بورهان شێخ رەئوف
دوای شه‌ش ساڵ دابڕان جارێكی تر سعودیه و ئێران له په‌كینی پایته‌ختی چینه‌وه رایانگه‌یاند په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه. شایانی وتنه تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته گرنگه‌ی ناوچه‌كه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاڵۆزبوونی دۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بوو له یه‌مه‌نه‌وه تا سوریا.
سعودیه و ئێران به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایی ده‌كه‌نوه له په‌كینی پایته‌ختی چینه‌وه ده‌كات. ئه‌و کاره خۆرهه‌ڵاتی هه‌بوو له یهمهنهوهتا سوریا و داڕشتنه‌وه‌ی قوتابیانی ناوچه‌كه له گرنگه‌ی ئاڵۆزبوونی ده‌كات. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایی به‌ره‌و شه‌ش ساڵ دابڕان جارێكی تر ده‌كاتووه له پهریوهندی بۆ كامیازی ناوه‌ڕاست.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ناوبژیوانیه‌ی چین له نێوان سعودیه و ئێران‌دا، كارتێكی فشاری سعودیه‌یه بۆ سه‌ر واشنتۆن بۆ جۆراوجۆركردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی، نامه‌یه‌كیشه له‌كاتێكی چاره‌نووسسازدا به‌وه‌ی ریاز داخوازی دیاریكراوی پێشكه‌ش واشنتۆن كردووه كه خۆی له گرنتی و دڵنیایی ئاسایش ده‌بینێته‌وه راگه‌یاندنی رێكه‌وتننامه‌كه له چین راگه‌یاندنی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه له چینه‌وه و به ناوبژیی ئه‌وان، مانا و مه‌دلوولی زۆری هه‌یه، كه پێشتر رانه‌گه‌یه‌نرابوو، كۆبوونه‌وه‌ش ماوه‌ی چوار رۆژی خایاند له نێوان به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوو وڵات‌دا، راگهیهنراوهكه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سعودیه و ئێران و چینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له رێكه‌وتنی ریاز و تاران ده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان و كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانهوه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له ماوه‌یه‌كدا كه له دوو مانگ تێپه‌ڕ نه‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا پێداگرییان كردووه له‌سه‌ر رێزگرتن له سه‌روه‌ریی خاكی یه‌كتر و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی یه‌كتر، هه‌روه‌ها رێكه‌وتوون له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی هاوكاری ئاسایشی ساڵی 2001 له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی پێشتر كه تایبه‌ته به بازرگانی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان.
رێکەوتنی سعودییەو ئێران بە نێوەندگیری چین خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یاندنی ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه له په‌كینی پایته‌ختی چینه‌وه به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان داده‌نرێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، چونكه ئه‌م ده‌ڤه‌ره ناوچه‌ی هه‌ژموونی ئه‌مریكایه به ئیمتیاز، راسته پێشتر و ئێستاش حكومه‌تی عیراق هه‌وڵی زۆری دا بۆ نزیكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته و چه‌ندین دانیشتن و گه‌ڕی دانوستانیان له به‌غدا گرێدا، به‌ڵام كۆتا دانیشتن له په‌كین به‌ڕێوه‌چو و له‌وێش راگه‌یه‌نرا، ئه‌مه‌ش مانای توانای گه‌شه‌سه‌ندووی چینه له كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌ژموونی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و ململانێ ده‌ره‌كییه‌كان كه خۆی لایه‌ن نییه تێیدا. كارتێكی گوشار بۆ سه‌ر واشنتۆن له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌مریكییه‌كان رایانگه‌یاندووه كه ریاز ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه له به‌ڕێوه‌چوونی وتوێژه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاران‌دا، هه‌روه‌ها واشنتۆن پشتیوانی خۆی بۆ رێكه‌وتننامه راگه‌یاندووه، چونكه سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ كۆتاییهێنان بە جه‌نگی یه‌مه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نێگه‌رانییه بۆ واشنتۆن، رۆڵی ئاشتیخوازانه‌ی چینه له رێكه‌وتننامه‌كه‌دا.
له‌لایه‌كی دیکەشەوە سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ناوبژیوانییه‌ی چین له نێوان سعودیه و ئێران‌دا، كارتێكی گوشاری سعودیه‌یه بۆ سه‌ر واشنتۆن بۆ جۆراوجۆركردنی هاوپه‌یمانییه‌كانی، نامه‌یه‌كیشه له‌كاتێكی چاره‌نووسسازدا به‌وه‌ی ریاز داخوازیی دیاریكراوی پێشكه‌ش بە واشنتۆن كردووه كه خۆی له گرنتی و دڵنیایی ئاسایش‌دا ده‌بینێته‌وه كه له كۆنگریسی ئه‌مریكاوه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی سعودیه بۆ پێشخستنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و شارستانی، لابردنی كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌كی ئه‌مریكایی به ریاز. كۆتایی به‌هه‌موو كێشه‌كان ناهێنێت به كورتی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه كۆتایی به دابڕان و دابه‌شبوونی جیۆسیاسی نێوان تاران و ریاز ناهێنێت، به‌ڵكو سه‌ره‌تایه‌كه بۆ قۆناغێكی نوێ، سعودیه ده‌خوازێت ململانێكه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران بۆ شێوازی نا سه‌ربازی بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش ته‌ریب و هاو واتایه له‌گه‌ڵ دید و بۆچوونه‌كانی شازادەی جێنیشین محه‌مه‌دی کوڕی شا سه‌لمان بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی یه‌مه‌ن و گرنگیدان به گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنان .
Discussion about this post