بەشی موزیک (لقى ئیتنۆموزیکۆلۆژی) لەسکوڵی ھونەر ى زانکۆی سلێمانی – لە ڕۆژانی ٧ و ٨ ی مای ٢٠١٢سیمینارێکی بۆ ئیتنۆموزیکۆلۆجستی ناسراوی کورد دکتۆر نەھرۆ زاگرۆس ڕێکخست.
دکتۆر نەھرۆ زاگرۆس لە سیمینارەکاندا بە تێرو تەسەلی و لە گفتوگۆیەکی کراوەدا بە شێوازێکی نوێ و ئەکادیمی و زانستی باسی لە مێژوو و شێوازی نوێ ی کارکردنی لە مەیدانی کاری (ئیتنۆموزیکۆلۆژی) ئەم زانستە کرد و ھەروەھا گرنگی کردنەوەی ئەم بەشە بۆ ئایندەی موزیکی کوردی بەرز نرخاند.
لەلایەکی ترەوە خوێندکارانی ئەم بەشە ھیوایان خواست لە ئایندە گرنگی زیاتر بەم (زانستە) بدرێت و زانکۆکەکیان بە کادری ئەکادیمی ئاستی زانستی لەم جۆرە بەرز بکرێتەوە و سوپاسگوزاری خۆیان بۆ دکتۆر نەھرۆ زاگرۆس ڕاگەیاند کە ھەردوو ڕۆژی سیمینارەکە بە خۆبەخش و بێ ماندوبوون ڕۆژی چوار کاتژمێرسیمینارەکەی پێشکەش دەکرد.