دیدار توانا ته‌ها- هه‌ولێر:: سه‌عد محه‌مه‌دئه‌مین توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى، له وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى زارى كرمانجیدا، به راشكاوى تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نى په‌روه‌رده‌یى له كۆمه‌ڵگاى كوردى و پێیوایه لهرِووى پرِۆگرامهكان و كاره‌كته‌ره‌كانى نێو پرِۆسهى په‌روه‌رده‌و خوێندن بۆمان دهرهكهوآ، كهىنهك هه‌ر نه‌یتوانیوه تاكێكى هۆشیارو تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو بهرههمبێنآ، بهپێَچهوانهوه رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌یه له تۆخكردنه‌وه‌ى جیاوازییه‌كان و نایه‌كسانی ره‌گه‌زی و ده‌لاقه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له‌نێو هه‌ردوو ره‌گه‌ز دروست كردووه”. گوتیشى “به‌شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ئه‌فزه‌ڵیه‌ت و فه‌رزكردنى دووباره‌و چه‌ندباره‌ى ره‌گه‌زى نێرى كردووه به‌سه‌ر ره‌گه‌زى مێدا.
* ئایا په‌نابردنى ئافره‌ت بۆ خۆسووتاندن هاوارێكه بۆ دهربرِینى نارِهزایى و ده‌نگێگه بۆ باسكردن له‌و دۆزه‌خه‌ى كه تێیدا ده‌ژن؟ یان ئه‌م ئافره‌تانه ده‌یانه‌وێت به ئاگر به‌ردان له‌جه‌سته‌ى خۆیان، گرِى ئاگر بكه‌ن به‌ده‌نگى هاوارى خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى نایه‌كسانى، ره‌گه‌ز په‌رستى و زوڵمى كۆمه‌ڵگاى پیاوسالارى بگه‌یه‌نن به گوێى هه‌موو كه‌سێك؟
– بێگومان هه‌ر شتێك و رووداوێكى ئازاربه‌خش كه مرۆڤ به‌ده‌ستى خۆى به‌سه‌ر خۆى بێنێت, بێگومان كۆمه‌ڵێك هۆكارى تاقه‌ت پرِووكێن و نه‌خوازراوى له دواوه‌یه، به‌تایبه‌تیش له‌ناوبردنى خود هه‌م وه‌كو جه‌سته‌و لایه‌نى فیزیكی, هه‌میش وه‌كو لایه‌نى ویست و ئاره‌زوو رۆحى كاره‌كته‌ر, ئه‌بێت هۆكارى زیاتر‌و قووڵتر‌و گه‌وره‌ترى له دواوه بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ى خۆسووتاندن بریتییه له سرِینهوهو دیلێتكردنى خود به‌هه‌موو ماناكانى,ده‌لاله‌تى زۆر‌و هۆكارى فره چه‌شنه‌ى له دواوه‌یه. زۆر به‌ساده‌یی هیچ كه‌سێك لهوپهرِى هۆشیارى و رۆشنبیرى به‌رزیش بێت, یاخود له‌كه‌مترین ئاستى فه‌هم و تێگه‌یشتندا بێت, له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ژینێگى خۆش و مانادار‌و له‌بارى كۆمه‌ڵایه‌تى, ئابوورى, سیاسى و ئایینى هه‌بێت، بێگومان زیاتر حه‌زى به به‌رده‌وامى له ژیان و ژیاندۆستى ئه‌بێت، نه‌ك كۆتاییى هێنان به ژیان و هه‌ڵبژاردنى سه‌ره‌نجامێكى نادیار‌و نارِۆشن. بۆیه زۆر به‌ساده‌یى ئه‌توانین بڵێین، راكردنه له‌و بارودۆخ و باره ناله‌باره‌ى كه تێیدا ده‌ژیێت، له هه‌مان كاتدا من پێموایه گرِ به‌ردان و خۆسووتاندن، كه كارێكى نه‌خوازراوه‌و راكردنه له كێشه, به‌ڵام ده‌لاله‌تى تریشى هه‌یه كه به زانین یا نه‌زانین, تاكه‌كه رووبهرِووى ئه‌وانیترو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى ده‌بێته‌وه‌و هه‌روه‌ها رازی نه‌بوونه به ئهمرو نههیهكانى ئه‌وانی تر‌و نه‌خێر گوتنه به‌و جۆر‌و شێوازه‌ى كه له‌به‌رامبه‌ر كه‌سه‌كه پهیرِهو ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى تۆ باسیان ده‌كه‌یت له نایه‌كسانی و زوڵم و پیاوسالارى، هۆكارى گرنگن له پالڕ خۆسووتاندنى ئافره‌تان, به‌ڵام ئه‌بآ ئه‌وه بزانین رێژه‌یه‌كى زۆرى ئه‌وانه‌ى هه‌وڵى خۆسووتاندن ده‌ده‌ن، راكردن و هه‌ڵنه‌گرتنى بارى قورِسى ئه‌و كێشانه‌یه كه دووچارى ده‌بنه‌وه, بۆیه به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانین بڵێین خوسووتاندنى ئافره‌ت میتافۆرى هاوارێكه بۆ ئه‌وه‌ى دواجار تۆڵه‌كردنه‌وه بێت له ویژدانى پیاوسالارى. به‌ڵكو زیاتر ره‌شبینی و بێئومێدییێكى گه‌وره‌یه كه تووشى چه‌ند حاڵه‌تێكى ده‌روونییان ده‌كات له جۆر‌و شێوه‌ى خه‌مۆكی و نامۆیى.
* پێتانوایه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ئاگر له‌جه‌سته‌ى خۆیان به‌ر ده‌ده‌ن و به‌م شێوه‌یه ماڵئاوایى له دونیا ده‌كه‌ن، ئافره‌تانێكن له‌جیاتى ئه‌وه‌ى به ده‌ستى باوك، یان براكانیان و هاوسه‌ره‌كانیان بكوژرێن، خۆیان به‌ده‌ستى خۆیان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و گرِ له جه‌سته‌ى خۆیان به‌ر ده‌ده‌ن ؟
– ئه‌و ئافره‌تانه‌ى خۆیان ده‌سووتێنن له‌ترسى سووتان و كوشتن نییه به‌ده‌ستى براو باوك و پیاوه‌كانى ده‌وروبه‌ریان, كه پێیان وابآ سه‌ره‌نجام ئه‌وان هه‌ر له‌ناو ده‌برێن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وان په‌نا ببه‌نه به‌ر خۆسووتاندن به‌رله‌وه‌ى كه‌سێكى تر وایان به‌سه‌ر بێنآ. نه‌خێر من پێموایه ئه‌وان له‌به‌ر نه‌بوونى ماف و ئازادی و برِیارو سه‌ربه‌ستییان له دوارِۆژى خۆیان ده‌ست ده‌به‌نه ژیانى خۆیان و ئه‌و سه‌ره‌نجامه خراپه هه‌ڵئه‌بژێرن.
* ئایا خۆسووتاندن نه‌خۆشیه‌كه كه تا ئێستا چاره‌سه‌رى نه‌بوو بێت؟ یاخود گرفتێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه؟
– خۆسووتاندن به‌ماناى نه‌خۆشى نه‌خێر, به‌ڵكو له ده‌ره‌نجامى چه‌ند كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى كه تاك دووچارى ده‌بێته‌وه, تووشى چه‌ند نه‌خۆشی و كێشه‌ى تر‌ى ده‌روونى ده‌بێت. ئه‌مانه‌ش له ئه‌نجامى كه‌ڵه‌كه‌بوونى ئه‌م گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییانه له هه‌ڵوێستێك كه رِووبهرِووى تاكه‌كه ده‌بێته‌وه, لهپرِ ته‌قینه‌وه‌یه‌كى ده‌روونی و ناوه‌كى كه به‌سه‌ر تاكه‌كه دێت, ئه‌م برِیارهى لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى خۆسووتاندن له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه‌یه, وه‌كو كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى جیاوازى ره‌گه‌زی و كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان, هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌پێدانى هۆشیارى كۆمه‌ڵایه‌تى تاك به شێوه‌یه‌ك كه به‌لایه‌نى كه‌م بتوانىَ رووبهرِووى ئه‌و گرفت و كێشانه ببێته‌وه، كه له‌چوارچێوه‌ى خێزانه‌كه‌ى خۆى دێنه به‌رده‌مى.
* تاچه‌ند له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ى به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ده‌كرێت، لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان و رێكخراوه‌كانى پیاوان و ئافره‌تان و داكۆكیكاره‌كان له‌بوارى ئافره‌تان به‌كرده‌وه پیشانیان داوه یه‌ك هه‌ڵوێست بن به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه و بانگه‌شه كردن بۆ نه‌هێشتنیان، ئایا ئه‌مه كراوه؟
– سه‌باره‌ت به‌كاركردن به‌مه‌به‌ستى داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌تان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژی و خراپهكارییانهى كه ده‌رهه‌ق به‌ماف و ئازادییه‌كانى ئافره‌تان ده‌كرێن, بێگومان كۆمه‌ڵێك هه‌وڵ هه‌ن، هه‌م له‌لایه‌نى رێكخراوه مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانى ئافره‌تان و چالاكوانان و رۆشنبیر‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان. هه‌م له‌لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان، ئه‌ویش به‌ده‌ركردن و ئیقراركردنى كۆمه‌ڵێك یاساى گرنگ، له شێوه‌ى یاساى بارى كه‌سێتی و یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى, هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى بهرِێوهبهراتییێكى تایبه‌ت به به‌دواداچوونى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان. هه‌روه‌ها بوونى چه‌ندان شه‌ڵته‌رو شوێنى داڵده‌دانى ئه‌و ئافره‌تانه، كه رووبهرِووى مه‌ترسى مه‌رگ ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رِێژه زۆره‌ى توندوتیژی و بنبرِكردنى ماف و ئازادییه‌كانى ژنان و ئه‌و رِێژهو داتا زۆره‌ى توندوتیژى كه ئافره‌تانى كۆمه‌ڵگاى ئێمه هه‌م له نێو خێزان و هه‌میش له‌ده‌ره‌وه رِووبهرِووى ده‌بنه‌وه له ئاستێكه، كه جێگاى تموع نییه. به‌تایبه‌تیش رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به كاروبارى ئافره‌تان، نه‌یانتوانیوه به ئه‌ركێكى گرنگ هه‌ڵسن، كه ئه‌ركێكى سه‌ره‌كی ئه‌وانه ئه‌ویش به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیاری و رۆشنبیرى كۆمه‌ڵگایه به‌شێوه‌یه‌كى گشتی و توێژى ئافره‌تان به‌تایبه‌تى.
* ده‌توانین بڵێین هۆكارى سه‌ره‌كى توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان دهگهرِێتهوه بۆ ئه‌و رهگهزپهرستییهى كه رێگره له یه‌كسانى پیاو و ئافره‌ت له ژیاندا؟
– نایه‌كسانى ره‌گه‌زى له نێوان ره‌گه‌زى نێر‌و مآ, مێژووێكى دوور‌و درێژى له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا بهشهرییهكاندا هه‌یه‌و به هۆكارێكى ئه‌ساسی و گرنگ و سه‌ره‌كییش داده‌نرێت، كه له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو توندوتیژیهوهیه كه رِهگهزى نێر له به‌رامبه‌ر رِهگهزى مێ ده‌ینوێنێت. بۆ نموونه رێژه‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه دووچارى توندوتیژی و سووكایه‌تی و لێدان و ئازارى ده‌روونى ده‌بنه‌وه، هه‌رگیز به‌راورد ناكرێت به رێژه‌ى ئه‌و پیاوانه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى ئافره‌تان دووچارى توندوتیژى دێن, وه رِێژهى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌ده‌ستى پیاوان ده‌كوژرێن یه‌كجار زیاتره له رێژه‌ى ئه‌و پیاوانه‌ى به‌ده‌ستى ئافره‌تان ده‌كوژرێن, هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه له‌لایه‌ن پیاوه‌كانیانه‌وه له ماڵه‌كانیان ده‌رده‌كرێن زۆر زیاتره له‌و پیاوانه‌ى كه له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه له ماڵه‌كانیان ده‌رده‌كرێنه ده‌ره‌وه. ئه‌م حاڵه‌تانه له زۆربه‌ى كۆمهڵگاو ولاَتان چوون یه‌ك و هاوشێوه‌ن, ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه نایه‌كسانى ره‌گه‌زى هۆكارێكى به‌رچاوو به‌هێزه له‌پاڵ ئه‌و توندوتیژییانه‌ى كه ده‌رهه‌ق به ئافره‌تان ده‌كرێن.
* پێشكه‌شكردنى پرِۆگرامهكانى خوێندن به‌و شێوه‌یه هۆكارێك نه‌بووه بۆ ناهۆشیارى مرۆڤى كورد تا ئاستێكى زۆر، كه كۆمه‌ڵگایه‌ك دروست بێت كێشه‌ى وا گه‌وره‌ى تێدا بخوڵقێت؟
– مرۆڤ به‌درێژایى ته‌مه‌ن و قۆناغه‌كانى ژیانى به پرِۆسهیهكى به‌رده‌وامى په‌روه‌رده‌دا گوزه‌ر ده‌كات و تێدهپهرِێت, هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مرۆڤ و مرۆڤایه‌تى مه‌حكومه به پێكه‌وه‌ژیان و سروشتى مرۆڤایه‌تى بریتییه له پێكه‌وه ژیان, تاك له رێگه‌ى پرِۆسهى پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نی به‌هۆى ئه‌م پرِۆسهیه له بوونه‌وه‌رێكى ته‌واو بایۆلۆژى، كه ته‌نها هه‌ست به‌چه‌ند غه‌ریزه‌یه‌كى وه‌كو ئازار‌و برسێتی و خواردن ده‌كات و دهگۆرِێت بۆ بوونه‌وه‌رێكى كۆمهلاَیهتى، كه لهرِێگهیهوه ئاراسته‌و بیركردنه‌وه‌و داب و نه‌ریت و كولتوورى كۆمه‌ڵگا به‌هه‌موو رێپێدراوو قه‌ده‌غه كراوه‌كان فێر ده‌بێت. پرِۆسهى خوێندنیش به‌شێكى گرنگى پرِۆسهى پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و له رِێگهى پرِۆگرامهكانیهوه خوێندكار فێرى زۆرێك له‌و شتانه ئه‌كات، كه دواجار له ره‌فتارو سلوكى له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر‌و ده‌وروبه‌رى رِهنگ ده‌داته‌وه. تا ئێره گرنگی و كاریگه‌رى پرِۆسهى خوێندنمان باسكرد, جا ئه‌گه‌ر بێین باسى خوێندن له ولاَتى خۆمان بكه‌ین به‌هۆى ئه‌و كهموكورِییه زۆر‌و بێبهرنامهیهى كه له‌م پرِۆسهیهدا وجودى هه‌یه، هه‌م لهرِووى پرِۆگرامهكان و كاره‌كته‌ره‌كانى نێو پرِۆسهى په‌روه‌رده‌و خوێندن بۆمان دهرهكهوآ كه نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه تاكێكى هۆشیارو تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو بهرههمبێنآو بهپێَچهوانهوه رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌یه له تۆخكردنه‌وه‌ى جیاوازییه‌كان و نایه‌كسانی ره‌گه‌زی و ده‌لاقه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له‌نێو هه‌ردوو ره‌گه‌ز دروست كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌به‌رده‌وامى ئه‌فزه‌ڵیه‌ت و فه‌رزكردنى دووباره‌و چه‌ندباره‌ى ره‌گه‌زى نێرى كردووه به‌سه‌ر ره‌گه‌زى مێدا.
* تاچه‌ند به پێویستى ده‌زانى له داهاتوو نه‌وه‌یه‌ك له ژێر دروشمى یه‌كسانى پیاو و ئافره‌ت په‌روه‌رده بكرێت ؟
-وه‌ك له پێشووتر باسى ئه‌وه‌م كرد، كه نایه‌كسانی و جیاوازى ره‌گه‌زى هۆكارێكى گرنگه له‌و پاشاگه‌ردانی و توندوتیژییه زۆره‌ى كه هه‌یه به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زى مێیینهو به‌دڵنیایى كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنى ئه‌م حاڵه‌ت و تهسهورِه گۆرِانكارییێكى گه‌وره دروست ده‌كات، به‌ره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى پیاو له‌به‌رامبه‌ر ئافره‌تدا.
* وه‌ك دیاره راگه‌یاندن رۆڵێكى كاریگه‌ر ئه‌بینێت له زۆربه‌ى كایه‌كانى ژیان، بهرِاى ئێوه راگه‌یاندن رۆڵى خۆى بینیوه له پرسه‌كانى ئافره‌تان و ئاراسته‌كردنى كۆمه‌ڵگا بۆ لایه‌نى باش؟
– من له گرنگی و كاریگه‌رى گه‌وره‌و به‌رچاوى راگه‌یاندن له‌سه‌رجه‌م رِهههندو بواره‌كانى ژیان هاورِام له‌گه‌ڵ جه‌نابت, بهلاَم ئه‌وه‌ى جێگاى داخه ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ى لایه‌نى سیاسی و رووداو‌و ململانێ سیاسییه‌كان گه‌وره ده‌كرێن و كاتیان پێ ئه‌درێت و ته‌واوى لایه‌نه‌كانى تر له راگه‌یاندنى كوردى فه‌رامۆش كراون, به‌تایبه‌تیش لایه‌نى كۆمهلاَیهتى. ئه‌مه‌ش تێنه‌گه‌یشتنه له‌وه‌ى ئاسایشى ناوخۆ‌و كۆمهلاَیهتی و خێزانى زۆر گرنگتره له ئاسایشى ده‌ره‌كی و سیاسى. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه به به‌رده‌وامى راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى لایه‌نى كۆمهلاَیهتی و كێشه‌و كۆمهلاَیهتییهكانیان فه‌رامۆش كردووه, زۆرجاریش ده‌بنه هۆكارێك بۆ لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزان و ساركردنهوهى په‌یوه‌ندییه كۆمهلاَیهتییهكان و رِووداوهكان، ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌كى ساده سه‌باره‌ت به فه‌رامۆشكردنى پرسه‌كانى ئافره‌تان به‌تایبه‌تی و كێشه كۆمهلاَیهتییهكان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بێنینه‌وه, برِوانه كاتێك رۆژنامه‌نووسێك رِووبهرِووى توندوتیژى ده‌بێته‌وه,چۆن ماكینه‌ى راگه‌یاندن له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا رووماڵى ده‌كات, بهلاَم له‌ماوه‌ى یه‌ك دووساڵى رابردوو، سه‌رووى (هه‌زار) ئافره‌ت كوژراوه، كوا راپۆرته‌كان؟ كوا هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندن بۆ دروستكردنى راى گشتى؟ كوا ده‌ستپێشخه‌ری و پێشنیار‌و كۆكردنه‌وه‌ى گوتاره‌كانى نووسه‌ران و رۆشنبیران و چالاكوانان له‌لایه‌ن راگه‌یاندنى كوردى؟ به‌پێچه‌وانه‌وه راپۆرتى رێكخراوه نێو دهوڵهتییهكانى تایبه‌ت به مافه‌كانى مرۆڤ كاریگه‌ری و رۆڵى به‌رچاویان هه‌بووه له ده‌رخستنى كێشه‌و نه‌هامه‌تیه‌كانى ئافره‌تى كۆمه‌ڵگاى ئێمه. ئه‌مه‌ش به‌نه‌نگی و كه‌مته‌رخه‌می و نابهرپرسیارییێكى گه‌وره‌ى راگه‌یاندنى كوردى داده‌نێم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌و پرسى ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگاى كوردى.
* یاسا تا چه‌ند له لێكۆڵینه‌وه‌و سزادانى تاوانبارانى ئافره‌ت به كارى خۆى هه‌ڵساوه ؟
-یاسا رۆڵی به‌رچاوى هه‌یه له رێكخستن و سنووربهندى به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كان و ئه‌رك و مافى هاوڵاتییان, واتا بوونى یاساى مه‌ده‌نی له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رى زۆر گرنگه، به‌ڵام له‌وه گرنگتر جێبه‌جێ كردنیه‌تى,ناتوانین بڵێین یاسا نه‌یتوانیوه تاوانباران سزا بدات، كه تاوانیان له‌به‌رامبه‌ر ئافره‌تان كردووه, چونكه ئه‌گه‌ر به ویژدان سه‌یرى به‌ندیخانه‌كان و دادگاكان بكه‌ین, بۆمان ده‌رده‌كه‌وآ كه چه‌ندین كه‌س به سزاى قورِسى وه‌كو حوكمى له سێداره‌دان و حوكمى تاهه‌تایه حوكم دراون و رێژه‌شیان كه‌م نین، به‌ڵام ئه‌بآ ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو بێت كه به‌شێكى به‌رچاو له په‌ناى به‌رپرسیارێتی و به‌رپرسانه‌وه له‌و سزایانه ده‌رباز بوونه.
*ئایینده‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردى چۆن ده‌بینى له رووى هۆشیارى كۆمه‌ڵایه‌تى ؟
-من به‌ش به‌حاڵى خۆم، سهرهرِاى بوونى ته‌حه‌ددیاتى گه‌وره له‌به‌رده‌م كرانه‌وه‌و مه‌ده‌نیه‌ت و به‌ره‌و پێشچوون, تارِاددهیهكى باش گه‌شبینم, كه جۆرێك له هۆشیارى دروست بووه‌و گۆرِانكارییێكى چهندیشى له بارودۆخى ئافره‌تدا كردووه، هه‌ر بۆ نموونه نه‌مانى چه‌ند داب و نه‌ریتێكى رزیوى وه‌كو دیارده‌ى ژن به ژنه, گه‌وره به‌بچووكی و بن پشك له پرِۆسهى هاوسه‌رگیریدا. هه‌روه‌ها له رووى ده‌رفه‌تى خوێندن و كاركردنیش جۆرێك له كرانه‌وه به‌تایبه‌تیش له‌شاره گه‌وره‌كان به‌رچاو ده‌كه‌وێت، به‌ڵام هیوادارم ئه‌و تهحهددیاتانهى كه له‌به‌رده‌م مرۆڤ سالاری و كرانه‌وه‌دا هه‌ن, كه من به به‌ره‌ى پارێزكار (موحافیزكار) دایانده‌نێم، نه‌توانن كاروانى مه‌ده‌نیه‌ت و به‌رو پیێشچوونى كۆمه‌ڵگاكه‌مان سست بكه‌ن, به‌تایبه‌تیش مامۆستایانى ئایینى له‌سه‌رده‌مانێك كه توێژى هۆشیارو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و پێشه‌نگى كۆمه‌ڵگاكه‌مان بوون, هیوادارم نه‌چنه ریزى به‌ره‌ى پارێزكار, بۆ ئه‌وه‌ش ئومێده‌وارم نموونه‌ى مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه ببێته نموونه‌یه‌كى به‌رزو له‌لایه‌ن مامۆستایانى ئایینى سه‌یرى بكرێت.