ئاشتی گه‌رمیانی .. هه‌ولێر: چ پێوه‌رێك هه‌یه بۆ بوون به رۆژنامه‌نووس ؟ وه چ پێوه‌رێك هه‌یه که که‌سایه‌تی یه‌ك وه‌کو ڕۆژنامه‌نووس یان نووسه‌ر هه‌ژمار بکرێت ! یان وه‌ری بگریت ؟ ئایا زه‌مینه‌یه‌ك له‌کوردستاندا نه‌هاتۆته کایه‌وه که زۆر له ڕۆشنبیران بیر له‌و کاره بکه‌نه‌وه ! ئایا ئه‌وه حکومه‌ت و پارته کوردی یه‌کان نی یه به‌بێ سانسۆر داوای ده‌که‌ن بێژه‌رو نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس به پاره‌یه‌کی که‌م وه‌ربگرن و له‌و ده‌زگایه‌دا ببن به نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس ! ئایا ئه‌و بوون به‌و دیارده‌یه له‌وه‌وه نه‌هاتووه که بهریوبهرهکان به‌هۆی یه‌کتر ناسی یه‌وه ده‌ست خۆشی ده‌که‌ن و هانی ده‌ده‌ن که به‌رده‌وام بێت له‌وکاره که شاره‌زا نی یه ؟ ئایا له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌مه سه‌رکه‌وتوویی نی یه له‌و ده‌زگایانه‌وه ده‌سته‌یه‌ك له شاره‌زایی رۆژنامه‌نووس له‌دایك ده‌بن .
من پێم وایه که کاری رۆژنامه‌نووسی وه نووسه‌ری ئه‌رکێکی گرانه وه‌کارێکی ئاسان نی یه بۆ دروست بوون و کارکردن له‌و بواره‌دا ، هه‌م سوود به‌خشی هه‌یه وه زیان به‌خشیشی هه‌یه بۆ ڕۆشنبیریه‌تی کوردی یان که‌لتووری کوردی ، له‌کاتێکدا ئێمه په‌یمانگای ڕاگه‌یاندنمان هه‌یه وه بڕوانامه‌ی تایبه‌تی هه‌یه ، له‌وولاتی مندا بێگومان سیسته‌م و به‌رنامه‌یه‌ك نی یه که هه‌ر کارێك به بڕوانامه بچێت به‌ڕێگاوه وه‌کو هه‌موو جیهان ، چونکه به‌بێ بڕوانامه بێ شاره‌زایی مرۆڤه‌که ده‌خاته ڕوو ، به‌لام که بڕوانامه‌ی هه‌بوو بێگومان واته شاره‌زایی زانسی هه‌یه له‌بواری کاره پسپۆڕێ که‌ی وه تاڕاده‌یه‌ك شاره‌زایه له‌بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا .. هه‌ر سه‌ندیکای ڕۆژنامهنووسانیشه که نوێنه‌ره‌کانی له‌حزب ولایهنهکانن که‌س ناتوانێت ئه‌وه ڕه‌ت بکاته‌وه له هه‌موو لق و به‌شه‌کانیدا له‌ڕیگای ئه‌م حزبایه‌تی یه‌وه لایه‌ن گرو که‌سانی بێ پسپۆڕ وه ناشاره‌زا ده‌که‌نه ئه‌ندام و کۆیان بکه‌نه‌وه ، وه کاریگه‌رییه‌کی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر میدیای ئازا‌و که‌لتووری زمانی کوردی.
له‌لایه‌کی تره‌وه من پێم باشه که ده‌رفه‌تێك هه‌بێت بۆ ئه‌و نوسه‌رانه‌ی لێهاتوون وه قه‌ڵه‌می ئازاد‌و بیورییان هه‌یه وه مانای داهێنان ده‌زانن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ڕؤشنبیری کوردی ، به‌لام ده‌بێت فیلتهرو ههڵسهنگاندێکیان هه‌بێت له‌م بواره‌دا ، من له ساڵی 2009 له لقی که‌رکووك چاووم به براده‌رێك که‌وت شه‌شی سه‌ره‌تایی ته‌واو کردوه وهبهڵگهیی ڕۆژنامه‌نووسی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌بوو وه باسی به‌چاپ گه‌یاندنی په‌رتووکه‌کانی ده‌کرد له‌بواری شیعردا ، که‌سایه‌تی یه‌کی تر که من له‌ژیانی سیاسی‌دا بینیومه وه ئه‌ندام بوو له کۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌کانی کوردستان ساڵی 1991 دا که‌چی پله‌یه‌کی به‌رزی به‌ده‌ست هێناوه له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری ، هه‌ر ئه‌و مرۆڤه ئه‌وه‌نده‌ی پاڵ پشتی حزب ده‌کات باسی نووسین ناکات ! ئه‌وه‌نده‌ی ڕه‌خنه له لایه‌نه سیاسی یه‌کان ده‌گرێت ئه‌وه‌نده داهێنانی قه‌ڵه‌می ئازادی نی یه !
بۆیه له‌کوردستانی مندا بوون به ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر کارێکی ئاسانه و ده‌توانرێت قه‌لایه‌کی گه‌وره بنیات بنێت له‌سه‌ر بناغه‌ی واسیده‌و که‌سایه‌تی تر .. له‌م ڕۆژانه سه‌ردانی براده‌رێکم کرد که فۆرم وناوهڕوهکهکانی بۆ چاپ کردنی په‌رتووکێك له سه‌رچاوه‌کانه‌وه وه‌رگرتووه به‌لام کاك فلان بۆی ڕێك ده‌خات (( ئه‌ده‌بیا)) وه چاپه‌که‌شی کاك فلان ده‌یکات وه له‌چاپ دانی لهئهستووی کاك فلانهو خۆشی له گۆڕه‌پانه‌که‌دا ده‌ڵێت من خاوه‌نی ئه‌م په‌رتووکانه‌م؟ لای من ئه‌مانه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ئه‌م زه‌مانه سهردهمیهن که کوردستانی من شتی وای لێ ده‌که‌وێته‌وه وه مرۆڤه‌کان بۆ موجامه‌له‌ی یه‌کتری دڵێ ئه‌وی تر خۆش ده‌که‌ن. ئه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌ماشای که سایه‌تی یه سیاسی یه‌کانمان بکه‌یت له‌ناو په‌رله‌مانیشدا ناسنامه‌ی ڕۆژنامه‌نوسیان هه‌ڵگرتووه ، که‌چی ته‌مه‌نی نوسینیان هه‌ر ئه‌م سالانه‌ی دوایی یه ! من هیوادارم که سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان له دوای ده‌ست به‌کار بوونیان ئه‌و فیلهتهره زمانه‌وانی یه وه ڕێزمانی یه به‌رچاو بگرن وه حزبایه‌تی هۆیه‌ك نه‌بێت بۆ له‌ناو دانی ئه‌و کاری رۆژنامه‌گه‌ری یه یان ئه‌ده‌بی یه که هه‌موو جیهان مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌که‌ن.