هه موو کاتێک له بابه ته کانما حه زم کردووه جیاوازی له ناوو له ناوه رۆکی با به ته کانما هه بێت به ڵام نوو سینی ئه م بابه ته م جیاوازه .نا زانم چۆن پیته کان بنێم به یه که وه و ووشه یه کی لێ دروست که م شیاوبێت به قه ده ر قا ره مانی و جوامێری کاکه حه مه جه زا هه ڵوێستی ئه م قاره مانه هێنده به رزه به رامبه ر به نیشتمان و به نه ته وه که ی چه ند باس بکرێ و بنوسرێ هێشتا که مه ..
ڕاسته هه موو سه ره تایه ک ئه بێت کۆتایی بێت یان به مانایه کی ترئێمه هه موو میوانیین داخه که ی له وه دایه که ئا زیزێکت پێش خۆت ئه مرێت زۆر بۆی به داخ ئه بیت ته مه نی کاکه حه مه هێشتا مابووی هێشتا زوو بوو به جێت هێشتین ..هێشتا خه رمانی هونه رییت زۆری مابوو له دیداره کانتا هه میشه به ڵێنی ئه وه د ئه دا که کاری تازه ت زۆرن و گه ر کا ت هه بێ و چاره سه ری ئه و نه خۆشییه چاوه روان نه کراوه بکرێیت .به رده وام ئه بیت و کاری نوێ پێشکه ش که یت به جه ماوه ره که ت ..
به ڵام زۆر به داخه وه نه خۆشیه که ت ڕێگه ی نه دا کا ری تازه مان پێش که ش که یت .سه د ڕه حمه ت له وگۆ ڕه تدڵنیا به هه میشه له دڵمانایت هه میشه مه قامه کانت و گۆرانیه ڕه سه نه کانت به زیندووی ئه مێننه وه بۆ چه ندین نه وه ی دووای ئێمه ش.
له و بڕوایه دابه که س ناتوانێت جارێکی تر هۆکاکی پێشمه رگه و مه ڕۆ مه ڕۆ وهه موو ئه و مه قام و گۆرانیه ره سه نانه ی تۆی پێشمه رگه و تۆی هونه رمه ند بلێته وه..هه میشه خه م خۆری خاک و نیشتمان بوویت.بۆیه هه موو کات
له زۆربه ی گۆرانیه کانتا ناوی دێهات و گوندد ئه هێنا وه سفی سیما و جوانی ئه م کوردستانه ڕه نگینه ت ئه کرد نه ک ئه و هونه ره ی ئیمرۆ به ناوی نوێ کارییه وه هه ندێک به ناو هونه رمه ند هونه ری کوردییان شێواندووه چه ندین ووشه ی ناشرین له گۆرانیه کانیانا به کار ئه هێنن که که س نازانێت ئه ڵێن چی ده مێک به ئاوازی عه ره بی ده مێک به ئا وازی تورکی یا ن یۆنانی .خه ریکه که لتوره که شمان لێ ئه شێوێنن ..به ڵام ئه وانه وه ک وه رزێکی ساڵ به سه ر ئه چن و ئه ڕۆن به ڵام به رهه مه کانی تۆی نه مر چۆته ناخمانه وه قه د کۆن نابن ..
چل هه زار گووڵ بۆ ڕۆحی پاکت .ئه ی پێشمه رگه ی ماندوو نه ناس
شێرزاد قادر ئه مین
10..11.2010
شتوتگارت