مەسعودی مەلا ھەمزە: لە وۆرک شۆپێکی ١٠ رۆژی و بە سەرپەرشتی ھونەرمەند سەفین ئەنوەر شوکری، ستۆدیۆی ئەکتەر بە ھاوکاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی “ی.ن.ک” وۆرک شۆپێکی بۆ ١٥ ھونەرمەندی کچ و کوڕی شاری سلێمانی کردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی ستۆدیۆی ئەکتەر ئەم وۆرک شۆپە کە بۆ گەشەپێدانی جەستەو ریتم لای ئەکتەر سازکراوە، ماوەی ١٠ رۆژی خایاندووەو رۆژانە لە ھۆڵی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان وۆرز شۆپەکە بەڕێوەچووەو سەفین ئەنوەر وەک ھونەرمەندێک سەرپەرشتی پرۆژەکەی کردووە.
ھەر لەو راگەیەنراوەدا ھاتووە کە جیا لە وانەکانی تایبەت بە گەشەپێدانی جەستەو ریتم ھونەرمەند بورھان قەرەداغی بە بابەتێک لەژێر ناوی “ماسک” لە وۆرک شۆپەکە بەشداربووەو باسی لە بەکارھێنانی ماسک و جۆرەکانی و چۆنیەتی بەکارھێنانی کردووە.
شایانی باسە ستۆدیۆی ئەکتەر یەکێکە لەو کۆمەڵە زۆر چالاکانەی لەبواری شانۆدا کۆمەڵێک کاری دانسقەو جوانیان کردووە.