زانا دڵشاد دزەیی : لەسەری ساڵەوە ١٢ گۆرانیبێژ لە ھەولێر و سلێمانی و کەلار و دھۆک کۆنسێرت سازدەکەن و داھاتەکەشی پێشکەش بە لێقەوماوانی شاری وان دەکەن.
رۆژنامەی چەتر کە ئەنجامدانی کۆنسێرتەکانی گرتۆتەئەستۆ، شۆڕش مستەفا سەرنووسەری چەتر راdگەیاند، بە ئەرکی خۆمان دەزانین ھاوکاری پێشکەش بە لێقەوماوانی شاری وان بکەین پێمان باش بوو لەڕێگەی کۆنسێرتی ھونەرمەندان بتوانین ئەم ھاوکارییە بۆ وان کۆبکەینەوە، گوتیشی “چوار کۆنسێرت ئەنجام دەدەین، کەلار ٤ی مانگ لەھۆڵی بۆنەکان، ھەولێر ٥ی مانگ لەھۆڵی میدیا، سلێمانی ٦ی مانگ لەتەلای ھونەر، دھۆک ٧ی مانگ”. شۆڕش مستەفا ئاماژەی بەوەشدا دوانزە گۆرانیبێژ و دوو شاعیر بەشداری تێدا دەکەن کە بریتین لە “چۆپی، جانێ، بڵند ئیبراھیم، مەلەک رۆژھات، حەسەن ھەساس، شەعبان، عیماد، لالۆ رەنجدەر، کاوە کاوانی، حەمید مستەفا”. لەگەڵ ھەردوو شاعیر “شێرکۆ بێکەس و دڵدار”. کە پلیتی کۆنسێرتەکانیان تەنیا ١٠ ھەزار دینارە.
چۆپی فەتاح دەڵێت “زۆر خۆشحاڵم بەشداری دەکەم بۆ کۆکۆدنەوەی ھاوکاری بۆ لێقەوماوانی شاری وان، من پێشتر چوومەتە وان خەڵکەکەی زۆر دڵپاک و سادەن، یەکێک لەخۆشترین سەفەرەکانی من بوو”.