له شاری كه‌ركووك خوولی دووه‌می فیستیڤاڵی شیعری مەلای جەباری به‌ناوی خوولی (شێخ محمدشێردەرە )به‌رێوه ده‌چێت.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی خووله “ئەسوەد فایق” سەرۆکی فیستیڤاڵی شیعری مەلای جەباری راگه‌یاند” لەم خوولەی فیستیڤاڵیدا له‌سه‌ر ئاستی کوردستانی گەورەیە به‌رێوه ده‌چێت، لەکۆی نەوەت شاعیر کەشیعریان ناردوە 23شیعر وەرگیراوە شیعره‌كانیش لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە کەلەتەواوی شارە کانی کوردستانی گەورە وەرگیراوە هه‌ڵبژێردراون ،لەم ڕۆژانە ناوی شاعیرە کان بڵاو دەکەینەوە”.
هه‌روه‌ها ئه‌سوه‌د فایق ده‌ڵێت” ئەم خولە بەناوی شاعیری کەرکوک و گەرمیان (شێح محمدشێردەرەوە)دەبێت وەدیوانەکەی شێخ محمد چاپ دەکرێت و پێکەش بەمیوانەکان دەکرێت فیستیڤاڵه‌كه‌ش لەشاری کەرکوک بەسپۆنسەری کاک سید کامەران کوڕی کاک سید تاهر جەباری سەرۆک عەشرەتی جەباری سازدەکرێت ، فیستیڤاڵ بۆ ماوه‌ی دووڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ،کۆمەڵە میوانێک لە نوسەران و هونەرمەندان لەکوردستانی گەورەوە ئامادە دەبن”.
ئه‌سوه‌د فایق زیاتر گووتی” له فیستیڤاڵه‌كه‌دا جەندین پانێڵ و کۆڕی تێدا ئەنجام دەدرێت وەهەشت شاعیری تایبەت وەک میوان شیعر دەخوێنەوە،ڕێزلێنان بۆ چەند هونەرمەندێک و نوسەرێکی گەورە ئامادەکراوەو پێیان ئەدرێت ، هەرلە فیستیڤاڵ ڕێزلێنان پێشكه‌ش بە کۆمەڵێک کەسایەتی کۆمەڵایەتی ، لەدەسپێک و کۆتایی دووئاهەنگی تایبەت سازدەکرێت بۆمیوانەبەڕێزەکان لەلایەن جەند هونەرمەندێکی بەناوبانگ”.
له كۆتاییدا (ئەسوەد فایق )سەرۆکی فیستیڤاڵی شیعری مەلای جەباری به راگه‌یاند: فیستیڤاڵی شیعری مه‌لای جه‌باری بۆخزمه‌ت كردنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردی به‌رده‌وامی هه‌بێت ساڵانه له‌شاری كه‌ركوك، سازده‌كرێت.له مانگی داهاتوو فیستیڤاڵه‌كه‌دا به‌رێوه‌ده‌چێت”
ئا- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
Discussion about this post