هه‌موو ساڵیَك له مانگی رِهمهزاندا چه‌ند ئهكتهریَكی نویَی ئافره‌ت له شاشه‌كانی كوردستاندا دهبینریَن، ئه‌مساڵیش چه‌ند ئهكتهریَكی نویَ بوونه میوانی ماڵه‌كانمان، كه له رِووی رووخساره‌وه تازه بوون، یهكیَك له‌م ئه‌كته‌ره نویَیانه (سایه قه‌ره‌داخی)، بوو كه له درامای پرسدا رِۆلی ژووانی بینیبوو، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م خانمه له‌م درامایه‌دا بووه مایه‌ی سه‌رنج راكیَشانی خه‌ڵكی، چونكه له‌سه‌ره‌تای به‌شداری كردنیدا ئه‌دایه‌كی زۆر جوانی نواند و تارِادهیهك بینه‌ری سه‌رسام كرد، سایه ئیَستا قۆتابی په‌یمانگای هونه‌ره جوانهكانه، ئه‌و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند په‌روه‌رده بووه و بۆیه هه‌ر زوو خولیای شانۆ و دراما له ناخیدا نهشنومای كردووه، كاریگهریگهی سایه له درامای پرسدا پرسار گهلیَكی لای خه‌ڵكی دروست كرد، ئاخۆی پاش ئه‌و هه‌موو به‌هره‌یه‌ی كه له سایه‌دا هه‌یه، بۆچی كه‌م له شاشه‌كانی تی ڤیدا دهردهكهویَت؟
له ماڵباتی سایه‌دا گۆرانیبیَژ هه‌یه كه دڵنیای قه‌ره‌داخی خوشكییه‌تی هه‌روه‌ها ئاری سه‌عیدی زاوای كه سهردهمانیَك كاری ئه‌كته‌ری ده‌كرد، سایه دراما و شانۆی هه‌ڵبژاردووه، چونكه هه‌ستی كردووه به‌هره‌یه‌كی شانۆیی لیَ به‌دی دهكریَت، ههندیَك له بینه‌ران ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی سایه له بواری درامادا دهگهرِیَیَنهوه بۆ ئه‌وه‌ی كه سایه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانهكانه، كاتیَك پرسیاری ئه‌وه‌مان ئاراسته‌ی سایه كرد؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر په‌یمانگا نه‌بووایه سایه ده‌بووه ئه‌كته‌ر ؟
ئه‌و له‌م باره‌یه‌وه دهڵیَ:” په‌یمانگا هۆكاریَك بوو كه توانی به‌هره‌ی سایه به بینه‌ران بناسریَت، له هه‌مان كاتیش سایه دهڵیَت ئه‌گه‌ر له ناخی مرۆڤدا هونه‌ر نهبیَت ئه‌وا په‌یمانگا به ته‌نیا ناتوانیَت ئه‌كته‌ری شانۆیی یان درامای پیَبگهیهنیَت.
له دیدی ژووندا كۆمه‌ڵگا هۆكاریَگه بۆ ریَگربوون له‌به‌رده‌م هاتنه ژووره‌وه‌ی ئافره‌ت بۆ ناو كاری هونه‌ری نه‌ك خیَزان، چونكه گه‌ر كۆمه‌ڵگا ئاسته‌نگ نه‌خاته به‌رده‌م خانمان، ئه‌وا خیَزان به‌هیچ شیَوهیهك ریَگر نابیَت له‌به‌رده‌میاندا، ئه‌و سووپاسی ماڵباتی خۆیان ده‌كات كه هه‌موو كاتیَك هۆكاریَك بوونه بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی سایه، بۆیه ئه‌و بهشیَك له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی دهگهرِیَنتهوه بۆ سه‌ركه‌وتنی خانه‌واده‌كه‌ی خۆی، به‌تایبه‌ت دڵنیای خۆشكی كه پاڵنهریَك بووه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رجه‌م كاره‌كانی.
سایه یهكیَك بوو له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه توانی رِۆلیَكی گرنگ له شانۆی حه‌ساردا بگیَرِیَت، كه دهرهیَنانی رزگاری ئه‌مین بوو، سایه له‌م شانۆیه‌دا رِۆڵی كچی خاوه‌ن حه‌ساری بینی بوو، هه‌ر چه‌نده ئه‌م شانۆیه یه‌كه‌م به‌رهه‌می سایه بوو، به‌ڵام توانیبووی وا له بینه‌ر بكات كه به شیَوهیهك بچیَته ناو ناخی شانۆیه‌كه‌وه بینه‌ر سه‌رسامی نواندنه‌كه‌ی بیَت، سه‌ركه‌وتنی سایه له‌م شانۆیه‌دا و ده‌ست خۆیشی لیَكردنی خه‌ڵكی وایلیَكرد كه له‌مه‌ودوا به خۆشه‌ویستییه‌كی زۆره‌وه كاره‌كانی هونه‌ریی ئه‌نجام بدات. به‌رای سایه گرنگترین خه‌سله‌ت كه ئافره‌تی ئه‌كته‌ری ههیبیَت بریتیه له‌وه‌ی كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رز بیَت و بتوانیَت بهرِهنگاری هه‌موو ناخۆشییه‌كان ببیَتهوه.
سایه ئیَستا هیچ پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری له‌به‌رده‌مدا نییه، چونكه خۆشه‌ویستی بۆ په‌یمانگا وای لیَ ده‌كات كه په‌ره به خویَندنهكهی بكات.
ئا: ئاریان ده‌رگه‌ڵه‌یی