نووسینی: رزگار باهیر
1… ڕۆژه … شه‌قامێکه … ده‌ره‌وه‌یه .
شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵه‌غی شاره ،گوێمان له‌ده‌نگی سۆڵۆی ڤیۆلایه‌که ، خه‌ڵکی سه‌رقاڵی هاتن و رۆیشتنن . له نێوه‌ندی ئه‌م قهرهبالغییهدا هه‌ندێك له ڕێبواران ده‌نگی ڤیۆلاکه ڕایانده‌کێشێ و بۆ ساتێك گوێبیستی مۆسیقایه‌کی به‌سۆزی خه‌یاڵ ئامێز ده‌بن . که پیاوێکی ته‌مه‌ن 48 ساڵ ناوی دانیاڵه ده‌یژه‌نێ ، پاش ته‌واو بوونی پارچه مۆسیقاکه سه‌گه‌که‌ی قه‌پ به‌شه‌بقه‌که‌ی دانیاڵدا دهکاتو ده‌یباته به‌رده‌م گوێ‌گران هه‌ندێکیان پاره‌ی وورده‌ی بۆ تێده‌که‌ن .
2… شه‌وه … ماڵه … ناوه‌وه‌یه .
ژووری دانیشتنی ماڵی دانیاڵه و له‌سه‌ر کورسیه‌ك دانیشتووه‌و نوقمی بیرکردنه‌وه‌و خه‌یاڵه ، ئازار ده‌مووچاوی گرژ‌و بێتاقه‌ت کردووه . پاش ساتێکی کورت سهلینی کچی که‌ته‌مه‌نی (18) ساڵانه له‌گه‌ڵ سهگهکهیاندادێنه ژوورێ … دانیاڵ ڕاست ده‌بێته‌وه‌و سه‌یریان ده‌کات و ده‌یه‌وێ قسه بکات به‌ڵام هیچ ووشه‌یه‌ك له دوو لێوی نایه‌ته ده‌ر …. سهلینیش هه‌ست به باوکی ده‌کات .
سه‌لین /
باوکه ده‌موچاوت ده‌یه‌وێ قسه
بکات ،تاکه‌ی لێوه‌کانت بۆ ژیان
ناجوڵێ… ؟
باوکی ده‌یه‌وێت بێته گۆ به‌ڵام ووشه‌کان نایه‌نه ده‌رێ ، دیاره ئازارێکی گه‌وره هۆکاری ئهوبێدهنگییهن .
تۆش ده‌ته‌وێ وه‌ك دایکم
بێده‌نگ بیت له‌م دونیایه ؟
ئاخر ئه‌م جیهانه پێویستی
به‌گفتوگۆ کردنهنهك به‌ته‌نها
سه‌یرکردن..دایکشم به‌یانی
دێته‌وه بۆ ئه‌م ماڵه .. دواتر
ئێره به‌یه‌کجار ده‌بێته ماڵی
ئازار‌و فرمێسك وئهشك و
بێده‌نگی .
سه‌گه‌که له‌م کاته‌دا ده‌ست ده‌کات به‌وه‌ڕین به‌چاوێکی پڕ خۆشه‌ویستی میهره‌بانه‌وه له لای سهلینهوه ده‌چێته لای دانیاڵ و داده‌نیشێ.
3… ڕۆژه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
ژوورێکی تری ماڵی دانیاڵه . ئانجێل که ته‌مه‌نی (45) ساڵانه ماوه‌ی دوو ساڵه لهکۆمادایهو به‌ته‌نها دڵی لێده‌دات ،له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك که‌وتووه چاوه‌کانی کراوه‌ن و هیچ جۆره جووڵه‌یه‌کی نییه . دانیاڵی مێردی له‌لای سه‌ریه‌وه دانیشتووه‌و چاوه‌کانی بڕیوه‌ته ئانجێل سه‌گه‌که‌شی له‌لای قاچییه‌وه پاڵکه‌وتووه. سهلینڤیۆلاکهی باوکی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و دێته ژوو.
سه‌لین /
باوکه به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی دایکم
پاش دوو ساڵ له نه‌خۆشخانه
بۆ یه‌که‌مین جاره هێناویانه‌ته‌وه
بۆ ماڵه‌وه پارچه‌یه‌ك مۆسیقامان
بۆ بژه‌نه،با ژهنینێكی وابێ سا
به‌ڵکو بمانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ نێو
یاری و ده‌نگه‌ده‌نگ وهاوارو
قیژه قیژی منداڵی ، بۆ نێو
گهرمو گوڕی ژیان ،ده‌ی
باوکه هه‌رچیت کردووه
با ژهنینهکهت ئهگهربۆساتێکی
که‌میش بووه له ئامێزی سۆز‌و
ناسکی خۆیدا بمان لاوێنێ .
ڤیۆلاکه ڕاده‌گرێ بۆ باوکی ،فرمێسك به‌ر چاوه‌کانی دانیاڵ ده‌گرێ و له‌سه‌رخۆ ڤیۆلاکه وه‌رده‌گرێ ده‌ست ده‌کات به‌ژه‌نین . ده‌نگی ژێکان وده‌ست و په‌نجه‌ی دانیاڵ مۆسیقایه‌کی زۆر له‌سه‌رخۆی سیحراویمان پێده‌به‌خشێت که هه‌رچ شتێك ژیانی تێدا بێت کاری تێده‌کات وسۆزو ئاوازه‌که‌ی ده‌یجوڵێنێ . دانیاڵ چاوه‌کانی داخستووه‌و به‌هه‌موو هه‌ست و سۆز و بوونی خۆیه‌وه به‌رده‌وامه له ژه‌نین . ئه‌نجێل چاوه‌کانی فرمێسكی پێدا دێته خوارێ ، سه‌لین هاوار ده‌کات.
باوکه … باوکه چاوه‌کانی
دایکم که‌وتنه قسه… سه‌یرکه
فرمێسك له‌چاوه‌کانی دایکم
دێته خوارێ ..که‌واته هه‌سته‌کانی
ئیشدهکهنهوه .
دانیاڵ و سه‌لین باوش به ئه‌نجێڵ دا ده‌که‌ن، سه‌گه‌که‌ش ده‌ست ده‌کات به‌وه‌ڕین…
دایه ئێستا تۆ گوێت له ئێمه یه
ده‌ی دایکه وه‌ڵاممان بده‌ره‌وه .
به‌رده‌وام فرمیسك به‌چاوه‌کانی ئه‌نجێل دا دێته خوارێ ………..
باوکه تۆ به‌رده‌وامبه له ژه‌نیین .
دانیاڵ /
سه‌لین تۆش به‌په‌له ته‌له‌فۆن بۆ
دکتۆره‌کان بکه … ده‌ی خێرا
ئه‌مه شتێکی زۆر تازه‌و دڵخۆشکه‌ره .
سه‌لین باوه‌ش بهباوکیشیدا ده‌کات وپاشان ماچی ده‌کات و هاوار ده‌کات.
سه‌لین /
باوکه به‌رده‌وامبه له ژه‌نین
باناخی ووشکمان سهوزبێتهوه
باگهرمو گوڕی ژیانمان بۆ
بگه‌ڕێته‌وه .. ده‌ی باوکه گیان
به‌رده‌وامبه .
سه‌لین ته‌له‌فوونه‌که‌ی له گیرفانی ده‌رده‌هێنێ و ده‌ست ده‌کات به ژماره لێدان … دانیاڵیش ده‌روێشانه ده‌ست ده‌کاته‌وه به‌ژه‌نینی ڤیۆلاکه‌ی . سه‌گه‌که‌ش ده‌ست به‌هاتوو چۆکردن ده‌کات له ژووره‌که‌دا جارێ ده‌چێته لای دانیاڵ جارێکی تر ده‌ڕواته لای سه‌لین وخۆی تێ‌یان هه‌ڵده‌سوێ .
ته‌واو .
تێبینی / بۆنووسینی ئه‌م کورته سیناریۆیه سوودم له ژیانی ( ئه‌نجێل لبی فه‌ره‌نسی) وه‌رگرتووه .