كارۆخ مەلا ئەسعەد: گۆرانییەكی سینگڵ لەسەر ستایلی هاوس میوزیك دەهێنێتە بوونەوە و بەمزوانەیش كلیپی بۆ دەكات.
خانمە گۆرانیبیژ سیریل لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند كە گۆرانییەكی سنگلی بەناونیشانی “ئیتر نابم بە هێلانەت” چڕیوە و لە ئێستایشدا سەرقاڵی كلیپ كردنییەتی. هەروەها ئاوازی ئەو گۆرانییەیشی لە لایەن گۆرانیبێژ ڕۆژ كەریمەوە بۆی ئامادەكراوە و دابەشكردنی میووزیكەكەیش ئاوازدانەر ئاریۆس حەمەسەعید لەسەر ستایلی هاوس میوزیك بۆی بە ئەنجام گەیاندووە و هۆنراوەكەیش كەنار بابەك بۆی هۆندووەتەوە، وەلێ لە شاری هەولێریش لە ستۆدێۆی “میلۆدی” تۆمار كراوە.
گوتیشی: “لە ئێستایشدا سەرقاڵی كلیپ كردنی ئەو بەرهەمەین و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا لە ڕێگەی كەناڵە هونەرییە كوردییەكانەوە دەیخەمە بەردیدی هۆگرانی دەنگم.”
ئەو ئاماژەیشیدا ئەگەرچی دەمێكە كار بۆ ئەلبوومێك گۆرانی دەكات و لە هەوڵی بڵاوكردنەوەیی دایە، بەڵام دەڵێت: “ئەو كارە تازەیەم كارێكی سینگڵە و بەدەرە لە تراكەكانی نێو سێدەییەكەم.”