نووسینی: رزگار باهیر
1… رۆژه … کۆڵانێکه … ده‌ره‌وه‌یه .
(رۆڤار) ی ته‌مه‌ن 25 سال له ده‌ره‌وه‌یه‌و ئینجانه‌یه‌کی گوڵی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و که چه‌ند گوڵێکی مۆری زۆر جوانی پێوه‌یه‌و به‌هه‌ردوو ده‌ستی گرتوویه‌تی زۆر به ئاگادارییه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت وده‌ڕوات به‌ره‌و ماڵی کاوه‌ی هاورێی، تا ده‌گاته به‌رده‌م ده‌رگاکه‌یان و له‌ده‌رگا ده‌دات.
2… ڕۆژه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه.
(کاوه) ی ته‌مه‌ن 27 ساڵان له‌گه‌ڵ رۆڤاری هاوڕێیدا له‌ژووری دانیشتن دانیشتوون وئینجانه گوڵکه‌ی به‌ده‌ست رۆڤارهوه بوو له‌سه‌ر مێزی به‌رده‌میان دانراوه‌و گفتوگۆ ده‌که‌ن.
کاوه /
ڕۆڤار جاران تۆ ئه‌وه‌نده گرنگیت نه‌ده‌دا به‌گوڵ،
باشه ده‌کری بزانم ئێستا بۆ ئه‌وه‌نده ئه‌م ئینجانه
گوڵه گرنگه به‌لاته‌وه یان عاشق بووی؟
3…شه‌وه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
ژووری دانیشتنه ( فۆنس ) ی ته‌مه‌ن 80 ساڵ کهسهروسیمایهکی زۆر خۆشه‌ویست و میهره‌بانی هه‌یه سه‌رقاڵی تاقی کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی سیدی مۆسیقایه ، گوێیان لێده‌گرێ وده‌ریان ده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی لهسهریهکێکیان ده‌وه‌ستێت، دیاره سه‌رنجی ڕاده‌کێشێ .. له‌م کاته‌دا( ترێس ) ی خێزانی که‌ته‌مه‌نی 78 ساڵه خۆی ده‌کات به‌ژووردا و سینییه‌کی به‌ده‌سته‌وه‌یه که په‌رداخێك ئاو چه‌ند ده‌نكه حه‌بێكی له‌سه‌ره …..
ترێس /
فۆنس … دیاره مۆسیقاکه‌ت دۆزیوه‌ته‌وه ؟
فۆنس /
به‌ڵێ … وازم نه‌هێنا تا ئه‌وه‌ی ده‌رونم ئاسووده
ده‌کات دۆزیمه‌وه .
ترێس /
به‌ڕاستی پێم خۆشه که خۆت مۆسیقاکه‌ت
دیاری کرد …. ئێستاش کاتی خواردنی
حهبهکانته .
فۆنس /
زۆر چاکه … بمده‌رێ بابیخۆم …هۆنراوه‌که‌ش
خۆشتره دوای مۆسیقاکه بێت.هه‌ڵبژاردنی گوڵه‌کان ده‌مێنێته‌وه
تۆ وێنه‌کێشی و یاری له‌گه‌ڵ ره‌نگا ده‌که‌یت ئه‌وه‌یان
بۆ تۆ جێده‌هێڵم له‌گه‌ڵ ئینجانهکانیدا ئازیزم.
ترێس حه‌به‌کان و په‌رداخه ئاوه‌که‌ی ده‌داتێ، ده‌ست ده‌کات به خواردنی حه‌به‌کان … پاشان فۆنس ده‌ست ده‌نێت بهئامیری سیدیه‌که‌دا ا.
گوێبگره ترێس بزانه ئه‌م پارچه مۆسیقایه
ئارامیش بهتۆدهبهخشێت .
4… ڕۆژه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
ژووری نووستنه. فۆنس له‌سه‌ر جێگه‌که‌ی پاڵ که‌وتووه ده‌مووچاوی به‌ته‌واوی لاواز بووه‌و نه‌خۆشی پێوه دیاره … لهبهرامبهریشیدا رۆڤار له‌سه‌ر کورسهیهك دانیشتووه.
ڕۆڤار /
فۆنس تۆ هه‌رده‌م مرۆڤێکی گه‌شبین بوویت ،
له‌گه‌ڵ ئه‌م راستییه‌ی ئێستاشدا تۆ وه‌ك جاران
هه‌رده‌م ده‌مووچاوت ئاوات و خۆشه‌ویستی و
ژیانی لێدهبارێ
.
فۆنس /
ئه‌زانی بۆ ؟ چونکه سروشتی ژیان خۆی وایه.
ئه‌و رۆژه‌ی له دایك ده‌بیت و ده‌ست ده‌که‌یت
بهگاگۆڵکێ و پاشان پێده‌گریت ده‌ست ده‌که‌ی
به‌هه‌نگاونان به‌ره‌و ڕووی مه‌رگ… ئه‌مه له
بوونی مرۆڤایه‌تییه‌وه هه‌ر وابووه.
ئه‌وه‌ی ده‌مینیته‌وه ئه‌وه‌یه مرۆڤ به‌خشنده
بێ … من ئاسووده‌م ئه‌وه‌ی توانیبێتم و له‌ده‌ستم
هاتبێ له‌هه‌ر شوێن و وولاتێك بۆ هه‌ر ره‌گه‌زو
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌ستی یارمه‌تیم درێژ کردووه.
دوای ئه‌وه‌ش راسته من له لێواری مردندام و
له‌نزیکترین کاتدا ده‌مرم به‌ڵام ده‌کرێ مرۆڤ
به جۆرێکی تر خۆی بنوێنێت له‌م ژیانه‌دا .
رۆڤار /
تێناگه‌م مه‌به‌ستت چییه که‌ده‌ڵێیت ، مرۆڤ
به‌جۆرێکی تر خۆی بنوێنێ له‌م ژیانه‌دا ؟
5 … رۆژه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
ئه‌م دیمه‌نه ته‌واوکه‌ری دیمه‌نی (2) وه . رۆڤارو کاوه دانیشتوون سه‌رقاڵی گفتووگۆن .
کاوه /
ئه‌ی به‌ڕاست مه‌به‌ستی چی بوو فۆنس
له‌و قسه‌یه ؟
رۆڤار /
ئێستا وه‌ڵامه‌که‌یت ده‌ده‌مه‌وه . پاش ئه‌وه‌ی له
کوردستان گه‌ڕامه‌وه یه‌کسه‌ر چووم بۆ لای
ئه‌و به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌خۆشییه‌که‌ی کوشتبووی .
ترێسی خێزانی ووتی کارتێك و ئینجانه‌یه‌کی
گوڵی بۆ به جێهێشتووی .
که‌سه‌یری کارته‌که‌م کرد نووسرابوو هاوڕێی
ئازیزم هه‌رگیز له‌یادمای به‌خته‌وه‌ریت بۆ
ده‌خوازم .ئێستا به‌شێك له‌من کراوه‌ته نێو ئه‌م
ئینجانه‌ی بۆتۆ دانراوه ، ده‌بمه خواردن بۆ
ئه‌و گوڵه‌و بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی جوانتر
له ژووره‌که‌تدا خۆم پیشکه‌ش بکه‌م .
کاوه /
تێناگه‌م چۆن به‌شیك له‌و کراوه‌ته ئینجانه ؟
رۆڤار /
پێش ئه‌وه‌ی بمرێ خۆی داوای ئه‌وه‌ی کردبوو
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی به‌که‌ڵکی مرۆڤی تر دێت
ده‌ریکه‌ن بیده‌ن به‌وه‌ی پێویستییه‌تی ،ئه‌وه‌شی
که‌ده‌مێنێته‌وه له جه‌سته‌که‌ی بیسوتێنن وخۆڵهکهی
بکه‌نه چه‌ند ئینجانه‌یه‌كی گوڵ بۆهاوڕی وکه‌سوکاری.
خۆشبه‌ختانه من یه‌کێك بووم له‌و هاوڕێیانه‌ی.
کاوه /
که‌واته مۆسیقا و هۆنراوه‌که‌شی بۆ ڕۆژی
سووتانه‌که‌ی بووه ؟
ڕۆڤار /
به‌ڵی ئه‌وه ڕاسته … هه‌ربۆیه کاوه گیان
ئه‌م گوڵه وه‌ك خۆت بپارێزه تا له‌سه‌فه‌ره‌که‌م
دێمه‌وه .
کاوه زۆر به نه‌رم ونیانی ڕێز‌و خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌ست ده‌بات بۆ ئینجانه‌که‌ی سه‌ر مێزه‌که‌و هه‌ڵیده‌گرێ و سه‌یری ده‌کات .
ته‌واو
تێبینی / فۆنس و ترێس دووکارهکتهری هۆڵندین .