مرۆڤی مه‌زن هیچ كات چاوه‌ڕوانی پاداشت و ده‌ست خۆشی له‌و سه‌رۆك و سه‌ركردانه ناكات كه به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤه‌كان و خاك و نیشتمان ناپاك بوون، چونكه مرۆڤی پاك و جوان هه‌میشه خزمه‌تكردن به‌مرۆڤایه‌تی و خاك و نیشتمانی به‌لاوه گرنگتره له‌پاداشتی ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ی هه‌تا دوا هه‌ناسه‌یان خزمه‌تی بێگانه ده‌كه‌ن.
هونه‌رمه‌ندی مه‌زن (جیهاد دڵپاك) كه به‌درێژایی ته‌مه‌ن خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردوه به دراما و شانۆ و فیلم، كێ هه‌یه له‌ئێمه ناوی (رۆسته‌می نه‌وت فرۆشی) نه‌بیست بێت كه هونه‌رمه‌ند له‌و سه‌رده‌مانه رۆلی بینیوه‌و به‌رامبه‌ر به‌دوژمنانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌لوێستێكی وا مه‌زنی هه‌بێ، له‌كاتێكدا دڵنیام ئه‌و كات ئه‌و به‌ناو سه‌ركرده‌و سه‌رۆكانه هه‌ر نه‌یانزانیوه كوردایه‌تی چیبووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بونته سه‌ركرده‌و سه‌رۆك و به‌رپرسی باڵا بۆ ئه‌وه‌ی نازی هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌ب و تورك و فارس-ه‌كان بگرن، كه به‌درێژایی مێژوو دوژمنی سه‌ر سه‌ختی كورد بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و نابه‌رپرس و سه‌ركرده گه‌نده‌ڵانه نه‌بن ئه‌وانه هیچ كات كوردیان به مرۆڤیش دانه‌ناوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ بازرگانی و خواردنی قوتی خه‌ڵك هه‌ر رۆژه‌ی به‌ناو هونه‌رمه‌ندێك دێنن و پێشوازی لێده‌كه‌ن و خۆیان هێنده سوك نیشان ده‌ده‌ن كه مرۆڤ حه‌ز ده‌كات لهكوردبوون دایانمالێت و ئه‌و جۆره مرۆڤانه له‌كورد بوون بسڕێته‌وه..
ئه‌و سه‌رۆك و سه‌ركردانه‌ی ئێستا پێشوازی له‌هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن و به‌كۆمه‌ڵێك دیاری و رێز لێنان و ئه‌وه‌نده خۆیان له‌به‌رده‌م هونه‌رمه‌نده‌كان سوك ده‌كه‌ن، كه‌چی هونه‌رمه‌ندانی ئێمه ناتوانن بگه‌ن به‌بچوكترین به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ!، ئه‌وانه‌ی ئێستا حوكمی وڵات ده‌كه‌ن ئه‌و وڵاته‌ی به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی تێدا رژاوه، ئه‌مڕۆ ده‌بێنین به‌هۆی به‌رپرسانی نابه‌رپرسی هه‌رێم كه‌سانی وا تێیدا سودمه‌ند ده‌بن و پێ له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان داده‌نێن، كه هیچ كات نه‌یانویستوه ناوی كورد ببیستن و هه‌میشه دوژمنی كورد بوون، ده‌بێ ئێوه چه‌نده بێ ویژدان بن كه ده‌بێنن ئه‌و كه‌له هونه‌رمه‌نده‌ی له‌ساڵی هه‌شتاكان له‌زنجیره درامای (ژاڵه) رۆلی مامۆستا هێمن-ی هه‌بوو ئێستا له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌جه‌نگێ و ته‌ندروستی له‌و په‌ڕی خراپیه، كه‌چی ئێوه‌ش بێ شه‌رمانه پێشوازی له(راغب عه‌لامه)یه‌ك ده‌كه‌ن كه هه‌میشه دوژمنی كورد بوون، كوا چاره‌نوسی ئه‌و (18) كچه‌ی میسر و قوربانیه‌كانی تر؟!.
سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت و وه‌زیره نا وه‌زیره‌كان و به‌رپرسه باڵاكان چۆن شه‌رم له‌خۆتانه‌وه ناكه‌ن وه‌ك به‌چكه‌ی په‌ره‌سێلكه ده‌متان له‌به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی وا كردۆته‌وه‌و ده‌ڵێی به‌ژیانتان ئاوه‌دانیتان نه‌بینیوه، ئاخر ده‌زانی جێگای شه‌رمه‌زارییه به‌مشێوه ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌م هه‌موو پاسه‌وان و ئوتومبێله به‌دوایه‌وه ده‌كه‌ون، شه‌رمه‌زار تر له‌وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگ نییه چۆن خۆتان سوك ده‌كه‌ن، به‌ڵام خه‌می ئێمه ئه‌وه‌یه كه قوربانی ئێمه ده‌یده‌ین و شانازی بهكوردبونی خۆمان و خاكمان ده‌كه‌ین، كه‌چی ئێوه‌ش هێنده خۆتان بچوك كردۆته‌وه به‌رامبه‌ر به بێگانه خه‌ریكه شه‌رم لهكوردبونی خۆمان بكه‌ین.
ئه‌و كاته‌ی هونه‌رمه‌ندی مه‌زن مامۆستا (جیهاد دڵپاك) به‌دوژمنانی كوردی ده‌وت: ئه‌وه خاكی ئێمه‌یه‌و ده‌بێ مناڵه‌كان فێری خوێنده‌واری بكرێن و دژی زوڵم و سته‌م بوون، ئێوه له‌كام وڵات خۆتان له‌ترسی (سه‌ربازی) شاردبۆوه‌و نه‌تانده‌ویست كوردیش بن؟! هونه‌رمه‌ندێكی وا مه‌زن ئێستا له‌نه‌خۆشخانه بێنازی ببینرێت و ئێوه‌ش خه‌ریكی هونه‌رمه‌ندێكی عه‌ره‌ب بن؟ به‌ڵێ ئێوه كۆن و ئێستاش هه‌ر خۆتان به‌رامبه‌ر به بێگانه به كه‌م زانیوه هه‌تا خاوه‌نی كه‌سانی وه‌ك ئێوه‌ش بین ناگه‌ین به‌هیچ ئامانجێك، چونكه ده‌بوو ئێوه له‌خزمه‌تی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌تان بن نه‌وه‌ك وه‌ك خزمه‌تكارێك بۆ ناهونهرمهندهكانی بێگانه بوه‌ستن.
له‌مه‌ودوا ده‌بێت به‌و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌و به‌رپرسانه بڵێین بوه‌ستن ئه‌م كوردستان به‌ته‌نها خاكی ئێوه نییه، نابێ به‌مشێوه خوێنی شه‌هیدو قوربانیه‌كانمان سوك بكرێ و ئێوه به‌هه‌وه‌سی خۆتان خاكمان ئاوه‌ڵا بكه‌ن بۆ بێگانه‌و نازو فیزمان به‌سه‌ر بكه‌ن، له‌كاتێكدا ده‌یان هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه كه ته‌واوی ته‌مه‌نیان به‌هونه‌ری كوردی و نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ده‌ست زوڵم و سته‌می عه‌ره‌ب و فارس و تورك رزگاری بێت، ئه‌مڕۆش هونه‌رمه‌ندێكی مه‌زنی وه‌ك (جیهاد دڵپاك) له‌نه‌خۆشخانه كه‌وتوه‌و كه‌س ناچێت به‌لایه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری رۆشنبیری و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌سه‌ر مێز كۆببونه‌وه له‌گه‌ڵ راغب عه‌لامه، پارێزگاری هه‌ولێریش وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگوینی له‌داری بێبه‌ر دۆزیبێته‌وه ئاماده ئاهه‌نگه‌كانیش ده‌بێت، له‌كاتێكدا هه‌مووی له‌سه‌ر قوتی ئه‌م خه‌ڵكه‌یه، گه‌ر ئێستاش مێژوو ئه‌م رۆژه رهشانهتان نه‌نوسێته‌وه، ئه‌وا له‌داهاتوو دهینوسێتهوهو مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات، سه‌رۆك و سه‌ركرده‌و نابه‌رپرسه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌م.
من له‌به‌رامبه‌ر مه‌زنی هونه‌رمه‌ندی مه‌زن “جیهاد دڵپاك” ته‌نها وه‌ك وه‌فایه‌ك ئه‌و چه‌ند دێره‌ی پێشكه‌ش ده‌كه‌م:
ژیانی تۆ..
هه‌ر بۆ ئازادی
خاك و نه‌ته‌وه بوو
به‌دڵێكی پاك
به‌خوێنێكی پاك
بهههناسهیهك پاك
به‌ئامانجێكی پاك
بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
ژیانت به‌خشی
دڵپاكهكهی كوردستان‌م
سه‌رده‌مانێ..
له‌سه‌نگه‌ری دوژمنان بووی
ناوی كورد بوون قه‌ده‌غه بوو
وه لێ ئه‌فسوس
هه‌ر ئه‌وانه‌ی دژی كورد بوون
ئه‌مڕۆ حوكمرانی ده‌كه‌ن
لێیانگه‌ڕێ دڵپاكهكهی كوردستان‌م
ئه‌وان بۆ سه‌روه‌ت و سامان
بێگانه‌ش بێت ده‌یپه‌رستن
بۆ گه‌رمی گیرفانه‌كان
خزمه‌تی كۆیله‌ش ده‌كه‌ن
لێیانگه‌ڕێ…
تۆ هه‌ر بۆنی خاكت لێ بێ
ئه‌وان هه‌ر بۆنی بێگانه
تۆ هه‌ر خوێنت نه‌ته‌وه بێ
ئه‌وانیش هه‌ر پوڵ و پاره
تۆ بۆنی گوڵت لێ بێ
ئه‌وانیش بۆنی خیانه‌ت
تۆ هه‌ر به‌میهره‌بانی بی
ئه‌وانیش هه‌ر خوێن رێژ بن
تۆ هه‌ر بۆ ئازادی تێبكۆشه
ئه‌وان هه‌ر دژی ئازادی
تۆ له‌خوێن و دڵی ئێمه بمێننه‌وه‌و
له‌سینه‌ی خاك بخه‌وه
ئه‌وانیش هه‌ر به‌كۆیله‌ی
بێگانه ده‌مێننه‌وه!.
که‌نه‌دا/ئه‌لبێرتا
ده‌ریا ره‌واندزی