زۆرینەی کەناڵەکانی دنیا کارەساتی مەرگی ژنە گۆرانی بێژێکی پاکیستانی به ڕەگەز پشتو یان بڵاوکردەوە،بە ناوی گەزالە جاڤید،کە تەمەنی بیست وچوارساڵ بوو. لەبەرواری نۆزدەی یونیوی ئەمساڵدا،
گەرچی کوشتنەکان لەکات وشوێنی جیاوازدا روو دهدهن ،بەڵام قوربانیەکان به پاساوی لهیهک چوو تیرۆر دهکرێن وبکوژەکانیش به هەمان مێنتالیتی و بیرباوهڕهوه ئهم تاوانه ئهنجام دهدهن.
ئەم وشانە بەرەنجامی توڕەبوونە لە ڕژێمی خێڵ ئهو هێزانهی که دژی جوانی ومرۆڤایهتین.
بەگیانی ئەو ژن وکچانە پێشکەشە کەبوون وئەبنە قوربانی ئهجێندای کۆنهپارێزانهی خێڵ وڕهوته دژ به بهها جوانهکانی کۆمەڵگا.
ئێوە نە بۆنی گوڵ تان پێ خۆشە
نە لەجوانیەکەی تێ ئەگەن
ئێوە نە سروە ئەناسن
نە ئارامن بە شنەکەی
ئێوە خونچە کان
سەر ئەبڕن و
ڕێگە نادەن زیاتر بن لەتاڵی ڕیشتان
ئێوە بیرتان بۆنی لێدیت
وەک گۆرەویی و
دەمی وشکی ڕەمەزانتان
کە تۆویی کینە ئەچێنن
گوڵ سەرمەبڕن لە هانایا
ئێوە بۆ خۆتان ڕەنگ کوێرن
سروشت مەکەن بە نابینا
*** ****
کە تۆ بیرت تار وبۆگەن
جاڵجاڵۆکە و ژەنگ لێی داوە
چیت لە دەنگی بولبول داوە؟
لە تۆڵەی نەعلەکەی حەفسە*
ماریەی قبتی *
سەد داری حەی* لێدراوە..
*** *******
ئەمڕۆ لەوێ
لە چیاکان
لە پاکستان
هەناسەی بولبول تان تاسان
دوێنێ وسبەی
لە ئەفغان ولەکورد
– ستان ولە ئێرانا
بە هەمان دەست
هەمان کەلـلە ژەنگی بۆگەن
هەرزەگوڵی وەکو شەوبۆ*
و ،
سێوە سورەی شۆخە ژنەکان
ئەدەنە بەر نوکی چەقۆ
یان پەت ئەخەنە گەردنیان
هەمان دەستی ئەهلی قوڕەیش
چرای دڵێک ئەکا خامۆش
کەناریەکان ئە تۆرێنن
ڕەنگاڵەکان ئەتۆقێنن
خونچە و جوانی
ئەوەرێنن
لە شوێنیدا
ڕیش و سیواک
عەبا و دڕک و ئاڵای ڕەش و
نیقاب و کۆت
وەکو داوەڵ
ئەچەقێنن*
٢١یونیو٢٠١٢
*شەوبۆ؛ شەوبۆ عەلی رەوف لەنزیک کۆیە و لە تەمەنی هەژدەساڵیدا،ساڵی ٢٠٠٧ ،گولـلەباران کرا،ودواتریش ئەتکی جەستەییان کردبوو ، لەسەر ئەوەی گوایە ژمارەیەکی غەریبیان لە مۆبێلەکەیدا بینیوە ،ئەمەش هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە بوو بە ڕێسای خێڵ .
*حەفسە وماریای قبتی .لە هاوسەرەکانی پێخەمبەری موسلمانانن، ماریا وەک خەڵات درا بە پێخەمبەر و عەرەبیش نەبووە ،مێژووی ئیسلام بە ڕوونی باسی ئەم ماریەیە ناکات و هەمیشە پەراوێزو بەش خوراو کراوە…داری حەی،هێمایە بۆ لێدان و سزادانی کەسێک کە گوناهە بکات بە پێێ شەرعیەت..داوەڵ :ئەودارەیە کە پەڕۆ وجلە کۆنەی تێوە دەئاڵێنرێ ولە باخچەو کێڵگەکانا بۆ تەراکردن ودورخستنتنەوەی باڵندەو گیانلەبەری تر تازیان بەبەرهەمەکە نەگەت ، وەک تەنێکی ترسناک بەدیئەکرێ.