کارۆخ مەلائەسعەد: سەرجەم گۆرانیەکانی نێو ئەو ئەلبوومەی لە وڵاتی (تورکیا) و (ئەڵمانیا) کاری بۆ کراوە و تێکستی چەند هۆنراوە نووسێکی ناوداری کوردیشی بە کار هێناوە.”
لە لێدوانێکی تایبەتدا (سامان شەوکەت) ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی لە نووێترین بەرهەمی خۆی ئاگادار کردەوە و گوتی:” ئەلبوومێک گۆرانیم بەناو نیشانی (کوردستان) ئامادە کردووە کە لە 2013ـدەدا بڵاوی دەکەمەوە و، لە 10 تراک پێک هاتووە. هەروەها تەواوی کارەکانی ئەو سێدەیەم لە ڕووی میووزیک و، میکس و، مایسترینگ لەلایەن (یوسیف تۆمەکنی) و (هەرێم سەڵاح) بەرهەم هاتوونەو لە (ئەڵمانیا) و (تورکیا)ـیش بە ئەنجان گەیاندراوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی گۆرانیەکانیشیەوە دەڵێت:” تراکی 1 بەناوی (ڕۆندک ناکێن گری)ـە کە لە ئاوازی خۆمە و تێکستی (ئەدیب چەلکی)ـە، تراکی 2 (باخچا ڤینێ) تێکستی (ئەدیب چەلکی)ـە و ئاوازکەیش فۆلکلۆرە، تراکی 3 (بۆتۆ نابێت گوڵی من) تێکست و ئاواز (ئاکام ئائەحمەد)ـە، تراکی 4 (دەلێم گەڕێن) ئاوازی خۆمەو تێکستی (هێمن)ـە، تراکی 5 (یار) تێکست (کۆشان) ئاوازی (یوسیف تۆمەکنی)ـە، تراکی 6 (کوردستان) تێکست و ئاوازی باوکی ئازیزم (شەوکەت تۆفیق)ـە، 7 (ڕێکا ئەڤینێ) تێکست و ئاواز (کاوەر)، 8 (زەماوەند) تێکست و ئاواز ( سامان شەوکەت) 9 (یادم کە) تێکست و ئاواز (عەلی مەردان) فۆلکلۆرە) 10 (شێتت کردم) تێکست و ئاواز (سامان شەوکەت)ـە.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتیشی:” ئەو ئەلبوومەم پارەیەکی خەیاڵی تێ چووە و بە کوالێتێکی بەرز بەرهەم هاتووە، بۆیە هەوادارانیشم ئاگادار دەکەمەوە 100% تەواوی تراکەکانیان بە دڵ دەبێت و شادوومان دەبن، هاوکات کلیپ بۆ زۆرێک لەو گۆرانیانەیشم دەکەم.
جێگای هێما بۆ کردنە ناوبراو تەواوی خەرجی ئەو سێدەیەی خۆی گرتوویەتیە ئەستۆ.