له‌میانه‌ی کاره‌کانی ستافی چرا تیڤی له‌شاری سلێمانی له‌نوێترین کاریاندا “هه‌ستاون به کلیپکردنی یه‌کێک له‌گۆرانیه‌کانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد بورهان مه‌جید” له‌میانه‌ی لێدوانێکدا ستافی چرا تیڤی و ده‌رهێنه‌ری کلیپی گۆرانییه که زیره‌ک نامۆ ڕایگه‌یاند:
گۆرانی سلێمانی که‌یه‌کێکه له گۆرانیه‌کانی به‌رهه‌مه نوێیه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند بورهان مه‌جید ، وه‌کو ستافی چرا تیڤی هه‌ڵده‌ستین به کلیپکردنی ئه‌م گۆرانیه به‌شێوه‌ی(سڵاید) له‌باره‌ی بیرۆکه‌ی کلیپ کردنه‌وه زیره‌ک نامۆ ووتی: بیرۆکه‌ی کلیپکهکه له‌لایه‌ن کاک ماکبێس به‌ختیاره‌وه هاته درووست بوون که‌له‌هه‌مان کاتتدا له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه وێنه ده‌گیرێت، منیش وه‌کو ده‌رهێنان کار له‌م کلیپه‌دا ده‌که‌م هیوادارم جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی گشت لایه‌ک بێتلهبهشێکی دیکه‌ی ووته‌که‌یدا زیره‌ک نامۆ ووتی: وه‌کو ده‌رهێنه‌ر لۆکه‌یشنه‌کانمان هه‌ڵبژاردوه و له‌یه‌کم ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه ده‌ست ده‌که‌ین به‌ئه‌نجامدانی کاری وێنه‌گرتن وئاماده‌کاری ته‌واومان بۆ کردوه
له‌کۆتایدا گووتی: ئێمه سه‌رجه‌م کاره‌کان بێ به‌رانبه‌ر به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نین سه‌رجه‌م ستافی چرا ته‌نیا ئامانجی خزمه‌تکردنه به هونه‌ری کوردی دوای ئه‌م کلیپه چه‌ند کلیپێکی ترمان له‌به‌رده‌ستایه به‌هیوای بتوانین کارێکی جوان بکه‌ین گۆرانی بۆ سلێمانی یه‌کێکه له گۆرانیه‌کانی لئهلبوومه نوێیه‌که‌ی بورهان مه‌جید له هۆنراوه‌ی میدیا حسێن وئاوازو ووتنی بورهان مه‌جید ــه
دارکۆ تاهیر