م. عه‌ونی خۆشناو
زنجیره درامای گه‌رده‌لوول وه‌کو هه‌موو ده‌زانین، باسی ڕووداوه‌کانی سه‌رده‌مێکی دیاریکراو ده‌کات، وێرای نه‌بوونی پێداویستی گرنگ و تایبه‌ت و که‌مده‌رامه‌تی بۆ تێچووی ئه‌و مێژووه پڕ له سه‌روه‌رییه، تا ڕاده‌یه‌کی باش سه‌رکه‌وتوون له نمایش‌کردنی دراماکه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێڕوانینی من و سه‌ده‌های وه‌ک منه، بێ به‌شکردنی هه‌ندێک ناوچه و ده‌ڤه‌ره که له‌و سه‌رده‌مه کاراکته‌رێکی سه‌ره‌کی شانۆی سیاسی ئه‌و کاته بوون، یه‌کێ له‌و ده‌ڤه‌رانه شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوه و ده‌وروبه‌ری بوون، که له هه‌موو کات و ساته‌کاندا پێشه‌نگ و لانه‌ی شۆڕش و به‌رخۆدان بووه، له‌گه‌ل هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان سه‌دان لاو و خوێندکاری کورد بۆ پشتیوانیکردن له‌و شۆڕشه هاوچه‌رخه، چ وه‌ک دۆست و لایه‌نگر و ئه‌ندام له ئاماده‌سازی دابوون، هاوکار و پشتیوان و کاراکته‌ری سه‌ره‌کی بن، له پێناوی گه‌شه‌پێدان و سه‌رخستنی شۆڕش، دوای ئه‌وه‌ی هه‌زاران که‌س له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان له نێو ڕایه‌ڵه‌ی ڕێکخستن خۆیان ڕێکخست، ئا له‌و کاته‌دا به ڕێنمایی سه‌رکردایه‌تی و ڕێکخستنه‌کانی ناو شار هه‌وڵدرا له هه‌شته‌مین ساڵیادی شه‌هیدانی بۆردومانی قه‌ڵادزێ به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری کۆڵنه‌ده‌ر له دام و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌رانی به‌عس ڕاپه‌ڕن، ئه‌وه بوو خۆپیشاندانه‌کان زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستانی گرته‌وه، شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوه یه‌کێ بوو له‌و شوێنانه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی و ڕق و تۆڵه به‌رامبه‌ر ڕژێم هه‌میشه له زیاد بوون دابوو.
ئه‌وه‌بوو له مانگی 5/ 1982 سه‌دان لاوی خوێن گه‌رمی شه‌قڵاوه وه‌ک ناره‌زایی ده‌ربڕین گردبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریان ڕێکخست، به‌رامبه‌ر دام و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کان ڕاپه‌رین و پشتیوانی خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی شار‌و شارۆچکه‌کان ده‌ربڕی و ئه‌رکه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیان به ئه‌نجام گه‌یاند، له ساڵی 1983 و دوایش له ساڵی 1987 به هه‌مان شێوه ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رزکرده‌وه و به‌شێک له شه‌قڵاوه که‌وته ژێر ڕێکفی خه‌ڵکی ڕاپه‌ریو و چه‌ند مهفهرهزهیهکی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێرامانی ئێمه بوو له زنجیره درامای گه‌رده‌لوول زۆربه‌ی خۆپیشاندن و ناره‌زاییه‌کانی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستانی ئاماژه‌یان پێدرا، جگه له خۆپیشاندانه‌کانی شه‌قڵاوه نه‌بێت.
شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوه و ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی یه‌کێک بوونه له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی کوردستان، هه‌میشه گیانی به‌رگری و به‌رخودان و شۆڕشگێری و پێشمه‌رگایه‌تی له لووتکه بووه، دیاره نامانه‌وێ له هه‌ڵوێستی جوامێری و شۆڕشگێرانه‌ی هیج ناوچه و ده‌ڤه‌رێک که‌م بکه‌ینه‌وه، هه‌موو شوێنه‌کان و شۆڕشڤانهکان جێگای ڕێز و ستایشن، به‌ڵام ناکرێ شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوه و ده‌وروبه‌ری له‌و سه‌روه‌ریانه‌ی که تۆماریانکردووه و سه‌دان قوربانییان له‌و پێناوه‌دا داوه، نادیده‌و په‌ڕاوێز بخرێن، هه‌رچه‌نده له دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت و سامان و سه‌رمایه‌و پله‌و پایه‌ی کوردستان فه‌رامۆش و په‌راوێز خراوین، به‌ڵام له تۆمارکردن و گێرانه‌وه‌ی سه‌روه‌رییه‌کان که قوربانییه‌کی زۆرمان له‌و پێناوه داوه، ناکرێت پشتگوێ و په‌راوێز بخرێین!! هه‌موو شتێک ده‌ستکاری و پێشێلکاری و سه‌رپێجی تێدا بکرێت، هه‌رگیز نابێت ئه‌و سه‌روه‌رییانه‌ی ڕابردوو که مێژووی تۆماریکردووه، پێشێلکاری تێدا بکرێت، چونکه شه‌قڵاوه و ده‌وروبه‌ری گه‌ر له ده‌ستپێکی خه‌بات سه‌رمه‌شق و هاوشانی ناوچه و ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان نه‌بن، ئه‌وه هیچ کاتێک پاشکۆ نه‌بوون،ئه‌گه‌ر له گێرانه‌وه‌ی روووداوه‌کانی ساڵانی 1983 و دوایی به‌رده‌وام بوون، ئه‌وه پێویسته سه‌رنجه‌که‌مان بایه‌خی پێبدرێت، له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ناڵی کوردسات ئه‌و درامایه په‌خش ده‌کات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به پێویستی ده‌زانین ڕه‌خنه‌و گله‌یی ئاراسته‌ی که‌ناڵی کوردساتی ڕه‌نگین بکه‌ین، له ساڵیادی که‌ناڵه‌که‌یاندا داهێنانێکی نوێ و جوانیان نیشاندا، که به چه‌پکێ گوڵه‌وه سه‌ردانی زۆربه‌ی مۆنهمێنتهکانی شه‌هیدانیان کرد له کوردستان، جگه له مۆنه‌مێنتی شه‌هیدانی شه‌قڵاوه، ئایا سه‌ردانی نه‌کردنی شاندی کوردسات بۆ سه‌ر گۆڕی شه‌هیده‌کانمان به چ مه‌به‌ستێکه‌وه بووه؟ ئه‌وانیش وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رانی درامای گه‌رده‌لوول سه‌روه‌ری و قوربانییه‌کانی ئێمه‌یان نادیده گرتووه یاخود په‌یامنێره‌که‌یان ئه‌رکه‌که‌یان به باشی ڕانه‌په‌ڕاندووه؟ به هیوای پێداچوونه‌وه به کاره‌کانیان و ده‌ستخۆشی و سوپاس و پێ‌زانین بۆ ستافی ماندوونه‌ناسی زنجیره درامای گه‌رده‌لوول و که‌ناڵی کوردساتی ڕه‌سه‌ن و ڕه‌نگین..
م. عه‌ونی خۆشناو
یه‌کێ له به‌شداربووه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی شه‌قڵاوه له ساڵانی 1982/ 1983
هۆڵه‌ندا / لاهای