براپۆرتی: هاوکار نامۆ : به‌ئامانجی گرنگیدان به‌ئه‌زمونی هونهریو كه‌لتوری‌و ڕۆشنبیری شاری سلێمانی، كۆمه‌ڵێك ڕۆشن بیرانی ئه‌و شاره له ڕێگه‌ی لیستی كوردستانیهوهو پڕۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌ش به په‌ڕله‌مانی كوردستان دهكاتو له‌وه‌رزی داهاتودا گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت، له‌پرۆژه یاساكه‌دا هاتوه جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڕه‌سمی ناساندنی شاری سلێمانیوهك پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان.
پرۆژه یاسایه‌ك بۆ به‌پایته‌ختكردنی رۆشنبیری سلێمانی
سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه یاسایه‌ی كه‌ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كراوه بۆ به‌پایته‌خت ناساندنی شاری سلێمانی، سۆزانی خاڵه شه‌هاب سه‌رۆكی لیستی كوردستانی له‌م باره‌یه‌وه به‌گۆڤاری ده‌نگی راگه‌یاند: پێویسته حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه لێكۆڵینه‌وه بكات‌و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه بڕوانێته شار‌و شارۆچكهكانیو له چوارچێوه‌ی یاسای دامه‌زراوه‌یان بۆ بدۆزێته‌وه, به‌هۆی ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیه هونهریو كلتوری‌و ڕۆشنبیری شاری سلێمانی ههیهتیوا ده‌خوازێت كه به پایته‌ختی ڕۆشنبیری بناسرێت له پڕۆژه‌ی یاساكه‌دا ته‌نها مه‌به‌ستمان ناو شاری سلێمانیه، نه‌ك هه‌مو پارێزگاكانی شاری سلێمانی, ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه له‌تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌كانی تر كه‌م بكه‌ینه‌وه.
ده‌رباره‌ی پرۆژه یاسایه‌كه‌و كاردانه‌وه‌ی لیسته‌كان، سۆزان شههابوتی: هه‌ر ئه‌ندامێك ده‌نگ نه‌دات به‌و پڕۆژه‌یه, پێموایه سبه‌ی له‌به‌رده‌م مێژو هاوڵاتیاندا ده‌بێت پاساوێكی باوه‌ڕپێكراوی هه‌بێت, پێموایه كه‌سیش ناتوانێ نكۆڵی له‌مێژوی ڕۆشنبیری‌و فیداكاری كلتوری‌و قورسای سلێمانی بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی هه‌مان پرۆژه‌وه وتی: ئه‌وه ته‌نها مافێكی سه‌ره‌تای ئه‌و شاره خۆیه‌تی, هه‌روه‌ها باسی له گرنگی مێژوی شاری سلێمانی كرد، كه هه‌موی پێكهاته‌ی ئه‌وشاره بون, ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت سلێمانی له هه‌مو ڕوه‌كانه‌وه له پێش هه‌مو شاره‌كانی تری كوردستانه به‌تایبه‌تی له‌بواری ڕۆشنبیری .
سلێمانی هۆلیودی كوردستانه
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی شاعیر ده‌رباره‌ی به‌پایته‌ختكردنی شاری سلێمانیوتی: هه‌مو داهێنانه‌كان له شاری سلێمانی كراوه، ئه‌ی نمونه‌ی جوانی سروشتی گۆرانی نه‌مری، سلێمانی هۆڵیودی كوردستانه زۆرینه‌ی ئه‌كته‌رو هونه‌رمه‌ندی تیا گه‌وره بووه، ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت سلێمانی خۆی فه‌رز كردووه به دهستیوهیچ كه‌س نیه‌و، پێشموانیه حه‌قی هیچ شارێكی تر بخوات.
لهلایهلان خۆشیه‌وه هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا نوسهروتی: مێژوی شاری سلێمانی به‌ده‌ر له ناوچه‌گه‌ری نیشانیداوه كه سلێمانی هه‌میشه سه‌رمه‌شقی هه‌مو بواره‌كانی كایه‌ی كوردستان بووه، جا له بواری شیعر‌و چیرۆك‌و فكری سیاسی‌و شێوهكاریو هونه‌ره‌كانی تر, من هیوادارم ئه‌و نازناوهوهكو خه‌ڵاتێكی ره‌مزی نه‌بێت پهڕلهما بیبه‌خشێت به‌م شاره, به‌ڵكو ده‌بێت له هه‌مو ڕووه‌كانه‌وه گرنگی پێ بدرێت, ده‌بێت شاری هه‌مو كایه‌كانی ڕۆشنبیری بێت‌و پێداویستییه‌كانی تێدا بێت.
هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ده‌بێت له‌م شاره‌دا كۆمه‌ڵێك ده‌زگای گه‌وره هه‌بێت بایه‌خ به‌و كتێبانه بدات كه مێژو كلتوری ئێمه ئه‌رشیف دهكاتو بیر‌و تێڕوانینه پێشكه‌وتو خوازانه‌ی كورد به‌جیهان بناسێنێت به‌زمانه جیاوازه‌كان , هه‌روه‌ها هۆڵی كۆر‌و گهلهریو هۆڵی سینه‌ماو كۆنسێرتی مۆسیقا‌و شانۆ.
ئه‌و نوسه‌ره ئهوهشیوت: بیرۆكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپام لاجوانه كه‌هه‌ر ساڵهووڵاتێكی ئه‌وروپا ده‌بێته پایته‌ختی ڕۆشنبیری ئه‌وروپا، به‌ڵام له‌كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌ت زۆرینه‌ی ڤیستیڤاڵه جیهانیو ناوخۆییه‌كان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كران, ئه‌مه بۆمن خه‌له‌لی ئهوكابینهیهبو، هه‌روه‌ها گرنگی زیاتر ده‌درا به‌هه‌ولێر له‌ڕوی ڕۆشنبیریه‌وه، له‌زه‌مانی كابینه‌ی پێنجه‌م ههولێروهكو پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌ركه‌وت, به‌ڵام له‌بواری چالاكیه‌كاندا نه‌ك له‌بواری فیكری‌و ڕۆشنبیری‌و مه‌عریفی.
ئه‌و ناوه نهخێرهو نهسهدهقه بكرێت به‌م شاره
ده‌رباره‌ی به‌پایته‌ختی رۆشنبیری ناساندنی شاری سلێمانی، شاری شاعیری گه‌وره‌ی كورد، شێركۆبێكه‌س به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ل ئهوپڕۆژهیهدانی یه, پێیوایه بواری ڕۆشنبیری له‌هیچ شوێنێك به جێگیری نامێنێته‌وه له‌هه‌مو دنیا، نابێت‌و نه‌بووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه بیكهس پێیوایه، نكۆڵی له شاری سلێمانی ناكریت, كه‌له‌كۆنه‌وه ڕه‌گی ڕوناكبیری داكوتیوه, هه‌ر له سه‌رده‌می بابانیه‌كان، شاری نالی‌و سالم‌و كوردی بووه‌و, شاری بزوتنه‌وه‌ی سیاسی بووه‌و پایته‌ختی سیاسی‌و پایته‌ختی ڕۆشنبیری بووه, هه‌ولێر قهدوانهبووه، به‌ڵام ئێستا هه‌ولێر پایته‌ختی سیاسیه‌و لایه‌نی سیاسیش ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر بوارهكانوهك ڕۆشنبیری‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گهشهكردنو هونه‌ردا.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ دیاری قه‌ره‌داخی له باره‌ی پرۆژه‌ی به‌پایته‌ختی رۆشنبیری ناساندنی سلێمانیوتی: پیرۆزبایی له‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌م، گه‌رچی له‌و بڕوایه‌دام فه‌رمی بون‌و نه‌بونی یاسایه‌ك بۆ ئه‌مه، هیچ له گرنگیی‌و بایه‌خی رۆشنبیریی‌و زیندویی ئه‌م شاره كه‌م ناكات، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه‌یه له فه‌رمی بوندا جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و مێژووه پڕ كه‌لتوریی‌و گه‌رمی هونه‌رو پرشنگی ناودارانه كه چه‌شنی كانیله‌یه‌كی سازگاره‌و هه‌ر ڕۆژه‌و له جێگایه‌كه‌وه ههڵدهقوڵێتو مانایوشكبون نازانێت.
قه‌ره‌داغی ئهوهشیوت: ئه‌و ناوه نهبهخێرو نهبهسهدهقه نادرێ به‌م شاره، به‌ڵكو شاره‌كه به هه‌مو ڕه‌مزو سیمبول‌و ئایكۆنه هونهرییو ڕۆشنبیرییه‌كانی ئه‌م ناوه‌ی بۆ خۆی چڕیوه، پێویسته دامه‌زراوه رۆشنبیریی‌و هونه‌رییه‌كانمان، ماڵ‌و موئهسهساته هونه‌رییه‌كانی ئه‌م شاره زیاتر بكرێ، ژماره‌ی هۆڵو گهلهریو كافێ رۆشنبیرییه‌كان‌و سینه‌ماو ده‌زگاكانی پهخشو چاپ‌و چامه‌نی زیاتر بكرێ‌و له بره‌ودا بێت، خۆزگه ئه‌وه‌نده‌ی هۆتیلو مۆڵ‌و پارك دروستده‌كران، به نیوه‌ی ئه‌وه‌ش، بتوانرایه گهلهریو هۆڵه‌كان دروست بكرانایه.
ئه‌وه‌ی كه‌وای كردووه سلێمانیوهك پایته‌ختی رۆشنبیری بناسرێت له‌ناو خه‌ڵكدا ئه‌م شاره شارێكی سه‌ركه‌ش بووه، هه‌میشه له‌پێشه‌وه‌ی گۆران‌و نوێخوازی بووه، به‌راده‌یه‌ك زۆربه‌ی ره‌وته نوێیه‌كان له‌م شاره‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌مانه‌ش هه‌مو هۆكارێكن بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م شاره به‌رزتر ببێته‌وه.
رۆشنبیرانی هه‌ولێر ده‌رباره‌ی سلێمانی چی ده‌ڵێن؟
ده‌رباره‌ی به‌پایته‌ختی رۆشنبیری ناساندنی شاری سلێمانی‌و دیدی رۆشنبیرانی هه‌ولێر، یوسف عه‌بدوڵای شاعیروتی: به‌ڕاستی شاری سلێمانی شاری رۆشنبیرانه، شاری شاعیرانه، شاری هونه‌رمه‌ندانه، من پڕ به‌دڵ شانازی به‌وشاره ده‌كه‌م، چونكه هونه‌رمه‌ندی زۆر به‌توانای هه‌یه‌و پایته‌ختی رۆشنبیرانه.
یوسف عه‌بدوڵای شاعیر ئهوهشیوت: پێشنیاری من ئه‌وه‌یه بنكه‌ی هونه‌ری زۆری لێبكریتهوهو زیاترخزمهتی هونه‌رمه‌ندانی تیدا بكرێ، چونكه شاری سلیمانی سمبولی كوردستانه له‌هونه‌ر، بۆ ئه‌مجاره له‌و پرژه‌یه حه‌قوایه حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان زیاتر په‌ره به‌هونه‌رمه‌ندان بدات چونكه هێشتا هونه‌رمه‌ندی لیهاتومان ماوه له‌ژیان بوخزمهت كردنی ئه‌م خاكه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه مامۆستا لالۆ ڕه‌نجده‌ر له‌شاری ههولێروتی: تاعیشق مابی هونه‌ریش هه‌ر په‌ره دهسینێ، شاری سلێمانی شاری پایته‌ختی هونه‌ره له‌هه‌مو بوارێكدا سمبولی كوردستانه، هه‌رچه‌نده له‌شاره‌كانی كوردستاندا هونه‌رمه‌نی لێهاتومان زۆره، به‌س شاری سلیمانی شارێكی به‌ناوبانگه لههونهرو له‌شاعیری گه‌وره.
بادینان‌و پرۆژه‌ی به‌پایته‌خت رۆشنبیری ناساندنی شاری سلێمانی
ده‌رباره‌ی پرۆژه‌كه‌و تێروانینی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری بادینان، سه‌میر زاخۆیی یه‌كێك له موزیسیهنهكانی دهڤهرهكهوتی: سلێمانی هه‌ر له‌كۆنه‌وه شاری رۆشنبیرییه‌و خۆم‌و هه‌موو هاورێكانم پێمان وایه كه مێژویه‌كی ڕۆشنبیری‌و هونه‌ری زۆر درێژی هه‌یه‌و ئه‌دیبی زۆر گه‌وره‌ی تێدا بووه، توانیویانه زۆر پهرتوكو نوسینی به‌سود بڵاو بكه‌نه‌وه‌و توانیویانه له‌ڕێی كوردایه‌تیه‌وه ڕۆڵێكی زۆر گه‌وره بینن، وه‌ك زۆربه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كانی تر كه ناتوانم ناوی ئه‌وانه بهێنم،
سه‌میر زاخۆی میوزیك ژه‌ن ئه‌وه‌شی وت: به‌گرنگی ده‌زانم ئه‌و ناوه بۆ ئه‌م شاره جوانه بۆ ئێمه‌ش وه‌ك بادینانیش زۆر باشه‌و شانازی پێوه ده‌كه‌ین كه شارێكی كوردستان ناوبانگی به‌م شێوه‌یه هه‌بێت، به‌ڵام به‌ڕایی من ئه‌گه‌ر ببیت پایته‌ختی رۆشنبیری‌و هونه‌ری زۆر باشتر ده‌بێت، چونكه له‌و شاره هونه‌رێكی زۆر باشی لێپه‌یدابووه، بۆیه سلێمانی شایانی ئه‌و ناوهیهو هه‌موو كات من پاڵپشتی ده‌كه‌م‌و ئه‌گه‌ر به فه‌رمی بێت زۆر باشتره‌و پیرۆزه له سلێمانی.
هه‌روه‌ها نوسه‌رو روژنامه‌نوس، عه‌بدولره‌حمان بامه‌ڕنی له ناوچه‌ی بادینان ده‌رباره‌ی پرۆژه‌كه، وتی: خۆم وه‌ك نوسه‌رێك ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌م، ده‌بێت منیش بۆ ناوێك بگه‌ڕێم كه دهوكیش بكاته پایته‌ختی شتێك، چونكه ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا سێ پارێزگامان هه‌یه، كه هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌و سلێمانیش پایته‌ختی رۆشنبیرییه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ر بگرێت، هه‌بوونی پایته‌ختێكی رۆشنبیری زۆر به گرنگی ده‌زانم به تایبه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
عه‌بدولره‌حمان ئه‌وه‌شی وت: سلێمانی له‌زۆربه‌ی بواره‌كان له‌پێش هه‌مو شارهكانهوهیهو ئه‌و ناوه‌ش شایه‌نی خۆیه‌تی، كه پێی بدرێ، من وه‌كو خۆم زۆر زۆر پشتگیری له‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌م.
له‌لایه‌كی تره‌وه مێژوو نوسی به‌ناوبانگ سه‌عید حاجی سه‌دیق-ی ناوچه‌ی بادینان له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت وتی: گه‌شه پێدانی رۆشنبیری له باشوری كوردستان، له شاری سلێمانی سه‌ریهه‌ڵداوه‌و گه‌شه كردووه، به‌تایبه‌ت له ڕوی وێژهییو رۆشنبیری، زورتر له سه‌ره‌تایی چه‌رخی بیسته‌م له هۆندراوهو ئه‌ده‌بیاتی ره‌سه‌ن بینیوه، ئه‌توانین بڵێم بهرێژهكی زۆر زانا‌و پسپور له‌م بواره‌دا له سلێمانی هه‌بووه‌و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م رۆشنبیرانه كه‌له سلێمانی سه‌ریان هه‌ڵداوه زۆرن، وه‌ك مه‌حوی شێخ ره‌زای تالهبانیو ئه‌حمه‌د موختار جاف، ئه‌مه هه‌موو رۆشنبیر‌و ناوداری كوردن كه زۆر گرنگیان بهڕوشنبیری ده‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت به چاوێكی زور گه‌شه‌وه تهماشهیی شاری سلێمانی بكه‌ین، چونكه هه‌ر له كۆنه‌وه شاری روشنبیرو نوسه‌رو كه‌سانی وه‌ها بوون‌و ئه‌مرۆ ئه‌م ناوه بۆ ئه‌م شاره زۆر گونجاوه‌و وای ده‌بینم ده‌بێته چرایه‌كی گه‌ش یان مناره‌یه‌ك بۆ هه‌موو كوردستان، من خۆموهكو مێژوو نوسێكی كورد له ده‌ڤه‌ری بادینان زور زور په‌سه‌ندی ده‌كه‌م ئه‌م ناوه بۆ ئه‌م شارهجوانه، هیوادارم به‌فه‌رمی به‌پایته‌ختی رۆشنبیری بناسرێت.
ده‌رباره‌ی هه‌مان پرۆژه ڕه‌نج سه‌نگاوی بێژه‌ری وتی: ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه باش‌و گرنگه پێشنیاركراوه‌كان، چونكه نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه به‌ڵكو له ئاینده‌دا ڕۆڵی گرنگی ده‌بێ له‌بوژانه‌وه‌ی ئهدهبو هونه‌رو كولتوری كورد له سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره‌ش، به‌راستی ئێستا سلێمانی پریستیجی ئه‌وه‌ی هه‌یه بكرێت به پایته‌ختی رۆشنبیری، چونكه له دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌مرۆ سرشتو پێكهاته‌یه‌كی سه‌یری هه‌بووه سلێمانی، بۆ نمونه ده‌یان نوسه‌ری ئه‌وتۆی تیا هه‌ڵكه‌وتوه كه‌ته‌نانه‌ت له ئه‌مڕۆشدا ته‌جاوه‌ز نه‌كراون، ئه‌م شاره نه‌بوایه كورد بێ نهورۆزو بێ سرودو بێ موزیك‌و بێ چیرۆك‌و بێ گۆڤار‌و زۆر شتی تریشی نه‌ئه‌بو، سلێمانی هه‌ر هی خه‌ڵكی سلێمانی نیه هی كوردستانی گه‌وره‌یه، سلێمانی له بزاڤی ره‌خنه‌ی كوردی ده‌ربكه چ ره‌خنه‌ی سیاسی چ ئه‌ده‌بی مێژوی ره‌خنه‌ی ئێمه به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه، هه‌تا دروست بونی مۆدێلێكی جیاوازتر له كاری حیزبایه‌تی هه‌ر له‌م شاره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت، هه‌ڵبه‌ته هه‌مو ئه‌مانه به پێوانه‌ی كوردستان نه‌ك به پێوانه‌ی شاره دیبَرینو عهریقو گه‌شاوه‌كانی دونیا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م نیه‌ته بۆ به پایته‌خت كردنی سلێمانی له‌م تێگهیشتنو لۆجیكه‌وه بێ كه بۆم باسكردیتو ته‌نیا موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسی نه‌بێ ئه‌وه موسته‌حیل نیه به پێوه‌ره ستاندارده‌كانی دونیاش سلێمانیش له هه‌ندێ بواردا گه‌شه‌ی گه‌وره بكات.
ره‌نج سه‌نگاوی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد پێش هه‌ر شتێ پێویسته ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی كه پایته‌ختێكی رۆشنبیری ئه‌بێ هه‌یبێ تیای دروست بكرێت، ئه‌وكاته گه‌شبینتر ئه‌بین به‌م هه‌وڵه‌ی یه‌كێتی، چونكه له‌مه به‌دوا هه‌ركه‌س هه‌مو كوردستانوهك یه‌ك یه‌كه نهبینێتو خه‌ریكی زه‌قكردنه‌وه‌ی ناكۆكی بێت ئه‌وه ئه‌بێ گومان له عه‌قڵی بكه‌یت، من خۆم هه‌ر به‌ردێك له‌سه‌ر به‌ردێك له هه‌ولێر دادهنرێتوا هه‌ست ئه‌كه‌م ماڵه‌كه‌ی خۆم بینا ئه‌كه‌ن له دهۆك به هه‌مان شێوه له سلێمانی‌و كه‌ركوكیش به هه‌مان جۆر، ئیتر با به‌س بێ شارچێتیو گهرهكچێتی، ئه‌وه به‌عس بو له به‌ینی شاره‌كاندا دوژمنایهتیو نوكته‌و نوكته‌بازی هان ئه‌دا له نێوان چوارباخ‌و حاجی ئاوادا شهرهچۆ قۆچه‌قانی دروست ئه‌كرد، ئیتر ئه‌بێ لۆجیكی ئێمه چ له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵك چ له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیر‌و سیاسیه‌كان بگۆرێت، ئێستا ئه‌وه‌تا هه‌ڵبژاردن جۆرێ له خه‌ریته‌ی سیاسی دروست كردووه كێ ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه با خزمه‌ت بكات، خزمه‌تی نه‌كرد چوارساڵی كه دهرناچێتو لایه‌نێكی تر حوكم ئه‌كات له دنیای دیموكراتیك‌دا ژیان وایه ئیتر هیچ شار‌و گوند‌و گه‌ره‌كێ پیبَویستی به مهكرهمهی سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی نیه خزمه‌تی بكات، چونكه ئه‌ساسه‌ن سیاسه‌تمه‌دار بۆ خزمه‌ت دروستبووه نه‌ك بۆ خهباسهتو ته‌ڵه‌كه‌بازی و بزنس‌و پیاو كوشتن‌و تۆمه‌ت دروستكردن بۆ نه‌یارانی، ئهگهروڵات به‌م ئاراسته ئیجابیهدا رۆشت ئیتر هه‌مو گه‌ڕه‌ك‌و گوند‌و شارۆچكه‌و شارێ شانازی به خۆیه‌وه ئهكاتو خزمه‌تگوزاری خۆیان ده‌بێت، ئیتر ئه‌وكات ناحیه خه‌و نابینێ ببێ به قه‌زا بۆ ئه‌وه‌ی زێرابو جاده‌ی قیری بۆ بكه‌ن پارێزگا خه‌و نابینێ بیكه‌ن به پایته‌خت بۆ ئه‌وه‌ی له ئیهمالكردن رزگاری ببێت، سه‌ركرده‌ی ئهنتیكهو ناته‌بیعی ئه‌م حاڵه‌ته نا تهبیعیانهی دروست كردووه، له خه‌ڵكیش كراوه به ئه‌مری واقیع وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و مۆدێله لهژییان كه حیزبه‌كانی كورد دروستیان كردووه ئیتر ئه‌مه حه‌تمیه‌تی مێژوه‌و له ده‌ره‌وه ئه‌م ستایڵه له ژیان، ژیانێكی تر نیه.