لە سەر داوەتی والی دیار بەکر بەرێز ( عوسمان بای دیمیر ) شاندێکی بەرێوبەرایەتی گشتی سینەما لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەشداری لە سیمیناری سینەمای کوردی کرد کە لەشاری دیار بەکری باکوری کوردستان کە لە ڕۆژانی ( 11-12-13 122009 ) سازدرابوو . لەم سیمینارە کۆمەڵێک هونەرمەندانی کوردستانی باکوور ( لقی چالاکی هونەری لە شارەوانی دیار بەکر ) و هەروەها هونەرمەندانی دەرەوەی کوردستان..
کە لە ئەوروپا و ئوسترالیا بەشداریان کردبوو ، بەر لەم سمینارەش هەفتەی فلمی کوردی سازدرابوو کە چەندین سینەماکاری کورد بەشداریان لە نمایشی فلیمەکان کردبوو . لەمانەش فلیمی ( هەرمان ) دەرهینانی حسین حەسەن و هەروها (3) فلمی هونەرمەند هشام زەمان ، دیارترین فلمیش فلیمی ( باوکە ) کە زیاتر سەرنجی بینەرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو ، شایانی باسە هونەرمەند ( هشام زەمان ) هونەرمەندیکی سینەما کاری کوردە خەڵکی شاری کەرکوکە ئێستاش لەهەندەران دەژێت .
لەدوای تەواو بوونی نمایش هەرفلیمێک دەرگای گفتوگۆ دەکرایەوە کە زیاتر باس لە لایەنی تەکنیکی وناوەرۆک ونواندن دەکرا .لە سیمنارەکەش بەتێرو تەسەلی باس لە بارودۆخی سینەمای کوردی لە ناوەوەی کوردستان دەرەوەی کوردستان کرا ، سینەماکارن توانیان چەندین خاڵ و تێبینی دیار بکەن کەبۆتە کۆسپێک لە ڕێگای بەرهەم هێنانی فلیمی کوردی ، ئاماژەشیان بەوەش دا کە فلیمی کوردی توانی بگاتە ڤیستڤالەکان جیهان و چەندین خەڵاتی بەدەست هێنا . لەڕۆژی سێیەمی سیمنارەکەش هونەرمەند ( ناسر حەسەن ) ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەلی خوێندەوە و تیایدا ئاماژەی بە مێژووی سینەمای کوردی لە کوردستانی باشوور و کارو چالاکیەکان و ئەو پیشگیریەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیکات بۆ سینەماکاران لە ڕێگای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کە بۆتە هۆی پێشکەوتنی سینەما لە کوردستانی باشوور .
شاندی وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوان لە لایەن والی دیار بکر پێشوازی گەرمی لێ کرا ، کە لەم بەرێزانە پێک هاتبوون : هومەرمەند (ناسر حەسەن ) بەرێوبەری گشتی سینەما ، هونەرمەند ( شاخەوان ئیدریس ) بەرێوبەری سینەمای هەولێر ، دەرهێنەر ( حسین حەسەن )