توانا ته‌ها- سۆران: سواڵكردن به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان به‌رده‌وامه‌و رۆژ نییه هه‌ر كه‌س له ئێمه كاتێك به شه‌قامێكى شار یان بازارِهكان هاموشۆ ده‌كات، ده‌یان ئافره‌ت و پیاوى بهتهمهنو منداڵ نه‌بینێت به رێگه‌ى جۆراو جۆر و نه‌شیاو سواڵ نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش سیمایه‌كى ناشرین نیشان ده‌دات”.
شاره‌زایه‌كى بوارى كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌مه به زه‌نگێكى مه‌ترسیدار هه‌ژمار ده‌كات و لایوایه ئه‌مه مهترسییهكهو ئه‌بێت هه‌رچى زووه چاره‌ى بكرێت”. چالاكوانێكى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نیش ئه‌مه به قه‌یرانێك ناوده‌بات و هۆشداریش ده‌داته لایه‌نى پهیوهندیارو ده‌ڵێت “له وڵاتێكى خاوه‌ن سه‌رمایه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌رچى بكرێت وڵات پێش ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا دیمه‌نه‌كانى سواڵكردن هه‌ر روو له‌زیاد بووندابێت”.
عهایشه ئه‌حمه‌د- ئافره‌تێكى سواڵكهرهو رۆژێك به‌ر له جه‌ژنى ره‌مه‌زان له‌به‌رده‌م بازارِگاى رۆژ دانیشتبوو، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك به‌لایدا تێپهرِ ده‌بوو خێرێكى پێده‌كرد، به پێى گوته‌ى ئه‌م ئافره‌ته سواڵكه‌ره ژیانى ئه‌و زۆر ناله‌باره‌و خێزانه‌كه‌ى ئه‌وان له ره‌وشێكى خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن”. عایشه سىَ منداڵى له‌به‌رده‌م خۆى دانابوو دوو كچ و كورِێك، كه ته‌مه‌نى هه‌ریه‌كێك له‌وانه له ده‌ساڵى تێپهرِ نه‌ده‌كرد، ئه‌و ده‌یگوت “له سواڵكردندا پاره‌یه‌كى باشم ده‌ست ده‌كه‌وێت، خۆ خه‌ڵكى باش هه‌ر ماوه، هه‌رنه‌بێت ئه‌و كچ و كورِه گه‌نجانه‌ى له‌م بازارِهدان خێرمان پێده‌كه‌ن، ئێمه پاره به‌زۆر له‌كه‌س وه‌رناگرین و داواى ناكه‌ین، به‌ڵام حه‌قى خۆمانه ئه‌م كاره بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت هاوكارى ئێمه ناكات و ئێمه‌ش ناتوانین هیچ كارێكى دیكه بكه‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌بێت له‌رێگه‌ى ده‌ست پانكردنه‌وه بژێوى ژیانمان په‌یدا بكه‌ین”.
به‌هه‌مان شێوه‌ى عایشه، پیاوێكى بىَ ده‌ست و قاچ به‌لێشاو خه‌ڵك پاره‌ى بۆ فرِىَ ده‌دا، ئه‌و ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانى بهرِێدا برِوات، به‌حه‌سره‌ته‌وه دهیرِوانیه ژیان و به خه‌نده‌یه‌كى پرِ فرمێسك قسه‌ى بۆكردین و گوتى “ده‌ست و قاچم له‌ده‌ست داوه، كه‌چى ئه‌وه‌نده‌ى گهرِاومو سوورِاوم هیچ مووچه‌یه‌كیان پێم شك نه‌بردووه، ده‌یان جار بۆسواڵكردن چوومه‌ته به‌رده‌م ئه‌و شوێنانه‌ى كه پاره‌ى لێوه‌رده‌گرن به‌ناوى په‌ككه‌وته‌و بابه‌تى تر، كه‌سى وام نه‌دیتوه وه‌ك من بێت، هه‌بووه زۆر له‌من باشتر بووه كه‌چى مووچه‌ى خۆى وه‌رگرتووه”. ئه‌م سواڵكه‌ره ئه‌مه‌ى بهناحهقییهكى گه‌وره دانا‌و گوتیشى “ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رپرسانه‌ى ئێستا ئه‌مه قبوڵ بكه‌ن و خۆى لێ بێده‌نگ بكه‌ن ئه‌وا خواى گه‌وره تۆڵه‌ى ئێمه‌ى هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت ئه‌كاته‌وه، چونكه من ئه‌وه‌نده ژیانم خراپه هه‌موو رۆژێك به كۆڵێك خهفهتو گریان رۆژو شه‌و ئه‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه‌نده بىَ هیوابوومه برِوام به‌هیچ نه‌ماوه، ئه‌وه‌ى له‌ژیاندا ماوم خۆرِاگرى و چۆك دانهنانمه له‌به‌رده‌م ژیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سواڵكردنهكهم هه‌ڵبژاردووه‌و كه‌سیش هاوكارى نه‌كردوومه مه‌به‌ستم لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره، ته‌نیا خه‌ڵكى خێرخواز‌و هاوڵاتییانى ئاسایى هاوكارى منیان كردووه‌و منیش پێداویستییه‌كانى خێزانه‌كه‌م پێ دابین ده‌كه‌م”. ئه‌و سواڵكه‌ره هیواى ئه‌وه‌ى خواست كه له‌داهاتوو ده‌سه‌ڵاتى كوردى و سیسته‌مى حكومرِانى كوردى گۆرِانكارى به‌سه‌ر دابێت، به‌ڵكو كه‌مێك ژیانى هه‌ژاره‌كانیش خۆش بكرێت”.
برِوا محمه‌د شاره‌زا له‌بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌وه‌ى خسته رِوو كه “ئێستا ئه‌وه‌ى له شه‌قام و بازارِهكانى كوردستان، ده‌بیندرێت زه‌نگێكى زۆر مه‌ترسیداره ئه‌وه حه‌ق نییه واببیندرێت، چونكه ئێمه ئه‌بێت به‌راوردى ژیانى هه‌ندێك له به‌رپرسانى خۆمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ ژیانى دیكه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌و بپرسین و بڵێین ئه‌بێت بۆ ئه‌وان له‌م ته‌به‌قه‌یه بن و بۆ ئه‌بێت خه‌ڵكیش له‌و ته‌به‌قه‌یه بێت”. ئه‌و شاره‌زایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی له قسه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت “پێویسته‌و ئه‌بوو ئه‌وه‌ى بكردایه وه‌زاره‌تى ناوبراو ئامارێكى له‌به‌رده‌ست بووایه بۆ ئه‌وه‌ى بیزانیبایه كه ئاخۆ چه‌ند كه‌س له كوردستان هه‌ژان و چه‌ندى بىَ خانوون و چه‌نده‌شى له‌به‌ر هه‌ژارى سواڵ ده‌كه‌ن و چه‌نده‌شى به‌مه‌به‌ستى تایبه‌ت ئه‌مه ده‌كه‌ن و چه‌نده‌شى خوویان پێوه‌گرتووه، ئه‌بوو ئه‌مه هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه من ئه‌وه‌م نه‌بینیوه‌و پێشم وانییه هزرێكى واهه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى كارێكى له‌م شێوه‌یه بكات”. برِوا گوتیشى “له‌رێگه‌ى ههفتهنامهكهى ئێوه له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستان داواده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى زیندوو بوونه‌وه‌و بوژانه‌وه‌ى گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت ئه‌بێت قوربانى بدات، ئیتر سه‌رده‌مى ئه‌وه به‌سه‌رچوو تۆ خه‌ڵك وابه‌سته‌ى خۆت بكه‌یت، ئه‌بێت ئیتر ژیانى مرۆڤه‌كانت خۆش بكه‌یت، ئێستا خۆشبه‌ختانه مرۆڤى كورد هۆشیار بۆته‌وه‌و قبوڵى ئه‌مه ناكات‌و هه‌ر بێده‌نگ نابێت، بۆیه ئه‌بێت به‌رله‌وه‌ى تووشى قه‌یران بیت خۆى له قه‌یران ده‌رباز بكات‌و رێگه‌چاره بدۆزێته‌وه، كه من پێم وایه رێگه چاره ئاسانتره له ده‌رده‌كه”.
بهبرِواى به‌در سه‌عید چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، هه‌بوونى ئه‌م هه‌موو سواڵكه‌ره لهبازارِى سۆران هه‌م سیمایه‌كى ناشرین و هه‌میش كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یه، بۆیه من پێم وانییه ئێمه له وڵاتیكى ئه‌وه‌نده هه‌ژاربین و نه‌توانین كێشه‌ى هه‌ژارى چاره‌سه‌ر بكه‌ین، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌بێت رێگه‌چاره بدۆزینه‌وه‌و كارئاسانى بكه‌ین بۆ هاوڵاتییانمان و هه‌ر نه‌بێت ژیانێكى خۆشیان بۆدابین بكرێت”. ئه‌م چالاكوانه‌ى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ئه‌وه‌ى ره‌ت كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه به باڵه‌خانه‌و شهقامو خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه پێش بكه‌وێت، به‌ڵكو ده‌یگوت “ئه‌گه‌ر هه‌موو شهقامهكانى وڵاته‌كه‌ت زێرِو زیو و رازاوه بێت به ئاڵتوون، ئه‌گه‌ر ژیانى مرۆڤه‌كانت خۆش نه‌بێت به مستێك خۆڵه‌مێش نایه‌ت”. وته‌كانى به‌در له‌وه سه‌رچاوه‌ى ده‌گرت كه سه‌دان جار سواڵكه‌رى بینیوه له‌شه‌قامه‌كان، هه‌رگیز ئه‌گه‌ر سیسته‌مى نه‌شیاوى سه‌رمایه‌دارى ئێستا نه‌بوایه ئه‌و مرۆڤه هى ئه‌وه نه‌بووه ده‌ست له‌به‌ر ئهمو ئه‌و پان بكاته‌وه، بۆیه ئه‌و دیمه‌نانه‌ى ئێمه به‌رده‌وام ده‌یانبینن هه‌موو كات كاره‌سات دخوڵقێنێت، ئه‌بێت ئیتر به‌رپرسانى كوردیش چاوێكیان هه‌بێت هه‌موو شته‌كانى پێببینن و به‌وردى و بهدرشتى سه‌یرى ژیانى مرۆڤه‌كان و پێشكه‌وتنه‌كانى كۆمه‌ڵگه بكه‌ن، ئه‌بێت هه‌ست به‌وه بكه‌ن به چ جۆرێك و به چ شێوه‌یه‌ك ژیانى مرۆڤه‌كان خۆش ئه‌بێت و دواجار كۆمه‌ڵگه‌ش پێش ده‌كه‌وێت”.
چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى به‌در سه‌عید له وته‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ زارى كرمانجى زیاتر دهپرِژێته سه‌ر ره‌وشى ئێستاى كۆمه‌ڵگه‌و ده‌ڵێت “ناگونجێت تۆ له هه‌رێمێكى بچووكى ده‌وڵه‌مه‌ندى خاوه‌ن سه‌رمایه بیت و خۆت حوكمرِانى خۆت بكه‌یت و وه‌زاره‌ت و ده‌سه‌ڵات و توانا‌و هێزو وزه‌ت هه‌بێت، كه‌چى د‌رك به‌وه نه‌كه‌یت ئه‌م هه‌موو سواڵكه‌ره گه‌وره‌و بچووكه‌و كه‌م ئه‌ندامه‌و خه‌ڵكه چیه بهشهقامهكانى شاره‌وه نووساون، ئه‌ى بۆ له‌خۆیان پرسیار ناكه‌ن ئهرىَ ئه‌ركى ئه‌وان چییه‌و خۆیان به‌چى سه‌رقاڵ كردووه”. گوتیشى “من پێم وانیه ئه‌مه گرفتێكى ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار،ئه‌گه‌ر هزرێكى شیاو هه‌بێت چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، بۆیه ئه‌مه ته‌نیا سیسته‌مێكى ته‌ندروستى گه‌ره‌كه، ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌وا زۆر به ئاسانى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.
ناوبراو لاشیوابوو تا ئێستا بیر له بنبرِكردنى ئه‌و دیارده نه‌گونجاوه نه‌كراوه‌ته‌وه، راسته جاروبار خه‌ڵك قۆڵبه‌ست كراوه‌و ههرِهشهى ئه‌وه‌ى لێكراوه جارێكى دیكه ده‌ست پاننهكهنهوهو سواڵ نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز رێگه چاره نه‌بووه‌و هیچى له گرفته‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه قووڵترى كردۆته‌وه‌و رقێكى له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه دروستكردووه كه به‌هۆى ئه‌م كاره‌وه ئازار دراون یان چه‌وسێندراونه‌ته‌وه، بۆیه هیواى ئه‌وه ده‌خوازم رێگه‌و چاره‌سه‌رى گونجاو بدۆزدرێتهوهو ئه‌مه‌ى ده‌بیندرێت یان نه‌مێنێت، یان به‌لانى كه‌م به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه‌ى ببات”.