ئاخ سلێمانی….
سلێمانی پایتەختی میرنشینی بابانه جگە لەوەی که لانکەی تێکۆشەران و مەلا و زانایان بووە، تاقه شارێکی کوردستانه که مێژوی ئه‌م شاره به ده‌ستی ڕوڵه‌کانی خۆی دروست بوه،
که ئه‌توانین بڵێن دروستبونی سلێمانی وه‌چه‌رخانی مێژووی گه‌لی کوردستانه، که هه‌ر به دروستبونی ئه‌م شاره پێناسه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی زیاتر ڕه‌گی داکوتاوه‌و هه‌ستکردن به خۆبون له لایه‌ن تاکی کورده‌وه شانازی پێوه‌ده‌کرا و سه‌رچاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد بووه، هه‌ر بۆیه‌ش ڕۆڵه‌کانی ئه‌م شاره به ئاره‌قی ناوچه‌وانیان له هه‌مو ڕویه‌کی پیشه‌سازی و که‌لتوری و ڕۆشنبیری وخۆبهڕیوهبردن موڵکی نه‌ته‌وه‌ییان پێوهلکاندوه، ناوه ساکار و دڵگیره‌کانی گه‌ڕه‌ک و کۆڵانه‌کانی شاره‌که وه‌کو گه‌ره‌که‌کانی سه‌رشه‌قام و مه‌لکه‌ندی و گوێژه‌و کانی ئاسکان شایهتحالن، ناوی بنه‌ماڵه و خانه‌واده و که‌سانی بازرگان و پیشهسازو هونه‌رمه‌ند و شاعیران و رۆشنبیران و ره‌سه‌نایه‌تی بونی نه‌ته‌وه ییان ده‌سه‌لماند، که چاویان له دواڕۆژیکی به‌خته‌وه‌ر بووه بۆ داهاتوی گه‌لێکی به‌شخوراو، کێ هه‌یه له ئێمه له باب و باپیرانی خۆی باسی خه‌سڵه‌تی جوانترین شێوازی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری نه‌بیستبێت له‌م شاره‌دا، که ئه‌توانین به ده‌یان کتێب و به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌باره‌وه بنوسینه‌وه، گومانمان له‌وه‌دا نیه ئه‌گه‌ر سلێمانی به ڕێچکه‌یه‌کی سروشتی‌دا تێپهرییایهو یان گه‌شه‌پێدانێکی سروشتی هه‌بوایه، ئه‌مڕۆ نه‌ک هه‌ر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان ده‌بوو، به‌ڵکو مه‌ڵبه‌ندێك ده‌بوو له مه‌ڵبه‌نده‌کانی بازرگانی و سیاسی و ئاوه‌دانی و ….هتد له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌رستدا، به‌ڵام جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌م شاره خۆشه‌ویسته‌دا به‌دیده‌کرێت به پێچه‌وانه‌ی مێژویه‌کی ته‌ندروسته‌وه گۆڕانکاری دیموگرافی و که‌لتوری و سیاسی تێدا به‌دیده‌کرێت که شایه‌سته‌ی ئه‌م شاره نیه له‌باتی ئه‌وه‌ی که پێشکه‌وتن به خۆیه ببینێت وه‌کو شارێکی سه‌رده‌میانه بوه به گوندێکی گه‌وره‌ی هه‌مه‌چه‌شنه له رووی کولتوری وئابوری و رۆشنبیری خهڵکههاوردهکهی، که به‌چه‌شنیک ئه‌گه‌ر تۆ خه‌لکی ڕه‌سه‌نی شاره‌که بیت، ئه‌وا تۆ خه‌ریبی پله یه‌کی له شاره‌که‌ی خۆتدا ته‌نانه‌ت که‌م که‌س ده‌بینیت که به شێوازی سلێمانی ئه‌سڵ گفتوگۆت له‌گه‌ڵ بکات. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م شاره
به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی پێشکه‌وتنی به خۆیه‌وه ببینیایه ئه‌م جۆره گله‌ییه به میشکماندا نه‌ده‌هات . که‌واته ئه‌توانین بڵێن گه‌وره بوون و زۆربونی دانیشتوان له ڕوی جوگرافی‌و به‌شه‌ریه‌وه بوه به هۆی له ده‌ستدانی ئه‌و خه‌سله‌تانه‌ی که سلێمانی له پێنیاودا دروستبوه.