خاکی وڵات مه‌سوتێنن و دڵی به دووکه‌ڵ مه‌گرن
ڕۆژێ دادێ تک تک فرمێسک، به‌سه‌ر خۆڵه‌مێشی ڕۆحی‌دا بڕێژن
له‌سه‌ر جیاوازی بیریڕاو ئاین، نیشتمان سه‌رمه‌بڕن
ڕۆژێ دادێ به کۆڵانه مردووهکانیا وێڵی کوچه‌یه‌ک بن، تاکو خۆپه‌رستی خۆتانی تیا بنێژن
ڕۆڵه‌کانتان مه‌که‌نه دوژمنی یه‌ک، ته‌نها له‌به‌ر کورسی و ده‌سه‌ڵات
ماڵی دوونیا چی لێ ئه‌که‌ی کاتێ له‌ده‌ستی به‌ی زێدی خۆت و وڵات
هه‌یه به نوێژ و زیکر ڕێڕه‌وی ژیانی ئه‌گۆڕێ و
هه‌شه مه‌ستی پێکێ مه‌یه
به تۆ چی هه‌رکه‌س چی له ڕۆژگاره‌کانی ته‌مه‌نی ئه‌کا
هه‌ر که‌س گۆڕی خۆیی هه‌یه
نه شمشێره‌که‌ی محه‌مه‌د به زۆرداری ڕازییه
نه ڕۆحه نه‌مره‌که‌ی عیسا
ئاڤێستای زهردهستیش فرمێسکی لێ ئه‌تکێ
بۆ ئه‌و ئاگره‌ی له جه‌رگی زاخۆوه هه‌ڵگیرسا
ده به‌سه ئیتر ده‌ستی پیستان به‌رده‌ن له یه‌خه‌ی ئه‌م نیشتیمانه
له‌وه‌ته‌ی هه‌یه چاوی کانییهکانیشی ئاگریان لێ ئه‌بارێ
لێگه‌ڕێن با که‌مێ ئارام بگرێ له ئامێزی ژیان ئه‌م خاکه بێبه‌خته جوانه
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی