تابلۆ حه‌سه‌ن / ماسته‌ر له سایکلۆژی – ئه‌ڵمانیا : له دێرزه‌مانه‌وه تاوه‌کو رۆژی ئه‌مرۆ سه‌رۆکه‌کان به ناشرینترین شێوه سه‌رده‌نێنه‌وه بێئه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کانیان ببێته وانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وان جڵه‌وی حوکم ده‌گرنه ده‌ست ،
ئه‌مه‌ش بووه به فاکته‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی زاناکان سه‌دان لێکۆلینه‌وه به‌رهه‌م بهێنن که هه‌ر هه‌موویان پێکدێن له لێکدانه‌وه‌ی پاشه‌ڵی مرۆڤه‌کان به‌ڵام که‌سیان نه‌گه‌یشتوون به گه‌ڵاڵه‌کردنی پێشنیارگه‌لێک بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له چه‌ندین سیفه‌تی ناشرین که له کۆتاییدا ده‌ستوپێی مرۆڤ به گورێسی گه‌نده‌ڵی ده‌به‌ستێته‌وه، ئاین و ئاینزاکان و هه‌مو ئایدلۆژیا جۆراوجۆره‌کان و سه‌رپاکی یاسا عورف و عاده‌ته‌کان هه‌میشه گوێی مرۆڤه‌کانیان کاس کردووه داوایان لێده‌که‌ن دوورکه‌ونه‌وه له درۆ ، دزی ، ته‌ماحکاری، چاوچنۆکی ، ره‌زیلی و ده‌یان سیفه‌تی دیکه ، که‌چی مرۆڤه‌کان هه‌میشه ئه‌و سیفه‌تانه وه‌کو کۆرپه‌له‌ی خۆیان له ئامێز گرتووه و ده‌ستبه‌رداری نه‌بوون و ناشبن ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سیفه‌تانه و سیفه‌ته دژوارهکانیانیش به‌شێکن له ڕه‌وشتی مرۆڤه‌کان له زکماکه‌وه ، له‌وه‌تی مرۆڤ هه‌یه ئه‌و سیفهتاش هه‌ن .
لێره‌دا ناخوازم باسه‌که به‌رمه ئه‌و شوێنه‌ی که نه‌توانم دووباره بگه‌رێمه‌وه هێڵی سه‌ره‌تا ، بۆیه ته‌نها باس له جۆرێک له مرۆڤ ده‌که‌م که به‌هه‌ر شێوه‌ی بووبێت بوون به سه‌رۆک و باس له سیفه‌تێک ده‌که‌م که زاڵترین سیفه‌تی سه‌رۆکه‌کانه ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌میان نه‌بێت که بڕوانامه‌ی راستورهفتی له میلله‌ته‌وه وه‌رده‌گرێت به‌و هیوایه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆمانیش له‌م جۆرانه بن .
ئێمه و سه‌رۆکه‌کانیش به چاوی خۆمان بینیمان چۆن پادشایه‌کی وه‌ک فاروقی میسر به چی ده‌ردێک له سه‌ره‌تای په‌نجاکان گوزهشتی کرد و ئه‌و هه‌مو سه‌ندوقه زێره‌ی کۆی کردبوونه‌وه هیچ دادێکی نه‌دا، فه‌یسه‌ڵی دووه‌م وخاووخێزانی له چاوترکانێکدا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارده‌ی گه‌لاوێژ رێگه‌ی قه‌بریان گرته‌به‌ر بێئه‌وه‌ی ئاغاکانیان له به‌ریتانیای مه‌زن فریای ئه‌وه بکه‌ون تاڵه پووشێکی نه‌جاتیان بۆ درێژ بکه‌ن، هه‌ردوو برا سه‌لام و ڕه‌حمانی عارف که له هه‌ڤده‌ی گه‌لاوێژی 1968 کۆتای‌یان هات به حوکمه‌که‌یان بێئه‌وه‌ی ناسر و ناسرییه‌کان بتوانن هیچیان بۆ بکه‌ن ، ئێ به‌عسیه‌کانیش دوای سیوپێنج ساڵی وێرانی و تاڵانی به جووتێک زریپۆشی عهمهریقایی بوون به خۆڵه‌مێشی به‌ر ته‌وژمی ڕه‌شه‌با، سه‌دامیش نه کۆشکه‌کانی ، نه دامه‌زراوه داپلۆسێنه‌ره‌کانی، نه سوپا بهپهنگبووهکهی ، نه کوڕ و نه کچ و نه خزمانی عۆجه‌ی، نه ئوممه‌ی عه‌ره‌بییه‌ی مه‌جیدی هیچیان نه‌بوون به فریارهستی، ره‌نگه ئێستا دوێته‌کانی له عه‌مان خێریان پێ ڕه‌وا بێت ، شاهه‌نشا ، ئه‌و که‌سه‌ی خۆی کردبوو به سێبه‌ری یه‌زدان له سه‌ر خاکی ئێران هه‌رچییه‌کی له خه‌یاڵ بوایه ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵ نه‌بوو رۆژێک له رۆژان ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان بێت ، که‌چی له دوور له ته‌خت و تاجی شکاوی سه‌رینایه‌وه بێئه‌وه‌ی که‌سێک له‌و وڵاته‌ی حوکمی ده‌کرد دڵۆپێک فرمێسکی بۆ برێژێت ، هه‌ر له م رۆژانه‌دا تاخمێک سه‌رۆکی عه‌ره‌بی به شه‌قی گه‌لان کهنارخران و کۆمه‌ڵێکی که‌ی سه‌رۆکانی عه‌ره‌ب زۆرانبازی ناچاری ده‌که‌ن له گه‌ڵ مه‌رگی ڕه‌شیان که له پشتی ده‌رگاکانیان خۆی لێ مات کردوون ، بێگوومانم له‌وه‌ی که په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگیان تاقه چرکه‌یه‌ک مه‌رگیان دواناخات و له دوای خۆیان نه‌فره‌تی میلله‌تان ده‌بێته مردهڵانیان، خۆشبه‌ختانه دونیای ئێستامان بووه‌ته گوندێکی ئه‌له‌کترۆنی بچووک، وه‌ک جاران سه‌رۆکه‌کان ناتوانن له یه‌کێک له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان به پاره‌ی دزراو کۆشک لێده‌ن و به که‌ماڵی ئیسراحه‌ت شانی لێدادهن ، ئێستا ئه‌نته‌رپوڵ به فیکه‌یه‌ک له پێش دادگای گه‌ل دایانده‌نێت و کۆتای‌یان به ده‌ستی ئه‌و رۆڵانه ده‌بێت که گیرفانیان به‌تاڵکرا و پارووی ده‌میان بوو به فیرمای ته‌له‌فۆن و دوورگه‌ی به‌هه‌شتی و ره‌سیدی ئه‌ستوور بۆ کوڕه‌کانیان ، هاوهڵزاواکانیان، ئه‌ندامانی مافیاکانیان ،عهولادهکانیان ، ئه‌وانه‌ی به لایه‌لایه‌ی ئینگلیزی خه‌ویان لێده‌که‌وت و منداڵی گوونده‌کانی گه‌رمیان و هه‌مو کوردستانیش له گه‌ڵ بووکه‌شووشه‌یه‌کی باغه پێکه‌وه له عه‌رعه‌ر ده‌نێژران ، ئه‌وانه‌ی کاتێک که ده‌مرن تاقه شتێکیان وه‌کو ئه‌سه‌ر له وڵاته‌که‌یان دروست نه‌کرد تا نه‌وه‌کان ڕه‌حمه‌تیان بۆ بنێرن ، ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌نها له زاکیره‌ی ژنه کۆستکه‌وتووه‌کانی وڵات‌دا ده‌مێننه‌وه ، ئه‌و کاتانه‌ی بیر له تاقانهکانیان ده‌که‌ن که چۆن بوون به خۆراکی ماشینی شه‌ره‌کانیان ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو شهر و هه‌مو که‌ڕ و فه‌ڕێکی هه‌ر دژ به کورد بوو .
ئای . ره‌حمه‌ت له پێشینان که وتوویانه : ته‌ماحی خۆی ده‌یکوژێ، ڕه‌نگه هه‌ر وه‌ک ته‌داخولێکی شارستانی پێشینانمان ئه‌م په‌نده‌یان له به‌غداییه‌کان وه‌رگرتبێت که له‌وێدا تا وه‌کو رۆژی ئه‌مرۆش به‌کار ده‌هێنرێت ، ئه‌وان ده‌ڵێن ( الطمع ماله کتله ) که هه‌مان واتا ده‌به‌خشێت ، ئه‌سڵی په‌نده‌که‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زه‌مانی حه‌کمڕانی هاروونی ڕه‌شید که پڕ بوو له به‌سه‌رهاتی سه‌یر و سه‌مه‌ره، ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێن هاروون که بیست و چوار ساڵ حوکمی کرد و له دواییشدا له سه‌فه‌رێکی بۆ شاری تۆسی ئێران مرد، زۆر ڕقی له کابرایه‌ک بوو له به‌غدا که هه‌م پاره‌دار بوو هه‌میش پیسکه بوو، له پیسکهییدا به‌شی که‌سی نه‌دابوو ، هه‌ر جاره‌ی هاروون بریاری ده‌دا ئه‌و کابرایه بکوژێت ئه‌بولفه‌زڵی وه‌زیری ده‌سته‌راستی پێێ ده‌گووت نابێ ئه‌و کاره بکه‌یت گه‌وره‌م چونکه تۆ به دادوه‌ری ناوبانگت ده‌رکردووه با ئه‌وه له ده‌ست نه‌ده‌یت، هاروونیش ده‌یگووت ئاخر به بینینی زۆر قه‌ڵس ده‌بم وه‌زیر، ئهبولفهزلیش که کابرایه‌کی ژیر‌و دانای زه‌مانی خۆی بوو ده‌ڵێ ئه‌وه‌یان ده‌زانم گه‌وره‌م هه‌ر بۆیه من پلانێکم بۆ کوشتنی داناوه به شێوه‌یه‌ک که هه‌ر خودی خی خۆی بکوژێت ، ڕه‌شید متمانه ده‌کات به قسه‌ی وه‌زیره‌که‌ی و له رۆژێکی دیاری کراودا کۆمه‌ڵێک له ئه‌عیان و ریشسپیانی به‌غدا کۆده‌کاته‌وه له نێویاندا کابرای ده‌وڵه‌مه‌ندی پیسکهشی تێدایه ، ڕه‌شید روو ده‌کاته کابرا و ده‌ڵێ من ده‌مه‌وێ ئه‌مرۆ خه‌ڵای تۆ بکه‌م ، خه‌ڵاته‌که‌ش پێکهاتووه له‌وه‌ی که هه‌موومان ئێستا له قه‌راغی شار کۆ ده‌بینه‌وه و تۆ ده‌ست ده‌که‌یت به ڕآکردن ، ڕاکردنه‌که ده‌بێت له دوو ده‌مژمێر زۆرتر نه‌بێت ، له‌و ماوه‌یه‌دا تۆ چه‌نده ڕا ده‌که‌یت ئه‌و پارچه عه‌رزانه‌ی به‌جێی دێڵی له دوای خۆته‌وه ده‌بێته موڵکی خۆت ، کابرای پیسکه له خۆشی‌دا خه‌رک ده‌بێت خۆی پیس بکات ، هه‌مو ده‌رۆنه ده‌ره‌وه‌ی شار‌و له هێڵێکدا ده‌وه‌ستن ، لێژنه‌یه‌کی ته‌حکیم درووست ده‌بێت پادشا له کاتی دیاریکراودا ئیشاره‌تی ده‌ستپێکردن ده‌دات و کابرای پیسکه به هه‌مو هێزێک که هه‌یه‌تی بۆی ده‌رده‌چێت ، دیاره له گه‌ڵ خۆیدا بریاری ئه‌وه‌ی داوه که تا بتوانێت به په‌له ڕآ بکات تا عه‌رزێکی زۆرتر حه‌ڵال بکات ، چه‌ند ئهسپسوارێکیش له گه‌ڵ کابرا ده‌رده‌چن بۆ ئه‌وه‌ی شایه‌تی ئه‌وه بن که کابرا نه‌وه‌ستێت بۆ پشوودان ، چونکه له مه‌رجه‌کاندا پشوودان نیه ، کابرا هه‌ر ڕا ده‌کات به‌ڵام ماندوو بوون هه‌ناسه‌ی سوار کردووه که‌چی ته‌ماحه‌که‌ی پێی ده‌ڵێ فرسه‌ت تاقه جاڕێک رووی تێکردووم ده‌بێت تا دوا چۆڕی بیدۆشم ، ده‌مژمێرێک ته‌واو ده‌کات و نایکات له سه‌ر ده‌م بۆی ده‌که‌وێت به‌ڵام دا که‌وتنی ژیانیشی ده‌بێت ، رۆحی پیسی به‌ره‌و دۆزه‌خ کۆچ ده‌کات و جه‌سته‌ی ناپاکیشی له و ده‌شته چۆڵه ده‌که‌وێت که ده‌بێته قه‌بریشی له دواییدا ، خه‌ڵکی به‌غدا ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی ئه‌و فیستیڤاڵه بوون له سه‌ری کۆ ده‌بنه‌وه و ده‌ڵێن ( ته‌ماحی خۆی کوشتی ) ئیتر ئه‌م ڕسته‌یه ده‌بێته په‌ندێک بۆ هه‌موو مرۆڤێک ، ته‌نها سه‌رۆکه‌کان نه‌بێت ، ئه‌وان له‌و فه‌لسه‌فه‌یه تێناگه‌ن بۆیه کۆتای‌یان وه‌کو کابرای پیسکه ده‌بێت .