ئاکۆ عارف : لە هەفتەى پێنجەمى خولى بژاردەى تۆپى پێ ى یانەکانى عێراق دا ، دێرب ى کوردستان ى خولەکە لەسلێمانى و لە نێوان هەردوو یانەى سلێمانى و هەولێردا بەڕێوەچوو ، یارییەکە بە زۆر پێودانگ واتاى یارى راستەقینە بوو و دەتوانیین بڵێین کەمترین جار ئێمە لە کوردستان دا یارى لەو شێوەیەمان بینیوە .
بەندە لێرەدا قسە لەسەر تەواوى رووداوەکانى یارییەکە ناکەم چونکە ئەو جەماوەرە زۆرەى ئامادەى بینینى یارییەکەبوون تەواوى رووداوەکانى یارییەکەیان لەبەرچاوە ، تەنیا بە چەند سەرەقەڵەمێک لەسەر یانەى سلێمانى بەخێراى هەڵوەستەدەکەم ، چونکە سەربارى ناو و ئاست ى یانەى هەولێر و سەربارى دۆراندنى یانەى سلێمانى لەو یارییەدا و لەدواى چوار هەفتە لە شکست و ئەنجامى خراپ ئەم یارییە توانى ئومێد و باوەر بەخۆبوون یان جۆرێک لە هیوا لە دەرون ى هەوادارانى وەرزشى و هاندەرانى تیپەکەدا دروست و دەرخاتەوە هەروەک ئاماژەیەک بوو بەو راستیەى کە سەرکەوتن بەتەنیا هەموو شتێک نیە بەڵکو ئارەزووى سەرکەوتن هەمووشتێکە ، سەربارى ئەوەى رەخنەى لاواز لەسەر گۆڕینى یاریزانەکان هەبوو و گلەیى زۆریش لە ئاستى گۆڵچ ى تیپەکە بوو و دەبە هاویشتن یش جوانییەکانى ئەژاکاند بەڵام پلان ى راهێنەر و ئاستى یاریزانان و گڕوتین و پشتیوانى هاندەران و ئامادەیى و هەڵوێستى رۆژنامەنوسان و راگەیاندکاران هەمووى پێکەوە بەڕیِژەیەکى زۆرباش جێگاى دڵخۆشى و دەستخۆشى بوو .
ئەوەى لەو یارییەدا لە تیپى یانەى سلێمانى بەدیمان کرد سەرەتا و دەسپێک و دوادەقیقەکانى کۆتایى یارییەکەش نەسرەوتنى تیپەکەبوو ، جوڵەى جوان و لێکتێگەشیتنى یاریزانان و تاکتیک ى راهێنەر خاڵى پۆزەتیف ى تیپ و یاریزانانى یانەى سلێمانى بوو ، تەریب بەوانە کەمترین جار تۆپ ى بەرزمان دەبینى ئەمەش رەنگە لەبەر تایبەتمەند باڵاى بەرزى هەندێک لە یاریزانە بیانیەکانى یانەى هەولێر بوو بێت ، وەک هێماشمان بۆکردووە گۆڵچى تیپەکە لە رەخنە بەدەر نەبوو بەڵکو زۆرترین رەخنە لەسەر ئەو بوو .
بۆ ئێمە هەولێر یش سلێمانیە ، جیاوازى لەنێوان یانەى سلێمانى و یانەى هەولێر و هیچ یانەیەکى ترى کوردستاندا نیە ، توندوتیژى و توڕەى و دەبە هاویشتنى هاندەرانیش هەڵەیە و نەخوازراوە ، ئەوەى بۆ سلێمانى گرنگە ئەوەیەکە ئێستا بەتەواوى بۆ هەمووان روونبۆتەوەکە جەماوەرى وەرزشى شارەکە تینووى بردنەوە و پەرۆشى سەرکەوتن و چاو لەسەر ئەنجامى باشن ، یانەکەش لەیەکەم هەفتەى خولەکەوە گەرچى لەیارییەکانیشدا دۆراندویەتى بەڵام کۆنتڕۆڵى تۆپ و یاریگایان کردووە بەڵام ئێستا زیاتر ئەو راستیە سەلما یارى جوان و کۆنترۆڵکردنى تۆپ و یاریگاش دەبێت بردنەوەى لێ دەستەبەربێت و ئیتربۆ لەمەبەدوا گەربردنەوە هەمووشتێک یەکلاى نەکاتەوە بەدڵنیاییەوە چارەنوسى تیپەکە لەخولەکەدا و چارەنوسى مانەوە و پێویستى ماناوە یان نەمانەوەى هەندێک یاریزان لەریزى تیپەکەدا یەکلاى دەکاتەوە ، کاتى ئەوەشە هاندەران بۆ پشتیوانى تیپەکەیان بەو شێوەیە ئامادەییان هەبێت بەڵام لەهیچ کاتێکدا بیر لە توندو تیژى و تەنانەت ووتنەوەى دروشمى نەخوازرا و یان قسە و ووشەى نەخوازراو نەکەنەوە ، ئەو لافیتەیەى کە بە کوردى و عەرەبى لەسەرى نوسرابوو ( تۆ بەتەنیانیت سلێمانى هەمیشە ئێمەت لەگەڵین ) دروشمێکى جوان بوو بەڵام پشتیوانى هەمى شەیى جەماوەرى وەرزشى لە هەموو یارییەکاندا و بەگیانێکى وەرزشیەوە زۆر پێویستە ، پێموابێت دەکرێت یارى بەرامبەر یانەى هەولێر بۆ یانەى سلێمانى خاڵێکى ترى دەسپێک بێت و لەم یارییەوە رێگاکانى بردنەوە بدۆزنەوە چونکە پلان ى راهێنەر و ئاستى یاریزانانى یانەى سلێمانى لەو یارییەدا سەربارى دۆراندن بەزۆربەى دیوەکاندا زۆرترین ئومێدى لێدەبیندراو لێدەبیندرێت .