زانا دڵشاد دزەیی- قاھیرە :خانمە ئەکتەری میسری سومەیە خەشاب لەبەر تووشبوونی بە قەڵەوی ئامادە نییە بەم روخسارەی ئێستای نەلەکاری ھونەری بەشداری بکات و نەچاوپێکەوتنی رۆژنامەنوانی ئەنجام بدات.
خانمە رۆژنامەنووسێکی ھاوڕێی سومەیە خەشاب تایبەت بە(سڤیل)ـی راگەیاند “لەبەر ئەوەی سومەیە خەشاب کێشی زۆر زیادی کردووە و تووشی قەڵەوی ھاتووە، خۆی لەچاوی کامێرای رۆژنامەنووسەکان دوورخستووە ئامادە نییە چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی ئەنجام بدات”. ئەو رۆژنامەنووسە گوتیشی “ئێستا سومەیە خەشاب سەرقاڵی دابەزاندنی کێشی خۆیەتی و تائەوکاتە ئامادە نییە نە لەکاری بەشداری بکات و نە لەراگەیاندن دەرکەوێت”.