راگەیاندنی دەزگای کەڤال : لەدرێژەی چالاکییەکانی خۆیدا، دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری پێشبڕکێی سیناریۆی کورتەفیلم سازدەکاو سیناریۆ سەرکەوتووەکانیش خەڵات دەکرێن و بەرھەم دەھێننرێن”.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی دەزگای کەڤاڵ ھاتووە دەزگاکەیان بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێر یەکەم پێشبڕکێی سیناریۆی کورتەفیلم سازدەکاو سیناریۆ سەرکەوتووەکان بەرھەم دەھێنرێن”.
ھەر لەو راگەیەنراوەی دەزگای کەڤاڵدا ھاتووە کە سەرجەم سیناریستان لەھەرچوار شارەکەی “ھەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دھۆک” دەتوانن سیناریۆکانیان بنێرن و بەشداربن لە پێشبڕکێکەدا بەو مەرجەی ماوەی سیناریۆکان بۆ کردنە کورتەفیلم لە ١٥ خولەک درێژتر نەبێ”.
لەکۆتابەشی راگەیەنراوەکەی دەزگای کەڤاڵدا ھاتووە کە سیناریستان دەتوانن تا ١٥/٩/٢٠١٢ بەو ئەدرەسانەی خوارەوە سیناریۆکانیان بنێرن.
masoudhawler@yahoo.com
dazgaykaval@gmail.com
یاخود پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلە
٠٧٥٠٤٥٦٦٤٨١