نوسینی: محەمەد رەئوف
– كاتێك كۆماری سێدارەی روحانی رۆڵەیەكت لە سێدارە دەدات، ئەولا سنگ دەردەپەڕێنێت و بەرگریكارو مرۆڤ دۆستەو ئەملا بێدەنگ.
– كاتێك سوڵتان ئەردۆغان بە فڕۆكەكانی منداڵی كورد دەسوتێنێ و قەندیل ئاگر باران دەكات ئەملا سنگ دەردەپەڕێنت و بەرگری دەكات و ئەولا بێدەنگ.
– هیچ سەیر نیەو جێگەی پرسیار و تێڕامانیش نیە، مستەفا سەلیم رادەستی ئێران كرابێتەوە…!!؟؟
– هەروەك سەیر نیەو جێگەی تێرامانیش نیە، رۆڵەی كورد لە باشورەوە رادەستی توركیا كرابێتەوە…!!؟؟
– سەیر نیەو پرسیاریشی ناویت، ئەملا چاوساغی ئیتڵاعات بكات لەسەر رۆژهەڵاتیەكان لە باشور.
– سەیر نیەو گومانیشی ناوێت، ئەولا چاوساغی میت بكات لەسەر باكوریەكان لە باشور.
– كام كونجی باشوری كوردستان هەیە میتی تورك و ئیتڵاعاتی ئێران لە من و تۆ ئاشناتر نەبێت.
– موشەكی ئێرانمان نەبینی بەسەر ئاسمانی قەڵاچوالانەوە ئاراستەی بارەگاكانی دیموكرات كران لە كۆیە؟
– فڕۆكەی توركیامان نەبینی بە ئاسمانی سەری رەشەوە بارەگای پەكەكەی بۆردوومان كرد لە قەندیل؟
– فڕۆكەی توركیامان نەبینی لە پشتی دەباشانەوە سەركردەكانی پەكەكەی هاڕی..
– فڕۆكەی توركیامان نەبینی لە پشتی بارزانەوە هاوڵاتی كوردی سوتان..
– زۆر ئاسایییە ئێران داوای كێ بكات یەكێتی تەسلیمی بكات و توركیا داوای كێ بكات پارتی تەسلیمی بكات.
– بۆ كوردە رەشو روتەكە چی فەرقی هەیە ئاغای روحانی سەری بپەڕێنیت یان سوڵتان ئەردۆغان.
– ژمارەی ئیتڵاعات لە باشور لە ژمارەی ئەندامانی زۆرێك لە حزبەكان زیاترە
– ژمارەی بارەگاكانی توركیا لەباشور لە ژمارەی بارەگای زۆرێك لە حزبەكان زیاترە
– سنگ دەرمەپەڕێنن دەتان بینین… موشەكەكانی ئێران و فڕۆكەكانی توركیا بەردەوامن…
– ئەمڕۆ سەرەی ئەملایە سەر دابخات و ئەولا سنگ دەرپەڕێت…
– سبەی سەرەی ئەملایە سنگ دەرپەڕێنێت و ئەولا سەردابخات ….
دەتان بینین هەڵوێست و مرۆڤدۆستی و شەرمنی و سنگ دەرپەڕاندن و سەرداخستنتان هەموو دەبینین….