به دوای لابردنی به بێ مافی چوونه ده‌ره‌وه‌ی سینه‌ماکاری ناوداری ئێرانی “جه‌عفه‌ر په‌ناهی” و ڕاده‌ستکردنی پاسپۆڕته‌که‌ی ئه‌و دوای ١٤ ساڵ و چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێزیان له ئێران، ده‌نگۆی زۆر سه‌باره‌ت به کۆچکردنی ئه‌و له ئێران، بڵاوکراوه‌ته‌وه.
“مەنسوور جیهانی” ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ و نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مایی له پارێزه‌ری ناوداری کورد “ساڵح نیکبه‌خت” و هه‌روه‌ها پارێزه‌ری “جه‌عفه‌ر په‌ناهی” سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه پرسیاری کرد که به‌ڕێزیان له وڵامدا گوتیان: “من نازانم ئه‌م که‌سانه، به چ مه‌به‌ستێک درۆ و ده‌نگۆ بڵاوده‌که‌نه‌وه؛ سه‌ردان، ئیزنی هه‌موو شارۆمه‌ندێکه و ئه‌م مافه،به پێچه‌وانه‌ی ده‌یان بانگهێشت نامه‌ی کاریی و هونه‌ریی که هه‌ر کامیان ده‌یتوانی لاپه‌ڕه‌یه‌ک له شانازییه‌کانی کۆمه‌ڵگای هونه‌ری ئێران بێت، به‌داخه‌وه له ١٤ ساڵ له‌مه‌و پێشه‌وه له ئاغای په‌ناهی و گرینگتر له‌و له ئێران و هونه‌ری ئه‌م وڵاته زه‌وتکرابوو.”
ئه‌م پارێزه‌ره ناودار و به‌ئه‌زموونه کورده له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: “به‌ڕێز په‌ناهی هه‌ر وه‌کوو له به‌رهه‌مه‌کانیدا ڕوون و ئاشکرایه؛ عاشق و ته‌نانه‌ت شه‌یدای خه‌ڵکی و نیشتمانه‌که‌ی خۆیه‌تی. ئه‌و شته‌ی که ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌یه که داوی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێران، له‌گه‌ڵ ئاغای په‌ناهی بۆ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو دیدار و چاوپێکه‌وتنمان هه‌یه و بڕیار وایه له نووسینگه‌ی کاره‌که‌م له تاران، خانه‌خێوی به‌ڕێزیان بم.”
Discussion about this post