کارۆخ مەلائەسعەد:گۆرانیبێژ (سامان شەوکەت) لە لێدوانێکدا بۆ “ھەولێر” ئاماژەیدا، کە بەر لەوەی ئەلبوومەکەی بڵاو بکاتەوە، حەز دەکات گۆرانییەکی سینگڵ بڵاو بکاتەوە، کە بە شێوەزاری بادینی چڕیویەتی بە ناوی (ڕۆندک د ئاخ فن)ـە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت: “ئەو گۆرانییە ھۆنراوەی (ئەدیب چەلکی)ـە و ئاوازەکەیشی ھیی خۆمە، دابەشکردنی میووزیک ھەر لە ئامادەکردنی منە لە ستۆدێۆی ئیستانبووڵ بە ھاوکاری (کاوە کاوانی) تۆمار کراوە. تۆمارکردنی دەنگ لە ئەڵمانیا کراوە لە ستۆدێۆی تۆمەنکیندایە، ھاوکات بەمزوانەیش لە وڵاتی فەڕەنسا ئەو بەرھەمەم کلیپ دەکرێت، کە لە دەرھێنانی (باوەڕ ڕووسی)ـیە سینارێۆکەیش (سەرگە کالۆسکی) جێبەجێی دەکات.”
ئەو گوتیشی: “ئەو گۆرانییە باس لە خۆشەویستییەکی زۆر گەورە دەکات، ھیوام وایە ئەم کارەیشم ببێتە یەکێک لەو بەرھەمانەی بە دڵی جەماوەرەکەم بێت.”
ھەر تە دگۆت ئێدی نەھێ ی
چیڕۆکا عەشــــقا خۆ نەبێ ی
لێ رۆندکـێـــــــــت تە ھاوارکر..
گوھنەدەرێ من تـــــو دڤێ ی
(سەربەند)
تە گــــــۆتە من .. دل یێ مری
تـشــــــتێ ھەبوو.. مـێـــژە بری
لێ ھــندی من بھیســــــتی یە
دلـــــــێ مـــــــری ناکەت گـری
***
پڕ درێــــژبوو ئەڤ ســــــەفەرە
تو بخودێ کەی بەســــە وەرە
گەر دو دلی و ھـێـشــــــتا سلی
مـــــــن ژ دلـــــێ خـــــۆ بـاوەرە
***
گەر ل عەشــقا مە نەما رەنگ
پاھـیــز ھات و دل مابێ دەنگ
ما بــۆ چ یە ھنــــگی بھـێی ی
تازە بــــووری و بـوویە درەنگ