شاعیری گەنج سارا عومەر وەک شاعیر و ئەکتەر نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە فێستیڤاڵی جیهانیی گەنجان لە بەریتانیا بۆ ساڵی ٢٠١٢.ڕۆحە ناکۆتاکان چەند دەقێکی
شیعرین، کە سارا عومەر بە زمانی ئینگلیزی نووسیونی و لە بواری ئەدەبی ئەم فێستیڤاڵەدا پێشکەشیان دەکات، بە بەشداریی موزیسیانی بە ڕەگەز گامبی سۆرا سۆسۆ لەسەر ئامێری کۆرا، کە چەنگی ئەفریقییە. هەروەها لە بواری هونەردا سارا عومەر وەک ئەکتەر بەشداری دەکات لە شانۆیی ”لە کەلتورێکدا شوناسی هیچ کەسێک”، کە بەرهەمی ستۆدیۆی ئەکتەری سلێمانییە.
شایەنی باسە فێستیڤاڵی جیهانیی گەنجان لە شاری نۆتینگهامی وڵاتی بەریتانیا نمایشەکانی لە بوارەکانی ئەدەب و هونەردا لە ڕۆژانی ٧ بۆ ١٦ ی مانگی ئەیلول / سێپتەمبەردا دەست پێ دەکات، واتە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەڕێوە دەچێت بە بەشداری باشترین لە ١٠٠٠ هونەرمەندی گەنجی ناوازە و بە توانای جیهانیی لە ١٠٠ وڵاتی جیاوازی جیهانەوە.
بۆ ئەم فێستیڤاڵە لە بواری هونەری شانۆدا هەر یەک لە ئەکتەری شانۆیی ئازاد فاتیح، بان غازی و خدر موحەمەد بە بەشداری سارا عومەر وەک ئەکتەر لە دانیمارک و سۆرا سۆسۆ وەک موزیسیان لە گامبیاوە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن. هەروەها ئاودێر عوسمان لە بواری شێوەکارییدا نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەم فێستیڤاڵە بە سپۆنسەری سەرەکی ئۆڵۆمپیاتی لەندەنی ٢٠١٢ و هەر یەک لە زانکۆی نۆتینگهام، ئەنجومەنی هونەرمەندانی ئینگلتەرا، ئەنجومەنی شاری نۆتینگهام و لۆتەری فۆند و چەندین ڕیکخراو و کۆمپانیای تر بەڕێوە دەچێت.
شوێن و کات:
”Immortal Souls”poetrycollection by Sara Omar
Sara Omar &Sura Susso
Venue: Dom, Nottingham Market Square, NG1
کات 16:00
*** *** ***
شوێن و کات:
Performance: ‘’In a Culture No Man’s Land’’ by ‘’Sulaimany Studio Actor’’
Azad Fatih, Ban Ghazi, Khdir Mohammed, Sara Omar & Sura Susso
Venue: Waverley Building, Nottingham Trent University
کات 20:00
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سارا عومەر- ەوە لە ڕێگای لایک کردنی پەیجی فەرمی شاعیر خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەم ناونیشانەی لای خوارەوە: