نووسینی : ڕزگار باهیر
1… ڕۆژه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
سه‌ره‌تا گوێمان له‌ده‌نگی سۆڵۆی فیۆلایهك ده‌بێت به‌نه‌رمی و له‌سه‌رخۆ ده‌ژه‌نرێ . پاشان ده‌رگای ژووری چێشتخانه ده‌کرێته‌وه‌و خوازێی ته‌مه‌ن (37)ساڵ دێته ژوورێ چه‌ند کیسه‌یه‌کی میوه‌و سه‌وزه‌ی پێیه‌و دیاره له‌ده‌ره‌وه
هاتۆته‌وه ، ده‌نگی فیۆلا پڕ سۆزه‌که خوازێ له‌جێی خۆی ده‌وه‌ستێنێ و گوێبیستی ده‌بێت .
2… ڕۆژه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
ژووری ژینۆی ته‌مه‌ن (10) ساڵانه .ژینۆ سه‌رقاڵی ژه‌نینی فیۆلایه له‌سه‌رخوێندنه‌وه‌ی نۆته‌ی موزیک به شێوه‌یه‌کی زۆرنه‌رم و به‌سۆز .
3… ڕۆژه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
خوازێ که دایکی ژینۆیه په‌رداخێك ئاوتێدهکاو ده‌یه‌وێ به‌هێواشی له‌گه‌ڵ سۆزی
موزیکه‌که‌دا بیخواته‌وه، به‌ڵام له‌پڕ ده‌رگا کردنه‌وه‌ی هۆگری ته‌مه‌ن (40)ساڵ
خوازێی ی خێزانی ڕاده‌چڵه‌کێنێ و په‌رداخه
ئاوه‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌که‌وێته خواره‌وه
4… شه‌وه … نادییه‌كی خواردنه‌وه‌یه … ده‌ره‌وه‌یه .
هۆگر له‌حه‌وشه‌ی نادییهك له گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکدا دانیشتووه‌و ده‌خۆنه‌وه ، پاش
هه‌ڵدانی پێکه‌که‌ی،ته‌له‌فۆنه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێت وده‌ست ده‌کات به‌ته‌له‌فۆن ، به‌ڵام دیاره ئه‌وکه‌سه‌ی ده‌ست ناکه‌وێت بۆیه هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ ده‌داته‌وه .
5 … شه‌وه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
خوازێ له‌ژووره‌که‌ی ژینۆیهو خه‌ریکی پێخهڤهکانی جێگه‌ی خه‌وتنیه‌تی ،پاشان ژینۆش دێته ژوورێ .
خوازێ /
ها کچم دانه‌کانت شت ؟
ژینۆ/
به‌ڵێ دایه گیان .
خوازێ /
ده‌وه‌ره ماچێکم به‌رێ و بخه‌وه .
ژینۆ بۆلای دایکی ده‌چیت و باوه‌ش بهداکیدا ده‌کا ت ، خوازێش به‌هه‌مان شێوه .
ژینۆ /
دایه ده‌تۆش وه‌ك کچی فیلمه‌که
وه‌ره له‌گه‌ڵم بخه‌وه … چی ده‌که‌یت
به‌ته‌نها .
خوازێ /
نا کچه‌که‌م ده‌بێت چاوه‌ڕێی باوکت
بکه‌م تا دێته‌وه .
ژینۆ /
ئه‌و نایه‌ته‌وه و حه‌زیشی له مۆسیقا
نی یه .
خوازێ /
نا..نا.. وانییه . کێ هه‌یه حه‌زی
له‌مۆسیقا نه‌بێت ؟
ژینۆ /
ئه‌ی بۆقهد نایه‌ت گوێ له مۆسیقا
ژه‌نینه‌که‌م بگرێ ؟
خوازێ /
ئه‌و سه‌رقاڵه به‌ئیش و کاره‌وه ،
ده‌نا باوکیشت هاوڕایه له‌گه‌ڵم .مۆسقا
وه‌ك نان وئاو وهه‌ناسه پێویسته
بۆ ژیان . پێشی ده‌ڵێم بڕۆ سه‌یری
ژینۆ بکه‌و گوێ بۆ مۆسیقاکه‌ی
بگره .
ژینۆ /
ئاخر …نایه .
خوازێ /
نا ..نا..دێ من قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌م .
دایکی ماچی ده‌کاته‌وه ده‌یباته ناو جێگه‌و به‌تانییه‌که‌ی پێداده‌دات …
6… ڕۆژه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
دایك و باوکی ژینۆێ له‌ژووری دانیشتنن و له گفتووگۆیه‌کی توندان …………
خوازێ /
منیش کارم هه‌یه وه‌ك تۆ .
هۆگر /
نه‌خێر من له‌کار نه‌بوو . له‌به‌رئه‌وه‌ی
جه‌نابت خه‌به‌ری نه‌کردوومه‌ته‌وه .
خوازێ /
ئه‌ی هاوارم لێنه‌کردی، خه‌به‌رت بۆوه و
ووتم من ده‌ڕۆم ، ووتت باشه .
یان مه‌ستی شهوهێشتا به‌ری نه‌داوی .
هۆگر به‌ده‌نگێکی به‌رز هاوار ده‌کات به‌سه‌ر خوازێ دا…………………
هۆگر /
نه‌خێر مه‌ستی جه‌نابت بووم بۆیه
خه‌به‌رم نه‌بوه‌وه .
خوازێ /
خێر دیسانه‌وه ؟
هۆگر /
شه‌رمیش ناکه‌یت … له‌وه‌تی چوویته
ئه‌م دائیره تازه‌یه به‌ته‌واوه‌تی گۆڕاوی.
7… ڕۆژه … ماڵه‌وه … ناوه‌وه‌یه .
ژووری ژینۆیه . ژینۆ خه‌ریکی نووسینی نۆته‌ی موزیکه ،ده‌یه‌وێ هه‌رچۆنێك بێت خۆی له‌و ده‌نگه ده‌نگه‌ی شه‌ڕی نێوان باوك و دایکی بدزێته‌وه به‌ڵام بێهوده‌یه ده‌نگه‌که تادێ زیاتر ده‌کات .
8… ڕۆژه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆته‌واو کردنی دیمه‌نی (6).
خوازێی دایکی ژینۆش تووڕه ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌کی توند وه‌ڵامی هۆگری مێردی ده‌داته‌وه .
خوازێ /
ئه‌وه پیاوه که خۆت ده‌زانی ده‌ڵێی
چی ؟
هۆگر /
به‌ڵی ده‌زانم ده‌ڵێم چی . به‌شه‌و
خه‌ریکی ته‌له‌فوون و به‌ڕۆژیش
ده‌م درێژی له‌گه‌ڵ مندا .
خوازێ /
ئه‌مشه‌و ده ده‌قیقه له‌گه‌ڵ به‌نازی
هاوڕێم قسه‌م کردووه ،ئیتر دوای
ئه‌وه له‌ژووره‌که‌ی ژینۆ بووم. نازانم
له‌گه‌ڵ کێدا من ته‌له‌فوونم کردووه؟
یان تۆ هێشتا به‌ری نه‌داوی وه‌ك
هه‌موو جارێکی تر شه‌ڕ ده‌فرۆشی.
هۆگر ده‌ستی دادههێنێتهوهو زله‌یه‌ك لهخوازێ ده‌دات و پاڵی پێوه‌ده‌نێت و ده‌که‌وێته سه‌رزه‌وی .
هۆگر /
له‌درۆکردن هه‌ربه‌رده‌وامه .
هۆگر زۆر به‌تووڕه‌ییه‌وه له‌ژووره‌که ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و، ده‌رگای ژووره‌که به‌توندی داده‌خات ، هه‌ربۆیه ناڵه‌یه‌کی گه‌وره له‌ده‌رگاکه‌وه دێت .
9… ڕۆژه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆته‌واوکردنی دیمه‌نی (7) .
ژینۆ ڕاده‌چڵه‌کێ و زۆر بێتاقه‌ت ده‌بێت به‌ته‌وای ده‌نگی شه‌ڕه‌که کاری تێده‌کات ،هه‌ربۆیه قه‌ڵه‌مه‌که‌ی بهسهرنۆتهکانی نووسیبووی ده‌یهێنێ و په‌ڕه‌ی نۆتهکهش لێده‌کاته‌وه‌و ده‌ی دڕێنێ و فڕێی ده‌دات ، پاشان هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ هه‌ڵده‌کشێ و ده‌ست ده‌داته ڤیۆلاکه‌ی و سه‌یری ده‌کات .
10 … ڕۆژه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
خوازێ له‌ژووری چێشتخانه‌یه و زۆر په‌شێو دیاره . ده‌رگای سه‌لاجه‌که‌یان ده‌کاته‌وه چه‌ند پاکه‌ت حه‌بێك ده‌رده‌کات و زۆر به‌خێرای لهپاکهتهکانیان ده‌ریان ده‌هێنێ و هه‌موویان پێکه‌وه لهسوورو سه‌وزو زه‌رد و گه‌وره‌و بچوك ده‌کاته ده‌ستیه‌وه وده‌یه‌وێت بیبات بۆ ده‌می وکۆتایی به‌ژیانی بهێنێ. به‌ڵام له م کاته‌دا گوێی له‌ده‌نگی هه‌مان موزیکی دیمه‌نی سه‌ره‌تا ده‌بێت . سۆڵۆی ڤیۆلاکه ئه‌وه‌نده به‌سۆزو له‌سه‌رخۆو به‌هه‌سته‌وه لیدهدرێ له‌لایه‌ن ژینۆی کچیه‌وه ، یه‌کسه‌ر دایکی خاو ده‌کاته‌وه له‌کاره‌که‌ی و حه‌به ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کان لهدهستییهوه ده‌که‌ونه سه‌رزه‌وی و بڵاو ده‌بنه‌وه تابلۆیه‌ك ده‌نه‌خشێنن …
ته‌واو