کۆمپانیای “سۆنی” میوزیکی دەربارەی ووتنی دوو گۆرانی بە کوردی لەلایەن شەکیراوە ڕایگەیاند کە شەکیرا هیچ گۆرانیەک بە کوردی تۆمار ناکات. ڕۆژنامەی ” حوریەت” ی تورکی لە سەرچاوەیەکی کۆمپانیای “سۆنی”یەوە ئەم پڕوپاگەندانەی بە درۆ خستەوە گوایە شەکیرا بۆ یادی هەڵەبجە گۆرانییەک بە کوردی تۆمار بکات.
هەواڵی تۆمارکردنی دوو گۆرانی (گوڵی هەڵەبجە وە بۆ کوردستان ) لەلایەن شەکیرا و ڕاپەری کوردی هێمن خالید لە هەواڵە گەرماوگەرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکی تورکیا بوو.