئەم هەموو ئازار‌و سووتان و
بیرکردنەوەیە تاکەی ؟
دووبارە نەفەسێکی قوڵتر لە جگەرەکەی دەدات و هەڵدەسێتە پێوەو بەرەو پەنجەرەی ژورەکە دەچێت . نازداریش هەست دەکات تەنگە نەفەس دەبێت هەر بۆیە دەنگی دەگۆڕی هەوا بەزەحمەت وەردەگرێ .
نازدار /
ئەمشەو ئەوەندە گریاین و بیرمان
کردەوە واخەریکە هەناسەم لێدەبڕێت .
نازداریش هەڵدەسێت و دەچێتە دەرەوەی ژوورەکە . زاهیر لەبەردەم پەنجەرەی ژورەکەدا نوقمی بیرکردنەوەیە .
٣٥ … شەوە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە .
ژوری وێنەکردنی فەرهادە . سەرقاڵی ڕەتووش کردنی وێنەی گەنجێکە بەقەڵەم ،بەڵام وێنەکە بۆ بینەران دیار نییە کێیە . جار بەجارێك تۆزێ لەچاوانی دووری دەخاتەوەو سەیری دەکات ولەگەڵ ناخی خۆی دەدوێ .
مەنەلۆجی فەرهاد /
ئەوەی خەیاڵ و هۆشمی داگیر کردووە
ئەمەیە … ئەوەندەم خۆش دەوێت بەبەردەوام
لەگەڵمدا دەژی و گەورەدەبێت .. ناکرێ هەروا
بەئاسانی ناخم درۆم لەگەڵدا بکات .. ها.. بۆنا
خۆمن شێواو پارچە پارچەم. تێبینی بینەرانی
تابلۆکانم کەبۆیان نووسیبووم گەواهی ئەوە
دەدەن … … ئای چەند خۆشە خەیاڵم درۆم
لەگەڵ بکات و باوەش بە کوڕەکەمدا بکەمەوە .
قردێلەی پێشەنگا نوێکەم بۆ ببڕێ .تابلۆکان
سەیرمانکەن و ڕەنگ و پەلکەزێڕینە و
ڕووناکی وباران وگەڵای زەردی پایز ببارێنن
بەسەرمانا… ئای کەساتێکی خۆشە .
٣٦ … ڕۆژە … ڕێگاو بانی دەرەوەی شارە … دەرەوەیە .
ناو ئۆتۆمۆبیلێکی ڕەشە . فەرهاد خەریکی شۆفێرییە و هەڵاڵەش لەپاڵیدا دانیشتووە هەروەها شادانی هاوڕێی هەڵالەش لەدواوەیە و خەریکی گفتووگۆکردنن .
شادان /
هەڵاڵە گیان ئەم بابەتە چەندەها کەسی
جیاواز و چیرۆکی سەیری پێناسانم .
هەڵاڵە /
کەواتە بابەتەکەت ئەوەندەیتر بەهێز
دەبێت کەکاتێك ببێتە کتێبێك یان فیلمێك .
فەرهاد /
گرنگ ئەوەیە هەستی کاربەدەستان و
ڕژێمەکانی دونیا بجووڵێنێت تا ئیتر ئەوەندە
بۆ خۆیان و گیرفانە قووڵەکانیان نەژین و
بازرگانیە قێزەونەکانیان مرۆڤ نەکاتە
سووتەمەنی .
شادان /
باوکی هەڵاڵە ئەوەی تۆدەیڵێیت ڕاستە .
دەکرێ ئەم بابەتەم من بکاتە نووسەرێکی
ناسراو. بەڵام ئەوەی لای من گرنگە
ئەوەیە تەراژیدیاکان وەك خۆی ببینرێت و
بنوسرێتەوە .هەروەك تۆ دەڵێیت
مرۆڤ لەوەزیاتر نەبێتە کاڵایەك بۆ بازرگانی .
٣٧… ڕۆژە … مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیە … ناوەوەیە .
مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیە . قەرەبالغییەکی زۆرە بەسەدەها خەڵك لە هۆڵی مۆنۆمێنتەکە کۆبوونەتەوە بۆ ڕاگەیاندنی کۆتایی (عەلی) کە کوڕی کێیە . هەربۆیە هەرچی کەناڵی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی و بەتایبەتی ئەوانەی کوڕیان دیار نییە لەوێ ئامادەن . لەنێوەندی خەڵکەکەدا هەڵاڵە و فەرهاد لەسەر کورسی دانیشوون و چاوەڕوانن . شادانیش قەڵەم ودەفتەرێکی پێیەو بەبەردەوامی سەرقاڵی نووسینە . لەم کاتەدا یەکێکی بەرپرسی بەدواچوونی (دی . ئێن . ئا ) دێتە سەر تەختەی شانۆ دەچێتە لای مێزی میکرۆفۆنەکان و نامەکەی بەدەستییەوەیەتی دەیکاتەوەو کاغەزێکی لێدەردێنێ .
بەرپرس /
بەڕێزان ئەم کاتەتان باش . خۆشەویستان
پاش هەوڵ وکۆششێکی ڕاستگۆ‌و زانستیانەی
(دی . ئێن . ئا ) گەیشتینە ئەوئەنجامەی کە
بتوانین لەبەرچاوی هەموواندا بەبێ ترس بڵێین
(عەلی) هەلەبجەییەولەسەدا نەوەد و هەشت
کوڕی خاتوو(فاتمە محەمەد ساڵح مەحمودە) .
دەبێتە هاواروگریان . خەڵکەکە باوەش بەعەلی دا دەکەن وبەچاوی گریانەوە ماچی دەکەن بەهەمان شێوەش عەلی فرمێسك بەچاوانیدا دێتە خوارێ . کامێرا دەچێتە سەر فاتمە محەمەد کە تەمەنی (٦٠) ساڵانە دەگری و خەڵکی باوەشی پێدادەکەن تائەو کاتەی عەلی دێنن بۆ لای وباوەش بەیەکتردا دەکەن .
** تێبینی / دەکرێ بۆ ئەم دیمەنەش سوود لە دیمەنی حەقیقی وەربگیرێت کەکاتی خۆی بۆ دۆزینەوەی (عەلی) کە کوڕی کێیە ؟ دوائەنجامی (دی . ئێن . ئا) لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ڕاگەینرا .
٣٨ … ڕۆژە … زانکۆیە … ناوەوەیە .
پۆلێکی زانکۆیە . کۆمەڵێ قووتابی کچ و کوڕ دانیشتوون لەوانەیەکدا لەنێوەندیاندا ئاوات و هەڵاڵە دەبینرێ سەرقاڵی نووسین و گوێگرتنن ، بەڵام کۆتایی وانەکەیە هەربۆیە مامۆستای وانەکە چانتاکەی کۆدەکاتەوەو دەچێتە دەرەوە ، پاشانیش قووتابیەکان هەندێکیان دەچنەدەرەوەو هەندێکیان خەریکی نووسین و خۆپێچانەوەن .ئاوات دێتە نزیك هەڵاڵەو چەند پەڕەکاغەزێکی بەدەستەوەیە .
ئاوات /
ئەوە کۆپی بابەتەکانی دوێنێ بوو
کەلێرە نەبوویت .
هەڵاڵە /
خەریك بوو ئەمڕۆش نەیەمەوە بۆ
دەوام ، بەڵام لەبەر باوکم هاتمەوە
ووتم باژیانی ئاسایی بێتەوە.
ئاوات /
دڵم لاتان بوو بەڵام بەداخەوە
کە برات دەرنەچوو .
هەڵاڵە /
من ئێستە لەتەندروستی باوکم دەترسم.
لەدوێنێ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی
(دی .ئێن .ئا )کەوە ووشەیەکی لەدەم
نەهاتۆتە دەر .
ئاوات /
ناهەقی نییە ئەو باوکە و دوای ئەوەش
هونەرمەندە ،لەبەرئەوە هەستی ناسکە .
هەڵاڵە /
من لەو بڕوایەدام ئەم ڕووداوە ناخی
هەموو کەسێکی وروژان ، بەتایبەتی
ئەوانەی وێڵن بەدوای منداڵە وونبووەکانیان.
ئاوات /
ئەوەتی من بیرم کردۆتەوە باوکم ودایکمم
بەغەمگینی بینیوە ، بەڵام لەوەتی ئەم
بابەتە ڕویداوە ئەوەندەی تر بوون ،
واهەست دەکەن برینێکی گەوەرەیان
کولاوەتە ، لەوڕۆژەوە نازانم… جار
جار دەگرین ، بێدەنگ دەبن ، نان
ناخۆن ، بێتاقەتن .نازانم قەت ئاوا
بەم شێوەیە نەمبینیون . لەبەر ئەوە
ناحەقی باوکت ناگرم کەقسە ناکات .
هەڵاڵە /
ڕاست دەکەی وایە .
هەڵاڵە پەڕەکان وەردەگرێ دەیخاتە نێو چانتاکەی و پێکەوە دەچنە دەرەوەی پۆلەکە .
٣٩ … شەوە … سەرچنارە …. دەرەوەیە .
سەرچنارە . خەڵکی دێن و دەچن . شەقامەکانی پڕن لە ئۆتۆمۆبیلی تازە مۆدێل و ڕەنگاو ڕەنگ . کامێرا دەچێتە سەر ئۆتۆمۆبیلێکی گەورەی سپی کە شاهۆی تەمەن (٢٠) ساڵ لێیدەخوڕێ لەپاڵیشیدا زەڵاتە لە پێشەوە دانیشتووە سەروبتڵ بیرەیان بە دەستەوەیەو جارجارە قوومی لێدەدەن و گوێیان لەگۆرانی گرتووە ، لەپڕ لەتیف زەڵاتە ئاوێنەی ئۆتۆمۆبیلەکە کەبەسەقفەکەوەیەتی دایدەگرێ و سەیری دەمووچاوی دەکات بەتایبەتی ئەو جێگەیەی کەشین بۆتەوە و دەستی پیادێنێ و هەناسەیەکی ڕقاوی هەڵدەکێشێ .
شاهۆ /
تووسەری لەتیف کێ وایلێکردی ؟
براکەی…. بۆ قسە ناکەی ؟
زەڵاتە /
هیچ نییە …
شاهۆ /
بەس پێم بڵێ یەك دەعوەتی بۆمن
تێدەچێ … دوای خوشکەکەیشت
بۆ دەهێنم سەمات بۆ بکات .
زەڵاتە /
نەبابە ئەو بیژییە نییە ….
شاهۆ /
باشە کەی تۆ واترساوی تەنانەت
ناوەکەشی ناڵێیت .
زەڵاتە /
بەسەری شاهۆ خۆت دەزانی من
لەهیچ کەسێك سڵ ناکەمەوە .
شاهۆ /
ئەی ئیتر بۆ قسە ناکەی ؟
زەڵاتە /
نەبابە … ئەو هەتیوە گۆڵ لێکراوەیە .
شاهۆ /
ئەمە گۆڵیشی لێکراوە..!
شاهۆ دەست دەکات بەپێکەنین و زەڵاتەش بزەیەکی تاڵ دێتە سەر لێوەکانی .
٤٠ … ڕۆژە … پێشانگایە ….ناوەوەیە .
پێشانگای تابلۆکانی فەرهادە . خەڵکی دێن و دەڕۆن و سەرقاڵی سەیرکردن و قسەکردنن لەسەری ،هەروەها هەندێ لە بینەران لە دەفتەری تێبینی سەرنج و بۆچوونەکانی خۆیان دەنووسن . فەرهادیش بەپێی پرسیاری بینەر لەتابلۆکانی وەڵام دەداتەوە .هەڵاڵەش چەپکێك گوڵی پێیەو دەیخاتە ئینجانەیەك و لەسەر مێزەکە دایدەنێت .
٤١… ڕۆژە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە .
ژووری نانخواردنە. نازدار خەریکی شتنەوەی تەماتەو سەوزەیە . ئاوات خۆی گۆڕیووەو وەك ئەوە بییەوێ بچێ بۆ شوێنێك .
ئاوات /
ئەوە دایە بۆ ئەوەندە سەیری؟ دکتۆرەکە
نەیگووت نابێت خۆت هیلاك بکەی .
لەبیرت چووەوە .هەمووی دوو سەعات
پێش ئێستا پێ ووتی.. دایە تۆزێك
بیر لە خۆت بکە رەوە ،دوای ئەوە باوکیشم
حاڵەتی باش نییە ئەوەتی بابەتی ئەو
کوڕە هەڵەبجەییەی بینیوە ئەوەندەی
تر بووە . لەبەرئەوە تۆبچۆ تۆزێ
بحەوێوە بەڵکو بەزووترین کات
تەندروستیت چاك بێت ، دواتر شلێر
گەڕایەوە ئەو شتێکمان بۆ دروست
دەکات .
نازدار /
کوڕم من لەوڕۆژەی لەهەڵەبجە بەکیمیایی
بریندار بووم تەندروستیم هەروابووە .
ئاوات /
ڕاست دەکەی ، بەڵام ئەم جارە جیاواز
بوو.
نازدار /
کوڕم ئەمجارە دۆزینەوەی ئەو کوڕە
هەڵبجەییە زۆر دڵخۆش و زۆریش
بێتاقەتیکردین .
ئاوات /
نا.. نا دایە ئێوە بەبەردەوامی بێتاقەتن .
لەم کاتەدا گوێمان لەدەنگی مۆسیقای مۆبێل تەلەفۆنەکەی ئاوات دەبێت ، ئاوات وەڵام دەداتەوە .
باشی بەڕێز .. ئاوا تا نیو سەعاتێکی
تر دەگەمە لات و پێکەوە دەڕۆین ….
باشە براکەم …باشە دەی تادوایی .
نازدار /
چی یە لەگەڵ بەڕێز بۆ کوێ دەچن ؟
ئاوات /
بۆ پێشانگای باوکی هەڵاڵە.
نازدار /
دەی خوا ئاگای لێتان بێت وبەیەکتریتان
شادبکات بەقوربان .
نازدار بەردەوام دەبێتەوە لەسەر شتنەوەی هەندێ سەوزە وپاشان جنینی تەماتە .
ئاوات /
دایکە ئەوە لەوساوە لەگەڵ تۆم نی یە؟
وابکەی هەر ناڕۆمە دەرەوە .
نازدار /
باشە کوڕەکەم . بەس ئەم تەماتەیە
دەجنم و ئەویتری بۆ شلێر دادەنێم .
ئاوات /
ئاگات لەتەندروستی خۆت وباوکم بێت
باشە دایە گیان .
ئاوات ماچی دایکی دەکات و دەچێتە دەرەوە …………………………
٤٢ … ڕۆژە … پێشانگایە … ناوەوەیە .
هۆڵی پێشنگایە . فەرهاد لەگەڵ کەسێك دا سەرقاڵی گفتووگۆیە ، هەروەها گوڵاڵەش لەلای مێزێك کەدەفتەری تێبینیەکانی لەسەرە وەستاوە ولە چاوەڕوانی دایە . بینەرانیش تابلۆکان سەرنجی راکێشاون و بەردەوامن لە سەیر کردن ، لەم کاتەدا هەردوو برا ئاوات و بەڕێز خۆیان دەکەن بەنێو هۆڵی پێشەنگاکەدا و هەڵاڵە دەیانبینێ و بەرەو ڕوویان دەچێت و تەوقەیان لەگەڵ دەکات .
هەڵاڵە /
بەخێر بێن ..
ئاوات /
سووپاست دەکەین .هەڵاڵە گیان
ئەوەش بەڕێزی برامە .
هەڵاڵە /
بەڕاستە … زۆر خۆشحاڵم .
بەڕێز /
منیش زۆر خۆشحاڵم بەناسینت.
هەڵاڵە /
دەڵێن چی ؟ لەپێشدا سەیری تابلۆکان
دەکەین و دوای بە باوکمتان بناسێنم یان
بەپێچەوانەوە .
ئاوات /
خۆت سەر پشكبە .
هەڵاڵە /
جارێ باوکم لەگەڵ ئەو کوڕەدا دەدوێ
باشتر وایە دواتر بیبینین .
فەرهاد لەم کاتەدا گفتووگۆکەی تەواو دەبێت وبەرەو لای مێزەکە دەچێت ،کە گوڵ و دەفتەری تێبینی لەسەرە .
ببوورن ئەوە باوکم لەقسە کردن بۆوە
. کەواتە بالەسەرەتادا باوکمتان پێ‌بناسێنم .
هەموویان بەرەو لای باوکی هەڵاڵە دەچن . فەرهاد هەردوو برا دەبینێ لەگەڵ کچەکەیدا ووردە ووردە نزیك دەبنەوە لێی .کوڕەکان زۆر سەرنجی ڕادەکێشن .
باوکە ئەوە ئاواتی هاوڕێمە کە لە
زانکۆ بەیەکەوەین ئەویش بەڕێزی
برایەتی . هاتوون بەتایبەتی تۆ بناسن .
بەدەمووچاو فەرهادەوە شڵەژان و بیرکردنەوە ی پێوە دەبینرێ ………
فەرهاد /
سووپاسیان دەکەم .خۆشحاڵم بەناسینیان .
هەڵاڵە هەست بە باوکی دەکات گۆڕاوەو چاوەکانی پڕن لەپرسیارو بیرکردنەوە هەربۆیە بەخێرای فریا دەکەوێت .
هەڵاڵە /
چییە باوکە لەوە دەچێت هیلاك بووبیت ؟
فەرهاد /
ببورنن کەمێك سەرم دێشێ ..
هەڵاڵە /
حەبی سەرئێشەم پێیە بۆت دەرکەم لە
جانتاکەم ؟
فەرهاد /
نا… نا … پێویست ناکات .. فەرموون
ئێوە ئیسراحەتی خۆتان وەرگرن .
هەردوو برا داوای یارمەتی لە فەرهاد دەکەن و لەگەڵ هەڵاڵە دەست دەکەن بەسەیرکردنی پێشانگاکە .فەرهاد دووبارە بەسەرنجەوە سەیری جووتە برا دەکات .
٤٣ … شەوە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە .
نانخواردنە . شلێر خەریکی خواردن ئامادەکردنە و دایکیشی دانیشتووەو زەڵاتە دروست دەکات .
شلێر /
دایە ئەرێ لەکەیەوە دەڵێیت دەچین بۆماڵی
کاك شاخەوان و چنور خان .. بەڕاست
دەتەوێت بچین ؟
نازدار/
دەمەوێ بچین .. بەڵام خۆمان بێتاقەت ،
ئەوانیش ئەو منداڵە یان بەو نوقسانییەوە
دەبینیت ئەوەندەی تر گڕت تێبەر دەبێت .
شلێر /
تۆ و باوکم هەردەم بێتاقەتن .. من هەقی
ئێوەم نییە بە کاکە ئاوات دەڵێم ڕۆژێك
کاتی هە بێت دەچین ….. دایە ئەوە چییە
نەکاکە ئاوات دیارەو نە بەڕێز؟
نازدار /
چوون بۆ پێشانگای باوکی هەڵاڵە کچم .
شلێر /
بۆ باوکی دەزانێ کاکە ئاوات هەڵاڵە ی
خۆشدەوێ ؟
نازدار /
نازانم کچم .. بەڵام دوای ئەم یەك دوو
مانگە کە خوێندن تەواو دەکەن، دەچین
بۆ داوای … هەرچەندە من هیچ دەربارەی
خێزانی هەڵاڵە نازانم …تەنها ئاواتی
برات باسی کچەکەی بۆ کردووم .
شلێر /
گرنگ خۆیانن . بەڵام دایە کاکە ئاوات
ژن دەهێنێ چۆن و بەچی دەیژیێنێ ؟
نازدار /
کچم یەکسەرهەردووکیان تەوزیف دەبن .
شلێر /
دایە چەندەها دەرچووی پەیمانگاو زانکۆ
هەیە هی ساڵانی پێشوو تائێستا تەوزیف
نەبوون . تۆدەتەوێت ئاوا بەو خێراییە کاکە
ئاوات دابمەزرێت .
نازدار /
خوا گەورەیە کچم .. ئەوەندە ڕەش
بین مەبە .
شلێر /
هیوادارم وابێت وەك ئەوەی تۆ دەیڵێیت ،
بەڵام ئەوەی من بیزانم ڕۆژ بە ڕۆژ
ژیان قورس‌تر دەبێت بۆ گەنج .
٤٤ … شەوە … شەقامێك … ناوەوە .
ئۆتۆمۆبیلە ڕەشەکەی فەرهاد دەردەکەوێت . هەڵاڵە لەپاڵ باوکی‌دا دانیشتووە هەروەها فەرهادیش شۆفێری دەکات ، لەهەمان کاتدا خەیاڵی ڕۆیشتووە تائەوکاتەی خەریکە لە ئۆتۆمۆبیلێکی پێش خۆی دەدات هەربۆیە هەڵاڵە بەخەبەری دێنێتەوە .
هەڵاڵە /
بابە …ئاگات لە خۆت بێت چی دەکەی .
فەرهاد دێتەوە هۆش خۆی و دەستێك بەدەمووچاویدا دێنێ و هەناسەیەك بەهێز دەداتەوە .
بابە لە ئێوارێوە ئەو برادەرەمت بینیوە
گۆڕاوی ،ئەی من پێم نەوتی حەزدەکات
بتناسێت ؟ تۆش گووتت ئاساییە .
منیش بۆیە با‌نگم کرد بۆ پێشانگاکە .
فەرهاد هیچ وەڵامی هەڵاڵە ناداتەوەو بەردەوامە لەسەر لێخورین .
٤٥ … ڕۆژە … زانکۆیە … دەرەوەیە .
حەوشەی زانکۆیە . قووتابیەکان دێن و دەچن ،هەریەکەی سەرقاڵی شتێکە لەم کاتەدا ئاوات و هەڵاڵە دەردەکەون دیارە وانەیان هەیە بۆیە بەرەو ژوورەوە ڕێدەکەن .
ئاوات /
کاتەکەی ئێمە خراپ بوو . دیار بوو
باوکت هیلاك بوو… بۆیە حەزدەکەم
کەڕەتێکی تر بیبینمەوە .
هەڵاڵە /
نازانم درۆم لەگەڵ ناخی خۆم بۆ ناکرێ،
لەدوای بینینی تۆ گۆڕاو کەوتۆتە خەیاڵێکی
قووڵەوە .
لەم کاتەدا سۆرانی تەمەن (٢٣) ساڵانی هاوڕێیان گفتووگۆکەیان پێدەبڕی .
سۆران /
بەیانیتان باش.. ببوورن قسەتان پێدەبڕم
ئەرێ بەڕاست ئەمڕۆتاقیکردنەوەکە
دەکەین ؟
ئاوات /
دواخراوە … بەڵام هێشتا ڕۆژەکەی دیاری
نەکراوە .
سۆران /
ئای کە باشە… بەڕاستی خۆمم بۆ ئامادە
نەکردووە …. زۆر سوپاس .
سۆران بەخێرایی جێیان دەهێڵێت و دەڕوات بۆ ژوورەوە …………..
ئاوات /
شایەنی نییە …. باشە هەڵاڵە مەبەستت
چییە لەوەی دەڵێیت باوکم گۆڕاوە ؟
هەڵاڵە /
بەهەرحاڵ ئێستا با وانەکە تەواو
بکەین دواتر قسەی لێدەکەین .
٤٦ … ڕۆژە … یاریگایە … ناوەوەیە .
ژووری خۆگۆڕینی یاریکەرەکانە . چەند یاریکەرێك خۆیان دەگۆڕن بەجلی وەرزشی لەناویاندا بەڕێزوئارام خەریکی گفتووگۆکردنن .
ئارام /
بەڕێز ئاکامی برام چوو بوو بۆ
پێشانگاکە .. زۆری بەدڵ بوو .
بەڕێز /
بەڕاستی منیش بەدڵم بوو …بەڵام
دیارە ئەو مامۆستا فەرهادە زۆر لە
مێژە تابلۆ دەکات … بڕوات بێت
سەرو دەموچاوی خۆی تابلۆیەکە
بۆ خۆی .
ئارام /
ئەوەیان نازانم …. بەڕێز دوێنێ
زەڵاتەم لە سەیارەیەکی جوان‌دا بینی
بەلامدا تێپەڕین .
بەڕێز /
مەبەستت سەیارە سپییە بەرزەکەیە ؟
ئارام /
تۆ چووزانیت ؟ مەبەستم ئەوسەیارەیە
بوو؟
بەڕێز /
دوێنێ منیش بینیمن لەلای شەقامەکەی
پێش گەڕەکی خۆمان … سەیرێکیشیان
کردم ، بەڵام دیار بوو زەڵاتە ترساوەو
ئاقڵ بووە .
ئارام /
ئاقڵ نابێت … ئاقڵ دەکرێ .
لەم کاتەدا بەتەواوی خۆیان گۆڕیوەو بەرەو دەرەوە دەچن بۆ ڕاهێنان …
٤٧ … شەوە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە .
ژووری وێنەکێشانە . فەرهاد خەریکی جگەرە کێشان و بیرکردنەوەیە پاشان کۆمەڵێك پەڕە کاغەزی وێنە لەسەر نەخشاو کەلەسەر مێزەکەی بەردەمیەتی یەکەمیان هەڵدەگرێ کەوێنەی منداڵێکە بەلای ڕاست دیوارەکەدا دەست دەکات بەهەڵواسینی .
٤٨ … ڕۆژە … ماڵی زاهیرە … دەرەوەیە .
حەوشەیە . نازدار خەریکی ئاودانی گوڵ وچیمەنی باخەکەیانە ، زاهیریش لەژوورەوە دێتە دەرێ .
نازدار /
پیاوەکە تۆ تاقەتی گوڵەکانیشت نەماوە
خزمەتیان بکەیت .
زاهیر /
ئافرەت لەوەدەچێت من خزمەتی خۆشمم
بۆ نەکرێت . ئاوابڕوات ناتوانم دەوامیش
بکەم .
نازدار /
پیاوەکە منیش وەك تۆ بیری لێدەکەمەوە
، بەڵام دیارە خوا ئەوەی لەچارەمان
نووسیوە لەبەرئەوە بەبەردەوامی دەبێت
دوعاکەیت بۆئەوەی خوای گەورە
یارمەتیمان بدات .
زاهیر /
نازدار من ناخم دەسوتێ… ناو مێشکم
جەنجاڵە … پێم بڵێ حەبەکانت لە کوێ
داناوە .
نازدار /
من دەرمهێنا لە سەلاجەکەدا حەبێکم خوارد .
دیارە نەمخستۆتەوە جێی خۆی …
بزانە لەمەتبەخەکە لە چەکمەچەکانی
کەوانتەرەکە دامنەناوە .
زاهیر بەرەو ژوورەوە دەچێت ونازداریش لەسەر باخ ئاودان بەردەوام دەبێت .
٤٩ … ڕۆژە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە .
ژووری نوستنە. هەڵاڵە خەبەری بۆتەوەو بەڵام لەجێگەکەیدا نوقمی بیر کردنەوەیە . لەم کاتەدا فەرهاد دێتە ژوورێ .
فەرهاد /
بەیانیت باش کچم … ئەوە خێرە هێشتا
لەجێگەدا ماویت ؟
هەڵاڵە /
هیچ نییە …
فەرهاد /
ئەی خێرە وانەچوویت بۆ دەوام ؟
هەڵاڵە /
حەزم کرد ئەمڕۆ نەچم .
فەرهاد /
بۆ کچم ؟ … خۆ هیچ کێشەیەکت نییە؟
هەڵاڵە /
نا…. نا ..
فەرهاد /
چییە کچم … ئاوات واکاریگەری لەسەرتە ؟
باشە تۆبەتەواوی دەزانی تەمەنی چەند ساڵەو
لەکەیەکەوە هاتوونەتە ئەم شارە و کوڕی کێیە؟
هەڵاڵە /
باوکە دوێنێش هەنێ پرسیاری سەیرت کرد
لە سەر ئاوات ؟ من پێم ووتی خۆشمدەوێ .
دەتوانیت هەموو ئەوپرسیارانە لە ئاوات خۆی
بکەیت ؟
فەرهاد /
ئاخر … من ئەو کوڕەم پێ‌باش نییە بۆ تۆ .
هەڵاڵە بەسەر باوکیا دەتەقێتەوەو توڕە دەبێت وقسەی پێدەبڕێت وڕاست لەجێگەکەی هەڵدەسێ ودێتە دەرێ .
هەڵاڵە /
بابە من پێم ووتی ئەوکوڕە یەکێکە
لەگەنجە چاکەکانی زانکۆ و ماڵێکی
هەڵبجەیی زۆر باشن و ئاوات بە
هیچ جۆرێ مەبەستی خراپ نییە .
بەڵام زۆر بەداخەوە کەتۆ زۆرجار
باسی کرانەوەو باسی ئەوەت بۆمن
کردووە، دەتگووت بەخۆشەویستی
دەتوانێ ژیان جوانتربکەی.. تۆ خۆت
دایکمت بەخۆشەویستی هێناوە .. تۆ
باسی خوشکەکەی شێرزاد حەسەنت
نەکرد؟ …. تۆ لەگەڵ ڕەنگ و فڵچەو
هونەردا دەژی ، تۆ تابلۆی چەندەها
عاشقت نەخشاندووە. ئەو عاشقانەی
زوڵم وتاڵی ژیان غەدری لێکردوون.
تۆش دەتەوێت ئەوە دووبارە بکەیتەوە.
ئەوەی هەرگیز لە تۆم چاوەڕوان
نەدەکرد ئەمە بوو بابە .
فەرهاد دەست دەکات بەگریان و هیچ قسەیەکی بۆ ناکرێ ..هەڵاڵە باوش بەباوکیدا دەکات وتۆزێ هێواش دەبێتەوە و بەگریانەوە .
بابە تۆ هەناسەو خوێن وجەستەمی
بەڵام … بەڵام ئەبێت ڕاستگۆبم لەگەڵ
خۆم… ئاواتیشم خۆش دەوێت .
فەرهاد /
کچم … منیش ئاواتم خۆشدەوێ .. بڕوام
پێبکە لە خۆمم خۆشتر دەوێت .
هەڵاڵە /
ئەی بۆ دەڵێیت ئەو کوڕەم پێ‌باش
نییە ؟
فەرهاد /
کچم تۆ نازانی ….. بەپێی بۆ چوون و
خەیاڵی من ئاوات …… براتە .
هەڵاڵە /
بابە ئەوە تۆ دەڵێی چی ؟ ئاگات لە خۆتە .
تۆ تەنها یەکجار ئاواتت بینیوە .
فەرهاد /
بەڵێ ئاگام لەخۆمە و بەڕاستمە . لەوبڕوایەدام
وێنە کردن ئاوێنەی کۆمەڵگاو ژیانە ، بەڵام
لەهەمان کاتدا زانستێکی گەورەیە … بۆیە
بڕوام بە خۆم و وێنەکانم هەیە . دوای
ئەمانەش ئەم کوڕە خەڵکی هەڵەبجەیە .
هەڵاڵە /
بابە ڕێزم بۆ قسەکانت هەیە ، تۆ هەڵەی.
ئەو دایك وباوك و براو خوشکی خۆی هەیە.
چەند ساڵە لەگەڵ من دەوام دەکات ڕۆژێ
لەڕۆژان باسی ئەوەی نەکردووە کە ئەو
بێکەس بێت یان گلەیی لەدایك وباوکی
هەبێت . یان شتێك لەو جۆرە .
فەرهاد /
خۆت ئاگادار بووی هەر کە عەلیم
بینیی پێم ووتی کچم من بۆی ناچم
ئەم کوڕە هەڵەبجەییە برای تۆ بێت .
لەوەزیاتر بەرگەناگرم … من پێت دەڵێم
ئاوات کوڕی منەو برای تۆیە. بۆ ڕاستی
قسەکانم بەڵگەم هەیە … وەرە لەگەڵم .
فەرهاد دەستی هەڵاڵە دەگرێ لەگەڵ خۆی دەیباتە دەرەوەی ژوورەکەی
٥٠ … ڕۆژە … ماڵی فەرهادە … ناوەویە .
ژووری وێنە کێشانە. فەرهادو هەڵاڵە بە پرتاو خۆیان بەژووردا دەکەن. بەدیواری ژوورەکەدا لەلای ڕاستەوە تا دەگاتە کۆتایی لای چەپ وێنە ی (تەختیت ) بەقەڵەم دروستکراو هەڵواسراوە . بەڵام وێنەکان کەلەلای ڕاستەوە دەستپێ دەکات، بە وێنەی منداڵێك دەست پێدەکات کەوێنە بە وێنە ئەو منداڵە تادەگاتە لای چەپی ژوورەکە گەورە دەبێت. لە کۆتایی دا وێنەی گەنجێکی (٢١) بیست و یەك ساڵان دەبینرێت . هەڵاڵە کەئەم وێنانە دەبینێ تووشی شۆك دەبێت .
فەرهاد /
کچم لەلای ڕاستەوە سەیری گەورە
بوونی براکەت بکە .. بەویژدان و
خەیاڵ ومێشك و ناخم هەڵمگرتووە و
لەگەڵما بووە …ئەم وێنانە هەریەکەو
هی ساڵێکێتی … ساڵ بە بەساڵ گەورە
بووە و هەموو ساڵێك لە ڕۆژی لەدایك
بوونیا وێنەیەکم بۆ کردووە .
هەڵاڵە لەم کاتەدا لەسەیرکردندا دەگاتە لای چەپ و هاواری لێبەرز دەبێتەوە .
هەڵاڵە /
بابە ئەوە وێنەی بەڕێزە نەك ئاوات .
فەرهاد /
بەڕێز…. !!!
هەڵاڵە /
بابە ئەمە ناوی بەڕێزە و برای ئاواتە .
ئەوە خەریکی یاریکردنە ، وابزانم
قووتابی پەیمانگای مامۆستایانە .
فەرهاد /
کچم مەبەستم ئەمەیانە ،من ناوەکەیم
غەڵەت کردووە. وامزانی ئەمەیان
قووتابی زانکۆیە .
٥١… ڕۆژە … زانکۆیە … دەرەوەیە .
حەوشە زانکۆیە . ئاوات لەسەر کورسییەك دانیشتووەو کۆمەڵێك کاغەزی وێنە لەسەر نەخشێنراوی بەدەستەوەیەو سەرقاڵی سەیرکردنیانە . هەڵاڵەش بەپێوەیەو چاوەڕوانە .
ئاوات /
ڕاستە ئەمە هەمووی وێنەی بەڕێزی
برامە … بەڵام باوکت چۆن توانی
وێنەی بکات کەتائێستا یەکجار بینیویەتی.
هەڵاڵە /
باوکم وێنەیەکی بچووکی منداڵی هیوای
برامی هەیە .هەروەها بەبەردەوامی لە
خەیاڵیدا یە.
ئاوات /
بەڵام بەڕێز برای منە و لەیەك دایك و
باوکین. لە منداڵییەوە کە بیرم کردۆتەوە
لەناو یەك خێزان بووین …. .. شتی
واناچێتە عەقڵم هەرگیز .
هەڵاڵە /
منیش لەگەڵ تۆم … بڕواناکەم بەڕێز
براکەی من بێت … بەڵام باوکم دەیەوێت
باوکت ببینێ …. هەرچیت کردووە
ئاوات بائەوان یەکتری ببینن .
ئاوات /
ئاخر دەترسم باوکم خراپ وەڵامی
باوکت بداتەوە … دواتر ئەوە بۆ
من و تۆ باش نییەو کێشەمان بۆ
دروست دەکات .
هەڵاڵە /
بڕواناکە م.. ئەو تەنها پرسیارێکی
زۆر ئاسایی لێدەکات .تۆش دەتوانی
شتێکی دەربارەی باوکم بۆ باسکەیت .
با هیچ نەبێت باوکم ئەو خەیاڵە لەوە
زیاترمێشکی داگیر نەکات . بەڕاستی
باوکم لەو رۆژەوە بەڕێزی بینیوە
زۆر هیلاوك وشێواوە .
ئاوات دەکەوێتە بیر کردنەوە و هەڵاڵەش وێنەکان لە ئاوات وەردەگرێ و دەیکاتە نێو جانتاکەی .
٥٢ … شەوە … ماڵی فەرهادە … ناوەیە .
ژووری دانیشتنە . فەرهادو هەڵاڵە و ئاوات هەموو پێکەوە دانیشتوون و سەیری زاهیر دەکەن … بیست ویەك وێنە کەی فەرهاد نەخشاندوویەتی بەدەست زاهیرەوەیە لە دوا وێنەیایەتی لەسەیرکردندا . بەتەواوی کاریان تێکردووە و بەدەمووچاویەوە دیارە و فرمێسك بەری چاوانی دەگرێ .
فەرهاد /
کاك زاهیر گیان حەزدەکەین
بێدەنگ نەبیت وشتێك بڵێی .
باوکی ئاوات فرمێسکەکانی بۆ ناشارێتەوەو بەچاوانیدا دێنە خوارێ .
توو ویژدانت توو هەڵبجە ی زوڵم
لێکراو،ئەگەر شتێك لە ناخدایە سەبارەت
بەو کوڕە قسەبکە ، با ئەم وێنانە
لەوەزیاتر نەمسووتێنن .
زاهیر وێنەکانی بەدەستییەوەیەتی لێی ڕادەمێنێ و ماچیان دەکات … بەقوڕگێکی پڕ گریانەوە دەست دەکات بەقسەکردن .
زاهیر /
منیش نامەوێت لەوەزیاتر بسوتێم .
………… ساڵی (١٩٨٨) بوو .
٥٣ … ڕۆژە … هەڵەبجەیە … دەرەوەیە .
ئەم دیمەنە ( فلاشباکە ) .
شارۆچکهیەك دووکه‌ڵێکی زۆر خه‌ستی سپی له چه‌ند لایه‌که‌وه لێهه‌ڵده‌سێت، له چه‌ند کوچه‌و شه‌قامێكدا خه‌ڵکی ده‌بینین که‌وتوون ،به‌تاك وبه‌کۆمه‌ڵ جار جاره ش خه‌ڵك به‌برینداری ده‌بینین ،هه‌ندێکیان خه‌ریکه بینین به‌ته‌وای له‌ده‌ست ده‌ده‌ن هه‌ندێکیان پێستیان سوور بۆته‌وه‌و بڵقیان کردووه ، له‌به‌رده‌م ده‌رگایه‌کی کراوه‌دا منداڵێك ده‌بینین که‌ته‌مه‌نی پێنچ ساڵانه له‌سه‌ر پشت که‌وتووه‌و گیانی له‌ده‌ست داوه . له‌چه‌ند شوێنێکی تری جیاوازدا خه‌ڵك به‌سه‌ر تراکتۆر وله ناو ئۆتۆمۆبیلدا گیانیان له‌ده‌ستداوه .له‌نێوه‌ندی ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌دا لهکۆڵانێکدامنداڵێکی سێ ساڵان نیشان ده‌درێ بهدیاردایکییهوه ده‌گری وادیاره دایکی ژیانی له‌ده‌ستداوه . لەم کاتەدا زاهیرو نازدار دەردەکەون منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانیان پێیەو زۆر شێواو ماندوون . ئەو منداڵەی بەسەردایکیدا دەگریا سەرنجیان زۆر ڕادەکێشێت ، هەر بۆیە زاهیر بەپەلە دەچێت بۆ لایان سەیری دایکەکە دەکات مردووە .پاشان منداڵەکە لەباوەش دەکەن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن .
٥٤ … شەوە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە .
گەڕانەوەیە بۆ دیمەنی (٥٢) . هەموویان دەموچاویان سوور هەڵگەڕاوەو چاوەکانیان فرمێسکی تێزاوە و سەیری دەمی زاهیردەکەن .
زاهیر /
تایەك مانگ ئەم منداڵە دەگریا و
بەئاسانی ژیر نەدەبوەوە . وەك
ئەوەی هەست بەشتێك بکات لێی
وونبوبێت.. هەرچەند
هەوڵمان دەدا نەمان دەزانی ناوی
چییە . بۆیە دواتر ناوی بەڕێزمان
لێنا و ووردە ووردە لەگەڵ
ئەم کوڕەم ڕاهاتوو کەم کەم
دەستیان بەیاری کرد .
ئێمەش ئەوکاتە زۆر دڵ تەنگ و
غەمبار بووین کوڕە گەورەکەمان
کە(٨) ساڵان بوولەڕێگەی قووتابخانە
تا گەیشتینێ بەداخەوە لەگەڵ کۆمەڵێ
منداڵی تر بەرئەو هێرشە دڕندانەیە
کەوت و گیانی لەدەستدا.
لەم کاتەدا زاهیرهەموو وێنەکانی لەدەست دەکەوێتە خوارێ و بەردەوام دەبێت لەقسەکردن.
دواتر بۆنی کوڕە گەورەکەمان بە
بەڕێزی بچوکەوە ناو سەبووری
خۆمانمان پێدەدایەوە پاشان
دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی (١٩٩١)
هاتینەوە بۆ کوردستان ئەو کاتە..
زاهیردەکەوێتە سەر ئەژنۆو ئاواتی کوڕی و هەڵاڵە بەپەلە دەچن بەلایەوە.زاهیر وێنەیەکی منداڵی بەڕێز هەڵدەگرێت و سەیری دەکات و بەردەوامە لە قسەکردن .
ببوو بە(٦) ساڵ ، زۆر ئالودەمان
بوو ئێمەش زۆرمان خۆشدەویست و
نەماندەتوانی بەهیچ جۆرێ دەستبەرداری ببین .
ئاوات /
باوکە من بیرم نایەت … تۆش هیچ
ڕۆژێك لە ڕۆژان باسی شتێکت
نەکردووە ….ها .
زاهیر /
تۆ راستدەکەیت کوڕم … بەڵام من و
دایکت زۆر جار باسمان کردووە و
خەمان پێخواردووە .. هەتا ئەوەبوو
پێش ماوەیەك هاتنەوەی (عەلی) زۆر
کاریتێکردم بەتایبەتی ئەو هەموو
خەڵکەم دەبینی بۆمنداڵی خۆیان
دەگەڕێن و هەموویان بۆنیان ناوە بە
(عەلی) یە وە .
من خەریك بوو بەتەوای دەسووتام
نەمدەزانی چی بکەم .
ئاوات کاتێك باوکی دەبینێ بەتەواوی دەگری باوەشی پێدا دەکات ودڵی دەداتەوە .
ئاوات /
ڕاستە خەمێکی گەورە بەبەردەوامی
لەدەمووچاوتدا دەبینرا . بەڵام لەم دواییەدا
تەندروستیشت شێوا بوو.
هەڵاڵە /
ڕاستە ئاوات باسی کرد کە باری
دەرونیت شێواوە .
فەرهاد /
من هەست بەوە دەکەم تۆش قووربانیت .
گرنگ ئەوەیە تۆ ئێستا ویژدانت ئیتر
ناتسوتێنێت … منیش ئیتر وێنەکان
بەختەوەرم دەکەن ونامسووتێنن .
زاهیر /
بەڵام ئێستەش کێ دەڵێت کوڕی تۆیە ؟
فەرهاد /
ئەو وێنانەی لەبەردەمتان وساڵ بە ساڵ
گەورە بوون و سەیرت دەکەن ئەوان
دەڵێن کە کوڕی منن .
هەڵاڵە /
بابە ئەمەیان کێشە نییە ..بۆ پاڵپشتی
وێنەکانی تۆبەیانی زوو دەچین بۆ
پشکنینی (دی ،ئێن ، ئا ) ئەو کاتە
بەتەواوی یەکللا دەبێتەوە بۆمان.
٥٥ … ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە .
بەشی پشکنینی خوێن و لیك و پاشەڕۆیە . دکتۆرێکی تەمەن (٥٧) ساڵ خەریکی لیك وەرگرتنی بەڕێزە .
دکتۆر /
باشە تۆ خۆت هەست دەکەی کوڕی
زاهیر نیت ؟ دۆزراویتەوە یان
وونبوویت ، شتێك لەو بابەتە .
بەڕێز /
دکتۆر هیچ نازانم …بەڵام تەنها
ئەو وێنانەی دروستی کردوون
زۆر سەیرە بەلامەوە . دەنا من هیچ
شتێك ناتوانێت بڕوام پێ‌بکات کەمن
کوڕی باوکم نەبم ..مەبەستم زاهیری
باوکمە .
دکتۆر دەست دەکات بە وەرگرتنی لیك لە دەمی …. پاشان دەیکاتە سەر پارچە کاغەزێکی تایبەت .
دکتۆر /
لیکی ئەویشمان وەرگرتووە.
زۆر سوور بوو لەسەر قسەکانی و
وێێنەکانی کە دروستی کردوون .
بەڵام پشکنینەکە دەریدەخات نەك
وێنەکانی ئەو هونەرمەندە .
٥٦ …رۆژە … شەقامێکە …دەرەوەیە .
شار بەگشتی نیشان دەدرێ . لەتیف زەڵاتەو دووکەسی نەناسراوی لەگەڵدایە دێنە کادرەوە هەنگاو دەنێن وبەردەوامن لە قسەکردن .
٥٧ … ڕۆژە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە .
ژووری نانخواردنە . نازدار خەریکی شووشەو پیاڵە شتنە . بەڕێز دێتە ژوورێ .
بەڕێز /
نازە خان دەڕۆم هیچ ئیشێکت نییە ؟
نازدار /
بۆکوێ دەچیت… خۆ مەکتبت نییە ؟
بەڕێز /
دەچم سەرێك لەئارامی برادەرم دەدەم
ئەو ڕۆژە لەیاری دەستی لەجێ چووە.
نازدار /
باشە کوڕم . هەرچیت کردووە
خەبەرێکی ئەنجامی پشکنینەکە
بزانە ….. چونکە باوکت ووتی
گوایە ئەمڕۆ دەردەچێت .
بەڕێز /
چییە دایە لەوەدەچێت تۆش بەشك
بیت لەوەی کوڕی تۆم …. دایە
ئەو پیاوە خڵەفاوە تەنها کۆمەڵێ
وێنەی کردووە ….. خۆ دەبێت
وێنەکانی لە یەکێك بچێ ؟
نازدار /
کوڕم ئەو پیاوە نە خەڵەفاوە…
تۆهیچ زەرەر ناکەی ئەنجامی
پشکنینەکە بزانی …. من هەتا
دەمرم تۆ بە هەناسەی خۆم دەزانم و
بەچاوان پارێزگاریت دەکەم .
بەڕێز /
مەبەستت چییە لەم قسانە بۆ قسە
ناکەن … ئاوات و باوکم ووتیان
لەبەر هەڵاڵە ، هەرچییەکت کردووە
یارمەتی بەو بچۆ بۆ پشکنینی لیك
لەبەرئەوەی باری دەروونی زۆر
شێواوە ….. من هەستەکەم ئێوە
چەند ڕۆژێکە بەتەواوی بێدەنگ
و غەمبارن . بەڵام ئەوە بەهەڵەیدا
بردوم کە ئێوە زۆربەی کاتەکانتان
هەر غەمبارن …. قسەبکە ….
نازانم بڵێم چی ؟ پێت بڵێم نازدار
یا ژنەکە یا دایکە .
نازدار سوور دەبێتەوە گریانێکی بەکوڵ بەر چاوانی دەگرێت ……..
نازدار /
نا … نا … توخوا هەرپێم بڵێ
دایکە بەڕێز گیان .
هەموو چوارپەلمان شکاوە ..
ناتوانین ئەوڕاستییەت پێبڵێین .
نازدار ئیتر خۆی بۆ ناگیرێ و دەداتە پڕمەی گریان ………………
٥٨ … ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە .
بەشی پشکنینی خوێن وپیسایی ولیکە . فەرهاد پەڕەکاغەزی ئەنجامی پشکنینەکانی بەدەستەوەیەو دەگری و هەڵاڵەش باوەشی پێداکردووەو بەهەمان شێوەدەگری ،دکتۆریش دڵنەواییان دەداتەوە .
دکتۆر /
دەزانم ئێوە پێشترهەرگریاون ..ئیتر
بابەس بێت گریان … کاتی خۆشی و
پێکەنینە …. حە زدەکەم شتێك بە تۆ
بڵێم کاك فەرهاد بەڕاستی بە وێنەکانت
سەلماندت هونەر پاڵپشتێکی گەورەی
زانستە . بۆیە دووبارە پیرۆز بایت
لێدەکەمەوە .
دەست دەبات تەوقە لەگەڵ فەرهادو هەڵاڵە دەکات ……………………
٥٩ … ڕۆژە … ئۆتۆمۆبیل … ناوەوەیە .
هەڵاڵە دڵیخۆشە بەتەلەفۆنەکەی لەگەڵ شادانی هاوڕێی دەدوێت، باوکیشی بەهەمان شێوە دڵیخۆشەو ماشێن لێدەخوڕێ .
هەڵاڵە /
زۆر سوپاست دەکەم .. یەکێکە لەو
ڕۆژانەی دروست نابێتەوە ….
دەباشە شادە گیان چاوەڕوانتم تا
دوایی .
فەرهاد و هەڵاڵە چاوە چاویانە بەدوای شوێنێكدا دەگەڕێن …………….
بابە دەبێت ئێرە بێت . ئاوات ووتی
شەقامەکە دوو فەرعی لێدەبێتەوە
لای مزگەوتەکەوە.
فەرهاد /
کەواتە ئەوەی یەکەمیان بوو کەجێم
هێشت .
٦٠ … ڕۆژە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە .
گەڕانەوەیە بۆتەواوکردنی دیمەنی (٥٧) . ژووری نانخواردنە .نازدار دەگری بەڕێزیش چاوانی پڕە لە فرمێسك .
بەڕێز /
هەمووتان درۆتان لەگەڵ کردووم ،
تەنانەت ژیانیشم درۆیەکی گەورەیە .
بەڕێز زۆر بەتووڕەی و بێزارییەوە دەچێتە دەرەوە و بەرەو دەرگای حەوشە دەچێت .
٦١ … ڕۆژە …کۆڵان… دەرەوەیە .
تەواوکەری دیمەنی (٥٩) یە . فەرهادو هەڵاڵە بەردەوامن لە گەڕانیان بەدوای ماڵی زاهیر .لەم کاتەدا ئۆتۆمۆبیلەکە دەگاتە سەرەتای گەڕەکەکە
هەڵاڵە /
بابە ئەبێت ئەم کۆڵانەبێ ئەوس..
بابە ئەوە ئەو نییە … لەودەچێ .
تەواوە …بابە خۆیەتی.. بەڕێزە.
فەرهاد ئەوەندەی تر دڵیخۆش دەبێت کە دەیبینێ . چاوەکانی فرمێسکی خۆشیان تێدەزێت .
فەرهاد /
ڕاست دەکەی … خۆیەتی هیوای
براتە .
بەڕێز بەخێرایی لەوسەری کۆڵانەکەوە دێت بەرەو ڕووی ئۆتۆمۆبیلەکەی فەرهاد . بەڵام بەسی مەترێك سێ گەنج لەپێش ئۆتۆمۆبیلەکەی فەرهادەوە دەڕۆن کەیەکێکیان لەتیف زەڵاتەیە ،هەرئەوەندەی بڵێی یەك و دوو دەگەنە بەڕێزو دایدەگرنەوە. زەڵاتە چەقۆیەك دەردەهێنێ بەرزی دەکاتەوەو دەیکات بەسەرسنگی بەڕێزدا . فەرهادو هەڵاڵە ئەوەندە فریا دەکەون لە ماشێنەکە دادەبەزن . فەرهاد کاتێك چەقۆکە دەبینێ بەدەست زەڵاتەوەو بەرزی دەکاتەوەو دەیوەشێنێت بەهەموو توانای هاوار دەکات .
فەرهاد /
نا …. نەکەی ییییییییییییییی .
فەرهادو هەڵاڵە بەرەو بەڕێز ڕادەکەن . بەڕێز دەکەوێتە سەر زەوی. زەڵاتە و برادەرەکانی ڕادەکەن . فەرهادو هەڵاڵە باوەش بە بەڕێزدا دەکەن .
فەرهاد /
کوڕەکەم لەناو خوێندا وونبوویت و
لەئامێزمدا نەمایت… ئەوەتا ئێستەش
لەناو خوێندا دەت دۆزمەوەو لە ئامێزت
دەگرم .
٦٢ … ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە .
ژووری نەشتەرگەرییە . دکتۆرێك ودوو یاریدەدەر خەریکی چارەسەر کردنی بەڕێزن … بەڕێز چەند بۆرییەکی هەناسەو خوێن و وایەری لێدانی دڵی لێبەستراوە لای چەپی بەشی سەرەوەی بەرکەوتووەو تەندروستی زۆر خراپە . لێدانی دڵی بەڕێز بەرەو تێك چوون دەچێت هەربۆیە لەڕێگەی شاشەی تەلەفیزیۆنیەکەوە دکتۆر دەیبینێ بەرزی و نزمی ترپەی دڵی بەرەو خەتێکی ڕێك دەچێت ،بۆیە دڵی بەڕێز لەلێدان دەکەوێ .
٦٣ … ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە .
هۆڵی چاوەڕوانی بەردەم ژووری نەشتەرگەرییە . فەرهاد حەپەساوەوبە جوڵەی دەستی پێوەی دیارە زۆردوو دڵ و بێتاقەتە . هەڵاڵە دەگری و شادانی هاوڕێی دڵی دەداتەوە . ئاوات زۆر بێتاقەتەو خەریکی هاتوو چۆیە . نازدار لەسەر کورسییەك دانیشتووەو دەگری و شلێری کچی دڵی دەداتەوە . زاهیر سەری ناوە بەدیوارێکەوەو نوقمی خەیاڵە .
٦٤… ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە .
گەڕانەوەیە بۆ دیمەنی (٥٩) . ژووری نەشتەرگەرییە . دکتۆر بەئامێری بەخەبەر هێناوە کە( پێك هاتووە لە دوو پارچە ئاسن لە شێوەی ئوو توو ئاسا بەوایەر بەستراوە بەئامێرێکی تر‌و تەلەفیزۆنی تەختیتی دڵ ) خەریکی بەڕێزە . دکتۆر لەیەکەم و دووهەم بەکارهێنانیدا سەرکەوتوو نابێت …هەر بۆیە شپرزەیی بە دکتۆرەوە دەبینرێت . سێیەم واتە دواجار دکتۆر ئامێرەکە دەداتەوە لەسەر سنگی ،لەسەر شاشەی تەلەفیزۆنەکە خەتی لێدانی دڵی دەکەوێتەوە ئیش و دیسانەوە بەڕێز دڵی دەکەوێتەوە کار
٦٥ … ڕۆژە … کۆڵان … دەرەوەیە .
ئەم دیمەنە فلاشباکە . گەڕانەوەی بەڕێزە بۆژیان . دەکرێ ئەم دیمەنە بە بەخاوی بێت . واتە نیشاندانەوەی دیمەنی (٦١) کە. بەپێچەوانە وە ، لەو کاتەی لەتیف زەڵاتە چەقۆکەی کردووە بەسەر سنگی بەڕێزدا نیشان دەدرێ. گوێمان لەدەنگی فەرهاد دەبێت بەشێوەیەك کە دەنگ دەداتەوە .
فەرهاد /
نا …نا … نەکەی یییییییییییی
دەستی زەڵاتە بەچەقۆکەوە بۆ دواوە دەگەڕێتەوەو بەرزی دەکاتەو پاشان ووردە ووردە بۆ خوارەوە تا چەقۆکە بۆ نێو گیرفانی دەباتەوە .
٦٦ … ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە .
ژووری نەخۆشەکانە . بەڕێز لەسەر قەرەوێڵەیەك پاڵکەوتووە و تەندروستی باشە . فەرهادو هەڵاڵەو نازدارو ئاوات وزاهیرو شلێر بەچواردەورییەوەن .دەستێکی بەڕێز لەدەستی فەرهادایەو دەستەکەی تری لەدەستی نازداردایەو . هەموویان دڵیانخۆشە و سەیری چاوی کامێرا دەکەن . شادانی هاوڕێی هەڵاڵە بەکامێرایەکی فۆتۆگراف وێنەیان دەگرێ و وێنەی کادرەکە دەوەستێ وەك وێنەیەکی فۆتۆگراف .
٦٧ … ڕۆژە … چاپخانەیە …ناوەوەیە .
وێنە فۆتۆگرافەکەی دیمەنی پێشووکە شادان گرتی، بەڕەش وسپی لەسەرپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەیەکە و بابەتێکی دوور‌و درێژیش لەژێریدا نوسراوە ، لەسەرو وێنەکەشەوە بەمانشێتێکی گەورە نوسراوە . (بیست ویەك وێنە ) لەلاشەوە نوسراوە شادان .
تەواو