نووسینی ڕزگار باهیر: 1… ڕۆژه … قوتابخانه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
پۆلێکی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی کچانه . کۆمه‌ڵێك قوتابی سه‌رقاڵی تاقیکردنه‌وه‌ن و مامۆستا مریه‌می ته‌مه‌ن (46) ساڵ چاودێریان ده‌کات . نیشتیمانی قووتابی ته‌مه‌ن (16) ساڵ زۆر په‌شۆکاو دیاره ، چاودێری مامۆستا مریه‌م ده‌کات. له‌پڕ قۆپیه‌که‌ی که‌له‌سه‌ر پارچه کاغه‌زێکی بچووك نوسیویه‌تی ده‌ریده‌هێنێ و به‌په‌له ده‌ست ده‌کات به سه‌یرکردن و نووسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی تاقیکردنه‌وه … به‌ڵام نیشتیمان ڕه‌نگی سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ … مامۆستا به نێو قووتابیه‌کاندا ده‌سوڕێته‌وه سه‌یریان ده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی ده‌بینێ نیشتیمان ڕه‌نگی زۆر سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه.
مامۆستا/
ئه‌وه‌چییه نیشتمان بۆ وا ڕه‌نگت تێك چووه و سوورهه‌ڵگه‌ڕاوی؟
نیشتیمان /
نا … نا هیچ نییه مامۆستا گیان گه‌رمامه .
مریه‌م /
گه‌رمای تاقیکردنه‌وه‌یه … ها
ئاده‌ی هه‌سته سه‌رپێ … ئاده‌ی ده‌سته‌کانت بکه‌ره‌وه …. باشه دانیشه .
نیشتیمان هه‌ناسه‌یه‌كی ڕزگار بوون ده‌داته وه ، مامۆستا چهندههنگاوێك ده‌نێت و ده‌ڕوات. به‌ڵام له‌پڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای نیشتیمان وه‌ك ئه‌وه‌ی بیری که‌وتبێته‌وه که شوێنێکی نهپشکنیبێ . ده‌ست ده‌بات بۆپهڕهی تاقیکردنه‌وه‌که‌ی وله‌ناکاو قۆپییه‌که‌ی له‌نێو په‌ڕه‌که‌دا ده‌که‌وێته خواره‌وه . مامۆستا کهدهیبینێت به ده‌نگێکی به‌رز هاوار بهسهرنیشتیماندا ده‌کات وه‌ك ئه‌وه‌ی کاره‌ساتێکی گه‌وره ڕویدابێ
مامۆستا /
ئای ناشرین ئه‌وه قۆپیم لێده‌که‌ی .
له پڕ ده‌ست ده‌داته قشه خاو و درێژه ڕه‌شه‌که‌ی نیشتیمان، ڕایده‌کێشێت و ههڵیدهسێنێته سه‌رپێ .
هه‌ر ئێستا له‌به‌ر چاوم وون به‌و بڕۆره ده‌ره‌وه.
نیشتیمان ڕه‌نگی به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت و ده‌یه‌وێت داوا له‌مامۆستا بکات که‌لێی ی ببورێت ، به‌ڵام مامۆستا هاوار ده‌کات ،
نه‌خێر به‌هیچ جۆرێك ئاماده نیم گوێت لێ بگرم بێئه‌وه‌ی ووشه‌یه‌ك بڵێی یه‌کسه‌ر بڕۆره ده‌ره‌وه.
2 … شه‌وه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
ژوورێکی ماڵی نیشتیمانه . باوکی نیشتیمان که ناوی عه‌باسه و ته‌مه‌نی (48) ساڵه له‌به‌رده‌م سفره‌ی نان خواردن دانیشتووه‌و چاوه‌ڕوانی خواردنه :… نیشتیمان چه‌ند قاپ وکهوچکێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه و دێته ژووره‌وه، پاشان له‌سه‌ر سفره‌که دابه‌شی ده‌کات … له‌م کاته‌دا دایکی دێته ژوورێ که‌ناوی نازهنینهو ته‌مه‌نی (40) ساڵه و سینییه‌ك خواردنی پێیه‌و له‌سه‌ر سفره‌که دایده‌نێت .
عه‌باس /
ئه‌وه که‌یوان له‌کوێیه وادیارنی یه ؟
نازه‌نین /
نانی خوارد‌و چووه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رداری هاوڕێی ی .
پاشان ده‌ست ده‌که‌ن به‌نانخواردن به‌ڵام نیشتیمان هه‌ڵده‌سێ و ده‌یه‌وێت بڕواته ژووره‌که‌ی ئه‌و دیو هه‌ر بۆیه عه‌باسی باوکی ڕایدهوستێنێت .
عه‌باس /
چییه کچێ بۆ کوێ ده‌چی .. ئه‌ی نان ناخۆی ؟
نیشتیمان /
ناباوکه نانم بۆ ناخورێت … تۆزێ ناساغم .
نازه‌نین /
به‌یانی چووه ده‌رێ زۆر باش بوو به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی هاتۆته‌وه نه‌خۆشه دیاره هه‌ر ئه‌و گرانه‌تایه له‌کۆڵی نابیته‌وه . بابڕوات بحه‌وێته‌وه . نیشتیمان به بێتاقه‌تییه‌کی زۆره‌وه ده‌ڕواته ژووره‌که‌ی ئه‌ودیو … دایك و باوکیشی له‌سه‌ر نانخواردنی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن .
3 … ڕۆژه … قووتابخانه‌یه … ده‌ره‌وه‌یه .
حه‌وشه‌ی قووتابخانه‌یه . قووتابیان به‌شێوه‌ی ڕیز وه‌ستاون وهه‌ر مامۆستایه‌کیش پێشڕه‌وی پۆله‌که‌ی ده‌کات. به‌ڕێوه‌به‌ری قووتابخانه‌ش که ناوی پرشنگهو ته‌مه‌نی (56) ساڵه. له‌ناوه‌ڕاستی حه‌وشه‌که‌دا خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی ووتارێكه بۆ قوتابیان.
پرشنگ /
ئێمه هه‌موو مامۆستایان ئه‌و کاره نه‌عله‌تیه قێزه‌ونه ڕسوا ده‌که‌ین که قووتابی نیشتیمان عه‌باس محه‌مه‌د کردوویه‌تی … ئه‌ویش قۆپیکردنه له وانه‌ی جوگرافیا .
هه‌ر بۆیه بڕیارماندا به شکاندنی پێنچ ده‌ره‌جه‌ی ڕه‌وشت و ده‌رکردنی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له قوتابخانه‌و هێنانی باوکی بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی به خوێندن. نیشتیمان ده‌بێت ببێته په‌ندو عیبره‌ت تاهه‌موو قووتابییهك وانه‌یه‌کی لێوه فێربێت . ئێستاش با قووتابی نیشتیمان عه‌باس بێته ئێره و هه‌مووتان به‌چاوی خۆتان بیبینن.
نیشتیمانی ڕه‌نگ هه‌ڵپڕوسکاو ده‌رون شێواو، به ده‌مووچاوی پڕ گریانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌کێك به‌زۆر هه‌نگاوی پێههڵبێنێتهوه هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری قووتابخانه . له‌نێو قووتابیاندا ده‌بێته ده‌نگه ده‌نگ و قسه‌کردن تائه‌و کاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌سه‌ریاندا هاوارده‌کات بێده‌نگ بن … ئێره قووتابخانه‌یه …
4 … ڕۆژه … ماڵه‌وه‌یه … ده‌ره‌وه‌یه .
حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه‌یه .نیشتیمان زۆپایه‌کی نه‌وتی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و دێته حه‌وشه‌و دای ده‌نێت، سه‌ری ته‌نکی زۆپاکه‌ی ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی تێبکات . نیشتیمان ده‌موچاوی دوودڵی و ترس و بیرکردنه‌وه‌ی پێوه دیاره ، پاشان ده‌چێت بۆ لای ته‌نکییه‌کی گه‌وره‌ی نه‌وت و دۆلکهیهك ده‌خاته به‌رده‌م به‌لووعه‌که‌ی و ده‌یکاته‌وه تا پڕ ده‌بێت له‌نه‌وت. نیشتیمان دۆلکه نه‌وته‌که هه‌ڵده‌گری و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای زۆپاکه و سه‌یرێکی چوار ده‌وری خۆی ده‌کات تا بزانێ که‌س دیاره ، له‌گیرفانی شقارته‌یه‌ك ده‌رده‌هێنێت و ده‌مه‌که‌ی ده‌کاته‌وه سه‌یرێکی ده‌کات و هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ ده‌داته‌وه ده یخاته سه‌ر زۆپاکه …. دووباره کۆنترۆڵی چوار ده‌وری خۆی ده‌کات و هه‌رئه‌وه‌نده‌ی بڵێی یه‌ک و دوو نه‌وته‌که ده‌کات به له‌شولارو جه‌سته‌ی پڕ له شه‌رمیدا،به‌خێرایی ده‌ست ده‌بات بۆ شقارته‌که‌ی له‌سه‌ر زۆپاکه داینابوو بۆ چرکه‌یه‌ك ده‌وستێت .
نیشتیمان /
هه‌مووتانم خۆشده‌وێت … به‌ڵام چیبکه‌م ؟ تازه من ده‌ره‌جه‌ی ڕه‌وشتم لێشکا من قێزهوونم له‌لای مامۆستاکان و قووتابیه‌کانی هاوڕێم … ئه‌گه‌ر باوکیشم بزانێ ئه‌وه خوا ده‌زانێ چی ده‌کات … هه‌مووتانم خۆشده‌وێت.
نیشتیمان ده‌نکه شقارته‌که داده‌گیرسێنێ له‌پڕ ئاگر کڵپه ده‌کات و به‌یه‌كجار هه‌موو گیانی ده‌بێته ئاگرو هاوارو قیژه‌ی لێبه‌رز ده‌بێته‌وه . دایکی که‌گوێی لههاوارهکه ده‌بێت یه‌کسه‌ر به‌ره‌و نیشتیمان دێت و راده‌کات ئه‌میش هاوارده‌کات و به‌هه‌ر چوار په‌ل ده‌جوڵێ نازانێ چی بکات بهخۆیدادهدات و هاوار ده‌کات ئاگره‌که‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر کڵپه ده‌ستێنێت ….. له‌نێو هاواری کچ ودایك و کڵپه‌ی ئاگردا ، به‌ته‌نها کادر وێنه ده‌وه‌ستێنێت و ده‌نگی هاوارو قیژه هه‌ر به‌رده‌وامه و چه‌ند ڕستیهك له‌سه‌ر وێنه‌که دێته خوارێ. *ده‌با چیتر رۆحی تۆڵه‌و شه‌ره‌نگێزی کۆتایی پێ بێت و کڵپه‌ی جه‌سته‌ی نیشتمان ببێته وانه‌یه‌کی له بیرنه‌کراوه.
*هۆکاری نه‌بوونی سیستمی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ فاکته‌رێکی گرنگی نوشوستی ئێمه‌یه،له‌پاڵ بواره‌کانی ڕامیاری و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا.
کۆتایی .
تێبینی / بۆنووسینی ئه‌م سیناریۆیه سوودم له وتارێکی هاوڕێم، مامۆستا شێرزاد حه‌سه‌ن وه‌رگرتووه
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیمدا بۆی .