رۆژی (پێنجشه‌ممه)ی رابردوو له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر شه‌قامی كه‌ركوك- هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلی هونه‌رمه‌ند سابیر كوردستانی توشی روداوێكی هاتوچۆ دهبێتو به سه‌ختی بریندار ده‌بێت، دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێرو تائێستاش له‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌ژێر چاودێریی پزیشكدایهو باری ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.
هونه‌رمه‌ند سابیر كوردستانی، چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ی گێڕایه‌وه‌و وتی:”له‌كه‌ركوكه‌وه به‌ڕێكه‌وتین بۆ هه‌ولێر به مه‌به‌ستی به‌شداربوونمان له پرسه‌یه‌كدا، به‌ڵام له‌دوو سایدی قوشته‌په ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا هاته به‌رده‌ممان و له‌ئه‌نجامدا تووشی ئه‌و رووداوهبووین”.
كوردستانی وتیشی: ئێمه چواركه‌س بووین، من ئازاری زۆرم پێگه‌یشت و سنگ و پهراسوهكانم به‌ته‌واوی توشی ئازار هاتوون، به‌ڵام ئێستا هه‌ستده‌كه‌م باری ته‌ندروستیم به‌ره‌و باشیدهچێت.
سه‌باره‌ت به‌باری ته‌ندروستی دووبراو براژنه‌كه‌ی كه هاوسه‌فه‌ری بوون بۆ هه‌ولێر وتی: به‌داخه‌وه برایه‌كم تائێستاش ته‌ندروستی باش نیه‌و له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه، براژنیشم ده‌ست و قاچێكی شكاوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه برایه‌كم دوای ئه‌وه‌ی له سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی دڵنیابوون، ره‌وانه‌ی ماڵهوهكراوهتهوه.