سه‌ڵاح ڕه‌وف / هۆڵه‌ندا :ئاشکرایه که بونی نه‌ته‌وه په‌یوه‌سته به بونی سێ کاره‌کته‌ری سه‌رکی که بریتیین له (زمان و که‌لتوور و خاک)، زمان کاره‌کته‌رێکی سه‌رکییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هاوکاری خاک، که‌لتوور نه‌شونما ئه‌کات،
هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕوانگه‌یه لای هه‌ندێ له‌نه‌ته‌وه‌کانی جیهان پێچه‌وانه‌یه ، که ئه‌ڵێن زمان و که‌لتوور دوکارهکتهری سه‌ره‌کیین، بۆنمونه لا ڕه‌وه‌نده‌کانی وڵاتانی به‌لقان، ئهوگرنگیه به‌خاک ناده‌ن له‌ئاستی که‌لتوردا، ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی پاراستنی زمان و کهلتورهکهیانن ئه‌وه‌نده بایه‌خیان به خاک نه‌داوه،هه‌روه‌ها ئێمه‌ی کوردیش که به نه‌ته‌وه‌یه‌کی دێرین و خاوه‌ن مێژویه‌کی کۆن ناسراویین، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستاش خاکه‌که‌مان داگیرکراو و زه‌وتکراوه‌و، دوژمنان و داگیرکه‌ران پارچه‌پارچه‌یان کردووه،تائێستاش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێێن و بۆمان هه‌بێ بڵێین ده‌وڵه‌تی کوردی، هێشتا هه‌ر له‌بازنه‌ی هه‌رێم دایین. به‌داخه‌وه ئه‌بوایه ئێستا نه‌وه‌ی کوردی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خاکی ڕه‌سه‌نی کوردی ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن له‌ئاستی بیرکردنهوهبونایه له ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌ک له‌هه‌وڵدابن بۆ فه‌وتاندنی بنه‌ما پێویسته‌کانی دروست بونی ده‌وڵه‌تی کوردی و به‌دیهێنانی ماف ویسته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد که بونی ده‌وڵه‌تی کوردییه، لام ئاشکرایه که له‌م بارودۆخه ناسک و ترسناکه‌دا بۆ په‌لاماری گۆڕین و شێواندنی مۆرکی نه‌ته‌وه‌یی میله‌ته‌که‌مان ئه‌ده‌ن، ئاشکرایه هۆشیار بونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بهههرچوارپارچهکهیهوه له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سانی نانه‌ته‌وه‌یی و دوژمنان و داگیرکه‌رانی میله‌ته‌که‌ماندا نییه، بۆیه لام گرنگ بوو که ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌م .
به‌رزی و نه‌ته‌وه په‌رستی شاعیر‌و یاساناسی جوانه‌مه‌رگی کورد ((دڵدار)) له‌وه‌دا ڕوونئه‌بێته‌وه که ئه‌وه‌نده ڕوولهخوابووه وه‌فای بۆنیشتمانهکهی له‌ئاستی باوه‌ڕو په‌یڕه‌و(یاسا.مه‌زهه‌ب) داناوه، به‌واتای به‌رزکردنه‌وه‌ی نیشتمان په‌روه‌ری بۆ ئاستێکی به‌رز نه‌ک نزم کردنه‌وه‌ی ئاستی دین و ئایین. ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێ که له ووشی سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئهیڕهقیب دا باس له ووشه‌ی ئاین و دین به مانای خواپه‌رستی و باوهربهیهزدانی مه‌زن نه‌کراوه، بۆئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌وبابه‌ته ڕوونبێته‌وه من له لێکۆڵینهوهکهمدابهناوی (پۆلێن‌کردنی په‌یژه‌کانی مۆسیقای کوردی) باسم له‌هه‌ردوو ووشه‌ی دین و ئایین به‌م جۆرهکردووهو ڕاستیه‌که‌ش هه‌روایه :
وشه‌ی دین وشه‌یه‌کی کۆنی ئاڤێستایییه، له وشه‌ی دهئینا (Religion) وه‌رگیراوه به‌مانای باوه‌ڕ دێت. وشه‌ی ئاینیش هه‌ر وشه‌یه‌کی کۆنی ئاڤێستایییه، که به مانای یاسا،یان په‌یڕه‌و یان مه‌زهه‌ب هاتووه، که‌واته ئه‌توانین بڵێین دینی زهرتووشتی، به‌ڵام ئاینی کاکه‌یی (ئه‌هلی حه‌ق) یان ئاینی یه‌زدی یان ئاینی عه‌له‌وی. دوباره دینی ئیسلام به‌ڵام ئاینی (مه‌زهه‌ب- په‌یڕوه)ی شیعه یان سونه. له‌هیچ کام له‌دێڕه‌کانی سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب باس له خوا په‌رستی و به‌که‌م زانینی نه‌کراوه، به‌ڵکو شاعیری مه‌زن (دڵدار) ئه‌وه‌نده خاکه‌که‌ی خۆشویستووه هه‌رده‌م ویستویه‌تی ئاست و پله‌ی خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمانه‌که‌ی بڵند بکات نه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی خۆشه‌ویستی خۆی بو باوه‌ڕو په‌یڕه‌و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ خوا،
بۆیه به‌لای من ئه‌و جۆره په‌لاماردانانه جگه له سه‌رقاڵکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌کاری نه‌شیاو و لاوه‌کییه‌وه له‌م بارودۆخه‌دا ، ته‌نها بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی خواست و ویسته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه، هیوادارم هۆشمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌که‌مان زۆرله‌وه به‌ئاگاتربن که مل بۆ خواست و ویسته‌کانی دوژمنان و داگیرکه‌را بده‌ن.
زۆر ئاگادارم که برای هێژاو شاعیر و یاساناس کاک خالید مه‌جید فه‌ره‌ج هه‌مان خولیای پاراستنی سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیبی هه‌بوو باش لێدوانمان به‌مجۆره له‌سه‌ر بابهتهکهدوا:
له‌پێناوی مانه‌وه‌ی سرودی ئه‌ی ره‌قیب
خالید مه‌جید فه‌رج
ماسته‌ر له قانون دا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سرودی ئهیرهقیب له هه‌موو شوێنێکی کوردستان و له‌دڵ وده‌رون وزاکیرهی هه‌موو کوردێکدا بۆته ره‌مزی مانه‌وه‌و خۆراگرتنی نه‌ته‌وه‌که‌مان و بۆ ئه‌وه‌ی کۆده‌نگی له‌ناو پارله‌مانی کوردستاندا له‌سه‌ر هه‌موو ئاست وبیرو بۆچوونه‌کانه‌وه به‌ده‌ست بهێنێ.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه پڕ له شانازی کوردایه‌تیه نه‌که‌ین به قوربانی دوو ووشه بۆیه به‌باشم زانی ئه‌و نیوه دێره‌ی که دڵداری شاعیر تیا ده‌ڵێت (دینمانه ئاینمان هه‌ر نیشتمان) ده‌ستکاریه‌کی بچووکی بکه‌م و له‌بری ئه‌وه بڵێین (سه‌ربه‌رزی،شانازیمانه نیشتمان).
لێره‌دا ئه‌مه‌وێت ئاماژه به شتێکی گرنگ بده‌م که ئه‌ویش ئه‌ویه ئێمه یه‌که‌م میلله‌ت نین وه ئاخر میلله‌تیش نابین که دهستاکاری سرودی نه‌ته‌وه‌یی خۆی کردبێ وه‌یان بیکات.
بۆ نموونه ووڵاتانی وه‌کو فه‌رنسا و ئوسترالیا ومیسر و جه‌ندین وولاتانی تر سروده نیشتمانیه‌کانی خۆیان گۆڕیوه.
ئه‌ی ره‌قیب
ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی كوردزمان
نایشكینێ دانه یی تۆپی زه‌مان
قه‌ومی كورد هه‌ستایه سه‌ر پێ وه‌ك دلێر
تا به خوێن نه‌خشی بكا تاجی ژیان
كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه كورد زیندووه
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاكه‌مان
ئێمه رۆڵه‌ی میدیا و كه‌یخوسره‌وین
((دینمان، ئایینمان، هه‌ر نیشتمان))
سه‌ر بهرزیو شانازیمانه نیشتمان
ئێمه رۆڵه‌ی ره‌نگی سوور و شۆڕشین
سه‌یری كه خوێناوییه رابردوومان
لاوی كورد هه‌ستایه سه‌ر پێ وه‌ك دلێر
تا به خوێن نه‌خشی بكا تاجی ژیان
لاوی كورد هه‌ر حازر و ئاماده‌یه
گیانفیدایه، گیانفیدا، هه‌ر گیانفیدا