کورتە فیلمی سنوری شکاو لە دەرھێنانی ھونەرمەندی کورد کیوان کریمی ھاوکات بەشداری لە سێ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەکات
سنوری شکاو یەکێک لە فیلم ھەڵبژی َردراوەکانی چواردەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی دیکۆمێنتی تسالونیکا لە وڵاتی یۆنانە، ئەو فێستیڤاڵە یەکێک لە کۆنترین و بە ناوبانگترین فێستیڤاڵەکانی ئەو وڵاتەیە کە ئەمساڵ پەنجاو دوھەمین خولی ئاسایی خۆی و چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی دیکۆمێنتاری بەرێوە دەبات.
کەیوان کەریمی دەرھێنەری فیلمەکە سەبارت بە فیلمەکەی دەڵێت” مرۆڤەکان کاراکتەری سەرەکی سنور و قاچاخن و ئەو کارەی ئەوان دەیکەن لە پێناویدا نان و رەنج بە دەست دێنن، ونبوو لە ناو شاخەکاندا، لە دێھاتەکان و ریگاکانی سنور، ئەوان ھیچیان نەوت تەنھا کاری خۆیان دەکرد منیش ھیچم نەوت”.
ھاوکات لەگەڵ کێبەرکێی لە ولاتی یۆنان ئەو فیلمە بەشداری دەکات لە پێنجەمین فیچستیڤاڵی Northern wave لە وڵاتی ئایسلاند ، ئەو فێستیڤاڵە رۆژانی ٢ تا ٤ مانگی مارس لەو وڵاتە بەرێوە دەچێت کە تایبەتە بە فیلمی کورت و موزیکال ویدیو لە چەندین بەشی جیاوازدا.
ھاوڕێ کەریمی بەرێوەبەری راگەیاندنی فیلمی سنوری شکاو رایگەیاند کە ئەو فیلمە تەنیا فیلمێکی کوردیە کە بەشداری لە شانۆدەھەمین فێستیڤالی سوفیا لە وڵاتی بولغاریا دەکات، فێستیڤاڵی سوفیا بە یەکێک لە گرنگترین روداوەکانی ولاتی بولغاریا دادنرێت کە ساڵانە لە مانگی مارس بەرێوە دەچێت.
کیوان کەریمی لە دایک بووی شاری بانە لە روژھەلاتی کوردستانە و راگەیاندنی خوێندووە لە زانکۆی تاران و کورتە فیلمەکانی لە فێستیڤاڵە نێونەتەوەییەکان چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، ناوبراو وێنەگر و لێکۆڵەری بواری کۆمەڵایەتیە و ماوەی دووساڵ وەک یاریدەدەری مامۆستا لە زانکۆی تاران وانەی وتۆتەوە.
فیلم مرز شکستە ھمزمان با این حچورش در پنجمین جشنوارە Northern wave در کشور ایسلند حچور دارد. این جشنوارە کە در ٢ تا ٤ ماە مارس در ایسلند برگزار میشود کە فیلم کوتاە و موزیک ویدو ھا را در چند بخش بە رقابت میگزارد.
مدیر روابگ عمومی این فیلم اچھار داشت کە فیلم مرزھای شکستە تنھا فیلم ایرانی است کە در یکی از بزرگترین جشنوارە ھای کشور بلغارستان ؛ شانزدھمین جشنوارە ێوفیە حچور دارد.
جشنوارە ێوفیە کە یکی از مھمترین رویدادھای سینمایی کشور بلغارستان بە حساب می اید و امسال از ٩ تا ١٦ مارس فیلمھای از کشورھای مختلف جھان بە رقابت می پردازند.
روابگ عمومی فیلم مرزھای شکستە