نووسینی ڕزگار باهیر :
1… ماڵه‌وه‌یه … شه‌وه … ناوه‌وه‌یه .
سه‌رداری ته‌مه‌ن (30) ساڵ له‌ژووری دانیشتنه‌که‌ی خۆیان سه‌رقاڵی کۆمپیته‌ره ،له‌م کاته‌دا ئاوازی خێزانی که ته‌مه‌نی (26) ساڵه ، به کوپێك چاوه دێته ژورێ و نزیکی سه‌ردار ده‌بێته‌وه و چاکه‌ی بۆ داده‌نێ .
ئاواز /
ته‌نانه‌ت کاتیشت نییه به‌یه‌که‌وه
چاکه‌ش بخۆینه‌وه .
سه‌ردار /
ژنه‌که کارم زۆره له‌به‌ر ئه‌وه
هه‌روا فریا ده‌که‌وم .
ئاواز /
ئه‌وه‌تی تۆ هه‌یت واده‌ڵێیت .
ئاواز به‌بێتاقه‌تی ده‌ڕواته سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی به‌رامبه‌ر تهلهفیزیۆنهکهو داده‌نیشێ به‌کۆنترۆڵ ده‌ست ده‌کات به که‌ناڵ گۆڕین .
2… ڕێگاو بانه … ڕۆژه … ده‌ره‌وه‌یه .
ئاواز ئۆتۆمۆبیل لیدهخورێ و له بیرکردنه‌وه‌دایه .
مه‌نه‌لۆجی ئاواز /
ئه‌وه‌ی من بزانم ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌نده
کاری نیه‌و ئه‌وه‌نده‌ش سه‌رقاڵ نیه ،
پاره‌که‌ی وه‌ریده‌گرێ و جێگه‌که‌ی
شاهیدی ئه‌وه‌ن . دائیره‌که‌یان یه‌کێکه
له‌و شوێنه نا چالاکانه‌ی ئه‌م ووڵاته.
باشه بۆدایم هه‌رچیه‌ك ده‌ڵێم …..
ده‌ڵێت کارم زۆره ؟؟؟
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م بڕواش به‌وه ناکه‌م
ئه‌و منی زۆر خۆش ده‌وێ .
ئۆتۆمۆبیلکه نیشان ده‌درێ به نێو شه‌قامێكدا ده‌ڕوات ……….
3… ماڵه‌وه‌یه … شه‌وه … ناوه‌وه‌یه .
سه‌ردار بهسهرکۆمپیتهرهوهیهو زۆر سه‌رقاڵه له‌م کاته‌دا ئاوازدێته پشت سه‌ری و سه‌یری شاشه‌ی کۆمپیتهرهکهدهکات.
ئاواز /
باشه پێم ناڵێی له‌گه‌ڵ کێدا
قسه ده‌که‌ی … ئه‌مه هه‌ر
ته‌واو نه‌بووی ؟
ژیانی تۆ بووه بهکۆمپیتهر .
سه‌ردار /
ئافره‌ت تۆ بۆ ئه‌وه‌نده ته‌داخول
له ئیشی پیاو دا ده‌که‌یت … ها
ئاواز /
تۆڕاست ده‌که‌ی !
ئاواز به‌تووڕه‌ییه‌وه له ژووره‌که ده‌چێته ده‌ره‌وه …..
4… ماڵه‌وه‌یه … شه‌وه … ناوه‌وه‌یه .
ئاواز له ژووری نوستنه‌که‌ی خۆیانه‌و جلوبه‌رگی ماڵه‌وه‌ی له‌به‌ردایه‌و نوقمی بیرکردنه‌وه‌یه تائه‌وکاته‌ی له‌پڕ خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌و به‌په‌له ده‌چێت بۆ لای که‌نتۆری جله‌کانی و لاپتۆپه‌که‌ی ده‌رده‌هێنی و ده‌یخاته کار .
5…ماڵه‌وه‌یه … شه‌وه … ناوه‌وه‌یه .
سه‌ردار به‌رده‌وامه له کۆمپیته‌ر کردن . له‌پڕ یه‌کێك دێته لاپه‌ڕه‌که‌یه‌وه و سڵاوی لێده‌کات ئه‌میش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه وبۆیدهنووسێ .
سه‌ردار/
به‌ڕیزتان کێن ؟
به‌هار /
من ناوم به‌هاره‌و حه‌زده‌که‌م
ببمه هاوڕێت ئهگهرپێتخۆشه.
6 … ماڵه‌وه‌یه …شه‌وه … ناوه‌وه‌یه .
ئاواز کۆمپیته‌ره لاپتۆپه‌که‌ی له باوهشدایهو خه‌ریکی نووسینه . بهدهموچاوییهوه گرژی ده‌بنرێ و جار جاره‌ش چاوی زه‌ق ده‌بێته‌وه‌و ده‌وه‌ستێ له نووسین .
7 … ماڵه‌وه‌یه … شه‌وه … ناوه‌وه‌یه .
سه‌ردار له‌سه‌ر کۆمپیتهرهو بۆ تۆزێك ده‌وه‌ستێ له‌نووسین و خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌یه پاشان بزه‌یه‌کی خۆشی ده‌یگرێ و ده‌ست ده‌کاته‌وه به‌نووسین .
8 … بازاڕه … ڕۆژه … ده‌ره‌وه‌یه .
ئاوازدهبینین لهدووکانێك خه‌ریکی کڕینی سیم کارتێکی ته‌له‌فوونه.
9 … ڕێگاو بانه … ڕۆژه … ده‌ره‌وه‌یه .
سه‌ردار ده‌رده‌که‌وێ بهئۆتۆمۆبیلێکهوه خه‌ریکی لێخورینیهتی تا ئه‌و کاته‌ی ته‌له‌فوونێکی بۆ دێت .
سه‌ردار /
به‌ڵێ … فه‌رموو … به‌ڵێێێێێ
چۆن … ئا به‌ڕاست به‌ڕێزتانن
ئای چه‌ند دڵخۆشم که ته‌له‌فوونت
کرد … به‌ڕاستی به‌خته‌وه‌رم
له‌ڕاستی دا له‌و بڕوایا نه‌بووم که
ئاوا زوو په‌یوه‌ندیم پێوه بکه‌ی
ده‌تۆ دایبخهرهوه به‌هار خان ..
ژماره‌که‌ت ده‌رچووه خۆم هه‌ر
ئێستا ته‌له‌فوونت بۆ ده‌که‌مه‌وه .
10 … ماڵه‌وه‌یه … شه‌وه … ناوه‌وه‌یه .
سه‌ردار له‌سه‌ر کۆمپیتهرهو سه‌رقاڵی نووسینه . پاش که‌مێك سه‌یرێکی چوار ده‌وری خۆی ده‌کات و ده‌چێت له ده‌رگاکه‌وه سه‌یری قاتی سه‌ره‌وه ده‌کا و یه‌کسه‌ر ده‌ست ده‌داته مۆبێل ته‌له‌فوونه‌که‌ی و له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌ڵێت .
سه‌ردار /
زۆر باشه خه‌وی لێکه‌وتووه .
ده‌ست ده‌کات به ژماره لێدان .
11 … ماڵه‌وه‌یه … شه‌وه … ناوه‌وه‌یه .
ژووری نووستنه‌که‌ی ئاوازه ،لاپتۆپه‌که‌ی له‌باوه‌شدایه‌و له پڕ گوێی له له‌رانه‌وه‌ی مۆبێل ته‌له‌فوونه‌که‌ی ده‌بێت که له‌سه‌ر مێزی خۆجوانکردنهکهی دایناوه . یه‌کسه‌ر ده‌چێت بۆ مۆبێلهکهی و ده‌ست ده‌کات به‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ، به‌ڵام تیمپۆی قسه‌کردنی زۆر خاو ده‌کاته‌و به شێوازێکی تر ده‌دوێ وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی لاسایی کاره‌کته‌رێکی تر بکاته‌وه وایه .
ئاواز /
زۆر سوپاس سه‌رداره‌که‌م …
منیش زۆر بیرت ده‌که‌م
خۆشه‌ویسته‌که‌م .
12 … ماڵه‌وه‌یه … شه‌وه … ناوه‌وه‌یه .
سه‌ردار له‌سه‌ر کورسی کۆمپیته‌ره‌که‌ی دانیشتووه‌و پشتی له ده‌رگایه‌و نوقمی قسه کردنه به هێواشی له‌گه‌ڵ به‌هاری خۆشه‌ویستی تائه‌و کاته‌ی به‌هار واته ئاواز له‌ده‌رگاکه‌وه ده‌رده‌که‌وێ ئه‌ویش مۆبێل ته‌له‌فوونه‌که‌ی به‌لا گوێوهیهتی و به‌هێواشی دێته ژوورێ بۆ پشت سه‌ری سه‌ردار .
ئاواز /
هه‌ر ئێستا ده‌توانی بمبینی
لابکهرهوه بۆ دوای خۆت .
سه‌ردار ئاوڕ دهداتهتهوه ده‌بینێ ئاوازی ژنی خۆیه‌تی….. ده‌حه‌په‌سێ .
جارێکی تر ده‌بینین سه‌ردار له‌هه‌مان شوێن وله‌سه‌ر هه‌مان کورسی کۆمپیته‌ره‌که دانیشتووه‌و پشتی لهدهرگایه وسه‌رقاڵی تهلهفوونکردنه له‌گه‌ڵ به‌هار … له‌م کاته‌دا ئاواز خۆی ده‌کات به‌ژوورداو چه‌قۆیه‌کی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و وورده وورده نزیك ده‌بێته‌وه له سه‌ردار پاشان به‌رزی ده‌کاته‌وه‌و له پشتی ده‌چه‌قێنێ . ده‌نگی هاواری سه‌ردار ده‌بیسترێ .
13… ماڵه‌وه‌یه … ڕۆژه … ناوه‌وه‌یه .
ته‌واو که‌ری دیمه‌نی (12)یه .
سهرداربهدهم هاوارکردنه‌وه له‌سه‌ر کورسی به‌رده‌م کۆمپیته‌ره‌که خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌و له خهوههڵدهسێ . واته ئه‌وه‌ی له پێشه‌وه ڕوویدا له دیمه‌نی (1) تا (12) خه‌و بوو …. ئاواز جلی ده‌ره‌وه‌ی له به‌ردایه‌و دیاره تازه له‌کار هاتۆته‌وه له پشتی کورسییه‌که‌ی سهردارهو ده‌ستێکی خستۆته سه‌ر پشتی و ده‌سته‌که‌ی تری چه‌پکێك گوڵی به‌ده‌سته‌وه‌یه ، به‌ڵام سه‌ردار ده‌ستی ئاواز ده‌گرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌یه‌ڵێت چه‌قۆی لێبدات ، دیاره هێشتا به‌باشی خه‌به‌ری نه‌بۆته‌وه . به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئاواز باوه‌شی پێدا ده‌کات تا به‌ته‌واوه‌تی دێته‌وه سه‌ر خۆی، پاشان گووڵه‌که‌ی پێشکه‌ش ده‌کات به‌بۆنه‌ی ڕۆژی خۆشه‌ویستییه‌وه واته (ڤاڵانتاین) .
ته‌واو .