بەپێی ئەو بەدواداچوونەی وەک بەرپرسی لاپەڕەی هونەری هەفتەنامەی (باس) ئەنجامم داوە، تەواوی بەدواداچونەکەش لە ژمارە 11 ـی هەفتەنامەکە کە لە رۆژی سێشەمم 7 ـی ئەم مانگە (ئەیلول/سێپتێمبەر) بڵاوی دەکەمەوە، سزادانی هەڵکەوت زاهیر بەبڕی 80 هەزار یۆرۆ دوورە لە راستی و هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بەدواوە نییە.
سەبارەت بەسزادانی هەڵکەوت زاهیر بەبڕی 80 هەزار یۆرۆ دادوەر عەبدولرەحمان کەریم سیوەیلی لە لێدوانێکی تایبەتدا گوتی “هیچ سزادانێک لە کوردستان بەدراوی یۆرۆ ناسەپێندرێت، هەر سزاییەک هەبێت بەدراوی عێراقییە، بەپێی یاسای دادوەری هەر وڵاتیک بەپێی ئەو دراوەی بەکاری دەهێنێت سزا بەسەر تاکاکەن دەسەپێنێت”. لە بەدواداچوونەکە بۆچونی چەندین دادوەر و دواتر بەڵگەی تەواو سەبارەت بەنادروستی ئەم بڕیارە لە رێگای دادگای باری کەسێتی هەولێرەوە دەخرێنە روو.