سەرما و سۆڵی سوید هیچ کات لە کارەکانی ساردی ناکاتەوە، ناوە ناوە کارێکی هونەری دەخاتە بەر دیدی بینەر، تا ئێستا کلیپەکانی سەرجەم لە سوید تۆمارکردووە، ناسراوە بە سامان پیانۆ بە حوکمی ئەوەی پیانۆژەنە بۆتە خاوەنی ئەم نازناوە.
کاری هونەری نوێی ئەمجارەی سامان پیانۆ گۆرانی (وەرەوە) هۆنراوەی هەردی نوری، سیناریۆ و وێنەگرتن و دەرهێنانی لەلایەن زانیار فەتاح و هەریەک لە دەیڤید، تانیا وە میا ڕۆڵ دەبینن لە کلیپەکەدا. (وەرەوە) لە ستۆکهۆڵی ووڵاتی سوید وێنەگیراوە. چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکەی زۆر نزیک لەسەرجەم کەناڵە کوردییەکان پێشکەش بکرێت.