سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو له یه‌کێک له کۆمپانیاکانی چاپ و بڵاو کردنه‌وه ڕایگه‌یاند ڕه‌نگه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا سیدی نوێی هونه‌رمه‌ندو ئه‌ستێره‌ی کوردی (ئه‌ژده‌ر وه‌هبی)بڵاو بێته‌وه به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌شتوینه‌ته رێکه‌وتنی ته‌واو له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند کۆمپانیایه‌کی تر هاتونه‌ته پێش و ڕێکه‌وتنه‌که‌یان تێکداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیدیه ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن بۆ خۆیان ئه‌مه‌ش به هۆی پڕ فرۆشتنی سیدی هونه‌رمه‌ند (ئه‌ژده‌ر)
وه هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رونی کرده‌وه که ئه‌و ئه‌لبومه خۆی له 9 بۆ 10 تراک ئه‌دات کاری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ کراوه له لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی ناسراوی تورک به شێوازێکی زۆر مۆدێرن و ته‌کنیکی باشی موزیک و ستودیۆ ڕه‌نگه وه‌ک بۆمبێک بته‌قێته‌وه ئه‌و ئه‌لبومه وه هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که سه‌رجه‌م ئاوازه‌کانی هونه‌رمه‌ند خۆی دایناوه و سه‌رجه‌م هۆنراوه‌کانی له لایه‌ن شاعیری به توانای گۆرانی (هه‌ردی نوری) دانراوه ، وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دوپاتی کرده‌وه که ئه‌و به‌رهه‌مه ڕه‌نگه وه‌ک ئه‌لبومی (لێم ببوره) باشترین ئه‌لبوم بێت و زیاتری لێ بفرۆشرێت
سه‌ڕچاوه‌یه‌کی نزیک ڕایگه‌یاند که هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر له تورکیا بوه بۆ ڕیکه‌وتن له گه‌ڵ یه‌کێک له کۆمپانیا باشکانی بواری کلیپ بۆ کاری کلیپکردنی یه‌کێک له تراکی ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی و بریاره به کامێرای 35 میلم بکرێت