كه‌دڵم گوندی حه‌ساره بۆ مناڵیت
تۆ به‌بای شه‌ماڵدا لاویت
سه‌ر هه‌ڵئه‌گرێ بۆعامودا.
كه ئه‌مه‌وێت له‌ناو پرچی دیاربه‌كردا بتگرم
ژووانێكم بۆ رێكده‌خه‌یت
له‌قاوه‌خانه‌ی قه‌سیده‌یه‌ك له سنه.
ئه‌وكاته‌ی كه‌من پێم وایه
تۆ كۆتری گمهخۆشی به‌رپه‌نجه‌ره‌ی
خوێندنگه‌یه‌كی رۆح سووكی سلێمانیت
ده‌تبینم له‌پاڵ فواره‌ی
نێو حه‌وشه‌ی ماڵ‌و له‌ته‌نیشت گۆڕه‌كه‌تدا
ته‌زبیحی ته‌نیایی كوردان ئه‌هۆنیه‌وه له قامشلیو
په‌یتاپه‌یتا
سڵاوی كوڕانوكچانی زانكۆی به‌غدات پێئه‌گا.
كه‌هاتم سپێدهیهكیان
چه‌پكێ گوڵم له‌پاركی ئازادییه‌وه بۆ هێنابووی
هه‌روه‌ها بۆنی كچانی چاوكه‌ژاڵ
بهژوورهكهتا گهڕامو
ده‌ستم لهقاپوكهوچكو جله خۆڵاوییه‌كانت دا
هێنده‌م بیردهكردی به‌رامبه‌ر جامێكی
ئاو خواردنه‌وه‌ت
ده‌ستم كرد به‌گریان.
سه‌د ساڵه هه‌لی بینینتم له‌ده‌ستچووه
زه‌مه‌نێكه به‌شه‌قامی خه‌یاڵێكی
سویدا دانهگهڕاویو
سرودێكت نه‌نووسیووه
ژووره‌كه‌ت هه‌نگاوێ دووره لهخۆتهوهو
تۆی نه‌دیووه !
سه‌دساڵه غه‌ریبیت ئهكهمو
سه‌د ساڵه
كهبیرئهكهمهوه پهستییهك دامئه‌گرێت
گومانێك هه‌ر وه‌كو ئاڵا ههڵمئهكات
وشه‌ی تۆ نهتیرۆریستهو
نهحهشیشه
بۆیه لهنیوهشهوێكدا
قه‌سیده‌ی خه‌مێكت هه‌رگیز
ئام دیوو نه‌كرا*
كه‌تۆ لێره‌بوویت من هێشتا
هه‌بوونم نه‌دیبوو
كه‌من له‌سه‌ر گۆڕهكهتبووم
هێنده مردبووی ژیانت
به‌ته‌واوی له‌بیرچووبوو.
كه‌چی ئه‌ڵێی
سه‌د ساڵه غه‌ریبیت ئهكهمو
سه‌دساڵه
بزربوویت.
-2003-
*پێچه‌وانه‌ی ئاودیووه به‌مانای هێنانه ناوه‌وه دێت.