بۆ- با -م نوسی
لێرە
چیتر ڕەنگەکان تێکەڵ نابن..
بەهار کۆتایی هات
ئێرە چیتر
کاتژمێر ، خولەکەکانی نابنەوە
پەنجاو نۆ
شەست خولەکی سەفەری کرد
ئێرە
چیتر نابێتە میحوەری
خڕ کردنەوەی زیخی زەنوێر
چیتر نابێتە
زەوی و دێراوەکانی پڕ ناکرێن
لە ڕستەو دێڕ
ئێرە … کاتی وەستان
هەناسەی کچۆڵەیەک
هەمووی کرد
بە ئەنفالستان..
دەستوری توڕ هەڵداو
ڕەشەبای کردەوە
پادشا
تا
من هەموو ڕۆژێ
نامەیەک بنوسم بۆ پادشا وبڵێم :
ببورە گەورەم
چرکەکانی میل
بەناو سنگی دەمژمێردا
چیتر پیاسە ناکەن
چیتر
شکۆفەکان
لە خیاباندا
باسی ماچ ناکەن
چیتر ….
نامەکانی منیش بە تۆ ناگەن
لەو شەمەندەفەرە دابهزیم..
که لە وەڵامدا
حاکمیەتی ..با… ئەنوسێ
ئەوەتا ڕەسیفی چاو
لێرە سنگی
جادەکانیان
بۆ ڕازەکانی باران ڕاخستووە
هەر.. حاکمیەتی با..یە ئەنوسێ
ئاخر بۆ گێلاسێ ، لەسەر
مەرگی سێویکیش نوسیویەتی :
چۆن سێوت وەراند
بۆ قاش قاشت کرد ..
کە ئەتزانی بەر لە مردنی
چارۆگەی پەلکەکانی کردبوو بە دوگرد ؟؟
لە وەڵامی گێلاسێدا
سێوێ لە وەسیەتنامەی
پێش وەختەدا ئەڵێ
من لە پایز بسەنەوە
کێ ئەڵێ پایز
گەڵاکان
بە خاک ئەسپێرێ..
شەقامیش
وا پەنجەکانی
بۆ ئاسمان
بەرز ئەکاتهوه ،
ئەڵێ
بۆ مانگت ئازادی بە من
ڕەوا ..نابینێ..؟؟
ئێستاش منم…… با
لە کیشوەری بیابان
نە کونجێکم هەیە تیادا بژیم
نە سێوێكیش ماوە تا
بیبەخشم..
بمبهخشه ……..
———– هاوڕێ ڕهش
6 – 12 – 2011