شانیده‌ر ئارت ئێكسپۆ: له درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانیدا به تایبه‌ت له بواری نمایشكردنی فیلمه سینه‌ماییه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بۆ ئه‌م جاره‌یان هه‌ڵده‌ستێت به ڕێكخستنی سیمینار‌و نمایشكردنی كورته فیلمی(له‌م كاته‌دا) له ده‌رهێنانی زه‌رده‌شت جه‌لال و بیرۆكه‌ی هیوا محمد وه به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن هاوكار فه‌رهاد ئاماده‌كردنی هانا شه‌كوور و پێشكه‌شكردنی ڕابه‌ر محمه‌ده له هۆڵی نیاندرتاڵی گاله‌ری شانه‌ده‌ر
هانا شه‌كوور به‌رپرسی شانیده‌ر ئارت ئێكسپۆ له‌و باره‌یه‌وه ووتی :
ئێمه وه‌ك به‌رپرس و ئهندامانیشانهدهر گاله‌ری گرنگیه‌كی باشمان به‌و چالاكیانه داوه كه ماوه‌یه‌كی باشه ده‌ستمان به‌م زنجیره نمایشانه كردووه كه هه‌موو به‌شه‌كانی نمایشی فۆتۆوشانۆو میوزیك و تابلۆ و فیلم ده‌گریته‌وه كه چه‌ندین به‌رهه‌می هوونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراق تیایدا نمایش ده‌كه‌ین ئه‌و زنجیره نمایشانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت وه به پاڵپشتی و سپۆنسه‌ری هاوكار گرووپ ئێمه كاره‌كان و چالاكیه‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.