ئه‌ڤین ئیبراهیم فه‌تاح : پیاوێكی (شاره‌زا) موغازه‌له‌ی یه‌كێك له‌و كچانه‌ی ده‌كرد كه‌به‌ناو موحه‌جه‌به‌ن و پانتۆڵ و تیشێرتێكی فره ته‌سك ده‌پۆشن و له‌گه‌ڵ هه‌ر جووڵانهوهیهكدا بهزهكانی پشت و سكیان ده‌رده‌په‌ڕن كه‌چی له‌چكه‌كانیان شل نابنه‌وه. كچه‌كه به‌نازه‌وه گوتی: بۆچی ئێوه‌ی پیاو ته‌نیا جه‌سته‌مان ده‌بینن و ئاگاتان لهعهقڵمان نیه؟
پیاوه‌كه‌ش زۆر زیركانه وه‌ڵامی دایه‌وه: به‌قوربان، ئێمه‌ی پیاو هه‌میشه ئاماده‌ین، ئێوه چیمان نیشانده‌ن، هه‌ر ئه‌وه ده‌بینین! ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌ندێك له‌كچانی كورد به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن، به‌ناوی هونه‌رو راگه‌یاندن و ئازادیه‌وه لاساییه‌كی پووچی عه‌ره‌ب و رۆژئاوا ده‌كه‌ن و خۆیان رووت ده‌كه‌نه‌وه. به‌مه‌ش ناوه‌ستن، به‌ڵكو خۆیان پێ موبدیعهو ئه‌وانه‌ی بهتاڵبوونیان ده‌بینن لایان جاهیل و دواكه‌وتوون! كاتێك كه(جینیڤه‌ر لۆپیس) بیمه(زه‌مان)ی له‌سه‌ر سمتی خۆی دانا، هه‌ڵبه‌ت له‌كارو هونه‌ریدا عه‌قڵیشی وه‌ك سمتی پڕه. ئه‌م خانمه به‌ملیۆنه‌ها سیدی فرۆشتووه، له‌موزیك و سه‌ماو گۆرانیه‌وه گه‌یشته ناو سینه‌ماو زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، له‌وێشه‌وه ده‌ستی به‌كاری دیزانی جل و به‌رگ كردووه‌و، سه‌ركه‌وتوانه به‌رده‌وام كار ده‌كات. واتا، رووتبوونهوهشی عه‌قڵی له‌پشته!
دوای ئه‌وه‌ی وێنه رووته‌كانی كلیپه نوێكه‌ی دانه‌یه‌ك له‌و خانمانه بڵاو بوونه‌وه، رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان حه‌شر ده‌كه‌ن بهدیمانهی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خانمه رووته‌كه، مه‌لایه‌كیش له‌مزگه‌وتێك له‌هه‌ولێر دووعای لێ ده‌كات: خودا له‌ناوی به‌رێت! خانمی ناوبراویش هه‌میشه له‌سه‌ر خه‌تی راگه‌یاندنه‌و وه‌ڵامی هه‌موان ده‌داته‌وه‌و له‌نێوان وه‌ڵامه‌كانیدا سنووری داماوی مه‌عریفه‌ی خۆیمان بۆ نمایش ده‌كات،
– (خۆ رووتكردنهوه فه‌لسه‌فه‌ی بییننی له‌شه به‌سروشتی خۆی). باشه، ئه‌وه له‌شی بهرێزیانمان به‌رووتی و سرووشتی بینی، چیدیكه‌ی هه‌یه نیشانمان بدات؟
– (من یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی كوردم به‌جورئه‌ته‌وه خۆم رووتكردوه‌ته‌وه و ئه‌مه ئیبداعه حه‌ق وایه مایه‌ی به‌رز نرخاندن بێت نه‌ك شكاندنه‌وه).
– (وێنه‌ی رووت لهدهبلیو سی زۆر گرنگه، چونكه چوونه سه‌رئاو پاكبوونه‌وه‌ی مرۆڤه)! كێ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ی زانیوه؟
– (ئه‌گه‌ر كه‌ناڵه كوردیه‌كان كلیپهكهمیان بڵاو نه‌كرده‌وه ئه‌وا له‌ئینته‌ر نێت بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه و سه‌ركه‌وتووش ده‌بێت…. بۆچی نا؟ ئه‌مه كوردستانه‌و پیاوان وێنه‌ی ژنی داپۆشراویان به خۆڕایی ده‌ستناكه‌وێت چجای رووتێك؟
– له‌و وڵاته‌ی منی تیادا ده‌ژیم، ئه‌و مه‌لایه به‌تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت….تاد.
مایه‌ی سه‌رنجه، كهخانمهكه به‌ناوو گۆرانبێژه، هیچ مانشێتێكی پەیوەست به‌ده‌نگی نابینرێت! ئه‌گه‌ر ئه‌و خانمانه زۆر حه‌زیان بهرووتبوونهوهیهو فه‌لسه‌فه‌ی تیادا ده‌بینن، قه‌یدی چیه خۆ له‌وڵاتی پێشكه‌وتوودا ده‌ژین وه‌ك وڵاتی ئێمه نیه، بۆچی له‌كورتیدا نایبڕنهوهو پۆڕنۆ تۆمار ناكه‌ن، ده‌ست له‌یه‌خه‌ی مۆزیک و هونه‌ری كوردی به‌ر ناده‌ن؟
یان راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌وان بایی ئه‌وه به‌هره‌مه‌ند نین له‌كایه رۆژئاواییه‌كاندا شوێنی خۆیان بكه‌نه‌وه‌و بهرووتبوونهوه ده‌بن به‌پاڵه‌وانی راگه‌یاندنی كوردی! هونه‌رمه‌ند هونه‌ر نمایش ده‌كات ئیدی ئه‌گه‌ر ده‌نگ بێت یاخود ره‌نگ یان هه‌ر هونه‌رێك كه عه‌قڵ و فكر‌و مه‌عریفه‌ی له‌دواوه‌یه. بۆ نموونه، كه(شاكیرا) به‌نیمچه رووتی گۆرانی مۆندیالی چڕی بۆ ئه‌فریقا، گۆرانیه‌كه‌ی به‌خۆڕایی بڵاو نهكردهوهوه، به‌ڵكو ملیۆنه‌ها كۆپی لێی فرۆشت چونكه ئیبداعی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لتوورو هونه‌ری چه‌ندین نه‌ته‌وه‌و، پێشكه‌ش به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی په‌راوێزكراو بوو.
ئه‌گه‌ر خانمه سمت پڕ‌و خڕ‌و رووته‌كانی خۆمان عه‌قڵیان به‌تاڵ نه‌بوایا، له‌پاڵ سنگ و سمتیان تۆزێك مه‌عریفه‌یان ده‌نواند، هونه‌رو كارێكی ره‌سه‌نیان نیشان ده‌داین نه‌ك لاساییه‌كی پڕوپوچ و به‌تاڵی بێ په‌یام!
Saturday, December 18, 2010