به‌یه‌ک ماچت
قه‌د تێر نابم
تۆ بڵێ دوو ســــــی چوار پێنج …………….
به هه‌زارو چه‌ند هه‌زاریش
ڕازی نابم
وا باشــتره لێوم بکه‌م
به ســـــوراو بهشــهو ڕۆژ
به لێوته‌وه ڕه‌نگ به مه‌وه
ڕاستیت ئه‌وێ ئه‌وه‌ش ناکه‌م
له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ش خوراوم
ئه‌ی بۆ لێوم نه‌بێ به‌بزه‌ی ســه‌ر لێوت
له گه‌ڵ هه‌ر وشه‌یه‌کی سه‌ر زارت
وێنه‌ی ڤینۆس بنه‌خشێنن
ئه‌وه‌ش که‌مه
ده‌وه‌ره گیانه
بۆ شــکاندنی تینوێتی دڵمان
ته‌گبیرێک که‌ین
چۆنه گه‌ر لێوم
به ســــــــــــــــهر لێوتا
بتوێــنـمهوه
دڵۆپ دڵۆپ
به گه‌ردنتا بتکێته‌وه
ببێت به‌و شــهرابهن
تههورهی
له نێو به‌هه‌شــت ئه‌خورێته‌وه
ئه‌و ســـا به چاوی خۆت ئهدبینی
چۆن موســـــــــــلمانان
ســوجده ئه‌به‌ن بۆ پیرۆزی
خۆشـــــــــــــــــــــــــهویســتی .
به‌ره‌به‌یانی 4.10.2011