گۆرانى سۆزى دوورى یەکەم بەرهەمى هونەرمەند حەمە دیلانە، حەمە دیلان کە لە تاراوگە ژیان بەسەر دەبات و ئێستا بۆ چەند چالاکیەکى هونەرى گەراوەتەوە کورردستان، سەبارەت بە یەکەم چالاکى هونەرى خۆى هونەرمەند(حەمە دیلان) لە لێدوانێکى تایبەت دا وتى : یەکەم چالاکى من بەرهەمێکى گۆرانى دەبێت بە ناوى (سۆزى دووری)، سۆزى دوورى لە تێکستى (دیار هەڵەبجەیە) و لە ئاواز و دابەش کردنى موزیک لە لایان موزیکژەن(ڕێباز سەرباز) ەو ئامادەکراوە، سەبارەت بە تۆمار کردنى ئەم بەرهەمە حەمە دیلان وتى: ئەم بەرهەمە لە ستۆدیۆ (کەنارە) لە لایان ئەندازیارى دەنگ( زیرەک حەمەدەمین) کارى تۆمارکردنى بۆ ئەنجامدراوە، هەروەها دیلان گووتیشی، بریار وایە دواى گەرانەوەم بۆ ئەوروپا کارى کلیپ بە ئەنجام دەگەینم. جێگاى ئاماژە پێدانە هونەرمەند حەمە دیلان لە وڵاتى هۆڵەندا ژیان بەسەر دەبات.