مەنسوور جیهانی / بەڕلین ـ ستافی سەرەکی به‌رهه‌مهێنانی به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مایی “دەروازەی خەونەکان” لە دەرهێنانی “نگین ئەحمەدی”، له بەرهەمهێنانی “ئیلاهە نه‌وبەخت” و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران، فەرەنسا و نەرویج؛ چوونە سەر فەرشی سووری حه‌فتا و سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “بەرلین”.
ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی ستافی سەرەکی به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مایی “دەروازەی خەونەکان” لەوانە؛ “نگین ئەحمەدی” دەرهێنەر، “ئێلاهه نه‌وبەخت” بەرهەمهێنەر، “لوقمان سوخه‌نوه‌ر” مۆنتاژ، “حوسێن میرزاقولی” مۆسیقا و “سامان مەجدوهفایی” چاککردنی ڕەنگ و لابراتۆوار؛ لە حه‌فتا و سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “به‌رلیناله”، لە بەردەم کامێرای فۆتۆگرافەران و وێنه‌هه‌ڵگرانی ڤیدیۆیی جیهان؛ لەسەر فەرشی سووری ئەم بۆنە پڕبایخ و بەناوبانگە و پله‌ی Aی سینەمای جیهان ئاماده بوون.
حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلین” به سەرپەرشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خاتوو “ماریێت ڕیسنبێک” Mariette Rissenbeek و بەڕێوەبردنی هونەریی “کارلۆ چاتریان” Carlo Chatrian لە چەندین بەشی رکابه‌ریدا، لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی “سه‌ره‌کی”، بەشی پێشبڕکێی “نەوەکان” Generations، بەشی پێشبڕکێی “فۆروم” Forum، بەشی پێشبڕکێی “به‌رکه‌وتنه‌کان” Encounters، بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم”، بەشی پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی “دۆکیۆمێنتاری” و چەند بەشێکی ده‌ره‌وه‌ی ڕکابەری لەوانە؛ بەشی “پانۆڕاما”، بەشی “نمایش کردنی تایبەت”، بەشی “نمایش کردنی سینەمای کلاسیک” و … لە شاری بەرلین له وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
وێنەکان: مەنسوور جیهانی
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی “دەروازەی خەونەکان”.
Discussion about this post