تابلۆ حەسەن: ڕه‌نگه به‌دوای ماوه‌یه‌کی زۆر به سه‌رنجێکی زۆره‌وه ئه‌م نوسینه‌م ببێته به‌رچاوان له‌و کاتدا من له جیهانه‌که‌ی تر بم، له‌باوه‌شی مردنا پڕ خه‌م بێت ئه‌مه‌یان گرنگ نیه، چونکه من ده‌مه‌وێت لێره‌دا که‌سایه‌تی مه‌سعود بارزانی ببه‌ستم به مه‌سه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌وه که جێگای ئاوات و هیوای هه‌مو کوردێکی به‌شه‌ره‌ف و دڵسۆزدا که به‌گرنگیه‌وه ده‌ڕوانێته مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆبونی کوردستان .
به‌ڕای من سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی تاقه که‌سه که به‌چاوێکی پڕ بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م بابه‌ته، ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت له‌سه‌رجه‌م کرده‌وه‌کان و قسه‌کانی ئه‌ودا بۆ مرۆف ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م پیاوه ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر نرخێک بێت پێشئه‌وه‌ی جێگا بۆ که‌سێکی که چۆل بکات ئه‌م مه‌سه‌له‌یه جێبه‌جێ بکات.
ئێمه ده‌زانین که ئه‌و ڕێگایه‌ی ده‌مانبات بۆ ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی به گوڵ و ڕێحانه نه‌چێنراوه و جاده‌یه‌کی ئاسان نییه ڕێگایه‌که پڕ له‌مه‌ترسی و ڕێگایه‌که به ده‌یان که‌مین و قۆرتی ناوه‌کی و ده‌ره کی چێنراوه له‌ناوخۆدا ده‌یان که‌سایه‌تی و ئایدلۆژیای چه‌وت و چۆڵ و بیر و باوه‌ڕی لاده‌ر ڕێگرن له‌و ڕێگایه‌ی که باسمان کرد ده‌ست له‌سه‌ر خه‌نجه‌ر ڕاوه‌ستاون تۆپی قسه‌ی قۆڕ ده‌گرن له‌سه‌رۆک به‌ناوی ڕه‌خنه‌وه له‌ژیر ناونیشانی جۆراو جۆر هه‌ر کاتێک سه‌رۆک باس له‌سه‌ربه‌خۆیی ووڵاته برینداره‌که‌مان بکات، ئه‌وانه‌ش که‌منین له‌ڕاستیدا به‌ڵام له‌سه‌ر په‌تی سیاسه‌تێکدا ده‌ڕۆن کوردیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که گه‌ر خۆمان پاپۆڕه‌که لێنهخورین هه‌وڵی قوتدانی ده‌ده‌ین له‌ناو ده‌ریایی بێبندا، که‌چی خۆیان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن بۆ ساتێکیش پاپۆری ڕزگاری لێخوڕن.
له‌ڕوویه‌کی تره‌وه هۆکاری ده‌ره‌کی زۆرن که ئێمه بیان ژمیرین ئه‌و نه‌گبه‌تیه گه‌وره‌یه‌ی که له په‌یماننامه‌ی لۆزانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد تا ده‌گاته به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاته کۆلۆنیه‌کان جگه له که‌ڵپه‌ی ده‌رکه‌وتوی ئه‌و ووڵات و نه‌ته‌وانه‌ی کورد و کوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌شکراوه مه‌به‌ستیش تورکیا ئێران ،عێراق، سوریایه .
به‌رای من سه‌رۆک بارزانی له هۆکاره ده‌ره‌کییه‌کان ئه‌وه‌نده ناسڵمێته‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ی هۆکاره ناوخۆیه‌کان کێشه‌ی بۆ دروست ده‌کات، ئه‌گه‌ر بڕوانین و به‌چاوی ویژدانه‌وه ده‌بینین له‌م چه‌ند ساڵه‌ی سه‌رۆک هاتوچۆی ووڵاتانی دونیا ده‌کات و له دیداره‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی دونیا له ووتوویژه‌کانی که‌ناڵ و مییدیا کان ده‌بینین سه‌رۆک ( بێشه‌رم ) باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌کات و بینیمان له دوایین بڕیاری سه‌رۆک چۆن بانگێشی ئۆبامای سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین ووڵاتی دونیای ڕه‌تکرده‌وه بههۆکاریهک که په‌یوه‌سته به‌مه‌سه‌له‌یه‌کی مه‌بده‌ئییه‌وه ئه‌وه خۆ ده‌زانین که‌سێکی که بوایه هه‌ر (که‌سێکی که) له جێگای بارزانی به خۆستیهکی زۆره‌وه ئه‌چوه باوه‌شی سه‌رۆکی ئه‌مریکا.
لێره‌دا هه‌قه من بڵیم هه‌ر بۆ میژوو ڕووی ده‌مم بکه‌مه پارت و که‌سایه‌تیه‌کانی کوردستان له‌م په‌ری ڕاسته‌وه بۆ ئه‌وپه‌ری چه‌پ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی بارزانی کردویه‌تی به چه‌قی ئاواتی خۆی هه‌ق وایه ببێته مایه‌ی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌وانیش.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پیرۆزه هه‌قه هه‌مو یه‌کبگرین دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بین به ده‌وڵه‌ت هه‌موتان ببن به (ئۆپۆزه‌سیۆن ).