تابلۆ حه‌سه‌ن: دیارده‌یه‌کی سه‌یر هه‌یه له کۆماڵگای ئێمه‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که باری ژن له لادێ و شاره پچوکه‌کان ئازادیه‌کی زیاتر ده‌بینێت تاوه‌کو له شاره گه‌وره‌کاندا، بۆ نمونه له‌و شوێنه پچوکانهدا ده‌بینین ژنان له زۆر کار و باریاندا تێکه‌ڵن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای پێاواندا وه له‌هه‌مان کاتیش‌دا مه‌سه‌له‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له شاره پچوکهکاندا جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نیه له‌گه‌ڵ لادیهکاندا، ئێمه ده‌بینین ئه‌م کوردستانه‌ی ئێمه هاوته‌ریب مه‌سه‌له‌ی حیجاب و میجاب به‌ستراوه به گه‌وره بونی شاره‌کان،
هه‌رچه‌نده شار گه‌وره‌تر بێت و بازار و دامه‌زراوه‌کانی فراوانتر بێت ئه‌وه‌نده ژنان تێیاندا شاراوه تر ده‌بن، شاری هه‌ولێر وه‌کو نمونه که تێدا ده‌بینین حیجاب به شێوه‌یه‌کی نا ئاسایی تێدا بڵاو بۆته‌وه، زۆر له خێزانه‌کانی ئه‌م شارانه وته‌یه‌کی باویان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن دووجار ژن بۆی هه‌یه له‌ماڵ ده‌رچێته ده‌ره‌وه ، یه‌که‌میان ئه‌و کاته‌ی که ده‌چێته ماڵه مێردی دوهمیانیش ئه‌و کاته‌ی له نێو تابوتێکدا به‌ره‌و گۆرستان ده‌روات، دیاره دهستساڕی پیشکه‌وتن وورده وورده ئه‌م باوه‌ره پوچهڵهش ده‌شێلیت.
دیاره کۆمه‌ڵگا ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی حیجاب گه‌یشتۆته فه‌لسه‌فه‌یه‌کی پوچه‌ڵ ئه‌ویش به‌ستراوه به مه‌سه‌له‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، زمان حاڵی کۆمه‌ڵگا له‌م ڕووه‌وه ده‌ڵێت ژن ده‌بێت هه‌میشه له ژیر قامچی سزادا بێت له کاتێکدا که حیجاب ده‌پۆشی ئه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ژن له نێو پۆشاکی خۆی به‌نده به‌رامبه‌ر به ئه‌مه له کاتێکدا که ژن تێکه‌ڵ به کۆمه‌ڵگای پیاوان ده‌بێت هه‌میشه خه‌نجه‌ری شۆردنی حه‌یای خێزان له پشتی خۆی ده‌بینێت.
له دێڕ زه‌مانه‌وه یان بڵێن له‌وه‌ته‌ی که کورد تێکه‌ڵ به کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کان بوه به حوکمی واقیعی سیاسی ناله‌بار حاڵی ژن هه‌ر وا بوه، به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه که وورده وورده ده‌رده‌که‌وێت له کوردستانی باشوردا دوای ئه‌وه‌ی باری ئیستیعماری ئیستیتانی له کۆڵی بۆته‌وه بۆیه ده‌بینین ئێستاکێ ته‌نانه‌ت له شاره گه‌وره‌کانیشدا ژنی کورد چه‌ندین هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاوی ناوه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به پێی ی حوکمی پێشکه‌وتن له کاتێکی گورج و گۆل له قه‌له‌م ده‌درێت، مه‌سه‌له‌ی دوجار ده‌رچونی ژن له ماڵه‌وه که‌وته ژیر خۆلی شارستانیه‌وه .
(ماویه‌تی )